بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
پۆلیسی راپەرین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی چوارقوڕنە بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، رێژەی بێکاری لە عێراقدا بۆ ١٣٪کەمیکردووە و دەشڵێت، حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندرووستیی سعودیە بڵاویکردەوە، کە بەهۆی گەرمای بەتینەوە ٢٥ حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە، وتەبێژی حەج و حەمرەی هەرێم بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، حاجییانی هەرێم سەلامەتن و دۆخی تەندرووستییان جێگیرە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ وەڵامی ئومێد خۆشناو دەداتەوە و دەڵێت، مێژووی ئێوە پڕە لە خیانەت و نۆکەرایەتی و جاشایەتی بۆیە کەماڵت لەشوشە بوو باشترە بەرد نەگریتە ماڵی خەڵک. دەشڵێت، فارس و تورک عەرەب نەماوە ئێوە نۆکەرایەتیان بۆ نەکەن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان ١٠ هەزار دینار تاکو ١٥ هەزار دینارە و ناوبازاریش نرخی یەک ئەمپێر حەوت هەزار دینارە.
پەروەردەی هەرێم ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەى خوێندکارانى پۆلە ناکۆتاکانى هەرێم بڵاوکردەوە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، هەڵوێستی سیاسی و بڕیاری دروست دەتوانێت شەرعییەت و سومعەی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە. دەشڵێت، هەرێم پێویستی بە چالاککردنی پەرلەمان و بەهيزکردنی دامەزراوە نیشتیمانییەکان هەیە، نەک دیوەخان و بارەگای حزبی.
بڕیارە سبەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان دابەشبکات، لە کاتێکدا هێشتا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی دابەش نەکردووە.
دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای لە لایەنە سیاسییەکان و لەنێویشیاندا نەوەی نوێ کرد، کاتژمێر ١١ لە پیرمام ئامادەبن، چەند لایەنێک بەڕێکەوتن، بەڵام نەوەی نوێ رایگەیاند بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبی لەو شێوەیە ناکات.
وهزیری بهرگری عێراق بڕیاریدا بهشداریكردنی ئهفسهران و كارمهندان له كۆبوونهوه سیاسییهكان قهدهغه بكات.
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە دەڵێت، لە کاتی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، بەهۆی گەرمای بەتینەوە ٢٥ حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش لە بەرزبوونەوەدان و ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.
دوای بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نابێت رادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی ببێتە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچە.
لە دەربەندیخان ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەڵێت، سبەینێ بە هۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی پەستان بەرز و نزمی هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵ و خاوەن دوكانەکان و شوێنە بازرگانیەکان له ناو سهنتهری بازاڕی شاری سلێمانی بەتایبەت ئەوانەی كه دەكەونه سەر فیدەرى ٣٠٣ـی مساعد بێ کارەبا دەبن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە حکومەتەکانی جیهان کردووە هەموو تامەکانی تووتن و بەرهەمە نیکۆتینییەکان قەدەغە بکەن.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لە رێكەوتن لەگەڵ ئێران نزیكبونەتەوە و ئاشكراشیدەكات، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاگر بەستی غەززە رابگەیەنن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەیەکی زۆر هاوڵاتییانی بەغدا و بەسرە و نەینەوا لەگەڵ بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان کارتی بایۆمێتریان نوێکردۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، کە ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بۆسکێنە لە سنووری رانیە و تەمەنی ٢٩ ساڵە.
دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای کۆبوونەوەی کرد لە لایەناکان جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک، دوای رەتکردنەوەی بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەکە بەشی زۆری لایەنەکانی دیکەش رەتیان کردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
یوتیوبی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاککرا و لایڤێکی بیتکۆینی لەسەر پەخشکرا، بەهۆی ئەوەوە چەناڵەکە بە یەکجاری راگیرا.
حکومەتى عێراق رۆژانى پشووى جەژنى دیارى کرد و پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات تا رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای پشتێنەی کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کاراکرا، وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمی خۆراکەکانیان بەئەلیکترۆنی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم، سەبارەت بە رێگریکردن لە ئەگەری روودانی سوتانی ئۆتۆمبێل دەڵێت، لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بە جێبهێڵدرێن وەک ، بتڵی ئاو، چاویلکە، چەرخ و بۆن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک جگە لە پەرلەمان.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کوا داهاتی فرۆشتنی بە قاچاغی نەوت کە رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل دەفرۆشن و ١٧ مانگە یەک دینارتان خەرج نەکردووە بۆ خەڵک کوا لەکوێیە و چیتان لێکرد؟
شانەی ئەمنی عیراق دەڵێت، لە رێگای فڕۆکەی F-16ـەوە، شەش تیرۆرستیان لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین لەناو بردووە.