یانەی زاخۆ بووە براوەی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان
هاندەرانی زاخۆ وەک باشترین هاندەرانی ساڵ لەلایەن فیفاوە هەڵبژێردران.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، رووسیا دەیەوێت کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنێت، وتیشی لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەکان گفتوگۆی کردووە و لە هەمووکات زیاتر نزیکترن لە کۆتایی هێنانی بە جەنگی مۆسکۆ و کیێڤ.
وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خۆیان رادەستی حکومەتی تورکیا کردووە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران، ئەمڕۆ گەشتەکانیان دەستپێکردەوە.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی بەڵێنی داوە بەمنزیکانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەندامێکی رەوتی حیکمە دەڵێت، دانوستانەکانی لایەنە شیعەکان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و سوننەکانیش، گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو سەبارەت بە دابەشکردنی وەزارەتەکان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە و بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئارتی لەسەر ناکۆکیەکانی وەزارەتی ناوخۆ هەردوولا نەرمیان نواندووە.
ئەگەر کێشەی هەرسکردنت هەبوو ئەوا رۆژانە خواردنەوەی شیر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٢٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٥٣ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٤ ساڵە لە سنووری ئامێدی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ پارچە زەوی دابەشکراوە بەسەر فەرمانبەراندا و تا ئیستا هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەبراوە، هاوڵاتیان دەڵێن، نرخی زەوییەکان زۆر دابەزیوە و خاوەنی نوسینگەی خانووبەرەکانیش دەڵێن، بەهۆی نەبردنی خزمەتگوزارییەوە زەوییەکان زۆر هەرزانبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەریی ئەم تەمومژەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تاوەکو سبەینێ بەردەوامدەبێت. دەشڵێت، سبەی بهفر و باران له زۆربهی ناوچهشاخاوییهكان دەبارێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانجەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و کۆبوونەی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و کارە لە پێشینەکانی دیکە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی گەشت بە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە سلێمانی و داویەتی بە کۆمپانیایەتی حزبی، بەم پێیەشبێت نرخی سەرجەم نەشتەرگەرییەکان دوو هیندە گرانتر دەکرێت لەسەر هاوڵاتیان. فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێن، بێدەنگ نابن و رێگردەبن لە بڕیارەکە.
سهدام حسێن، كاندیدی سهركهوتوو بۆ پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، به فهرمی ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ محهمهد عهلی حسێن، دهشڵێت "ئهمهش وهك رێزێك بۆ پێغهمبهر محهمهد (د.خ) و رێزگرتنێك له ئیمام عهلی (رهزای خوای لێبێت)".
مانگی سووری كوردی كە بارەگاكەی لە شاری قامیشلۆیە، سەرەخۆشی لە قوربانیانی لافاوەكەی هەفتەی رابردووی هەرێمی كوردستان دەكات و ئامادەیی خۆشی دەردەبڕێت بۆ دابینکردنی هەموو جۆرەکانی هاوکاریەكی مرۆیی، فریاگوزاری و پزیشکی.
بهڕێوهبهری فڕۆكهخانهی ههولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی ئەو تەمومژە زۆرەی شاری هەولێری گرتووەتەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیراوە و لە ئێستادا وادەی دەستپێكردنەوەی دیار نیە.
یاریزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر، بووەتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان و هەمووان چاویان لەسەرییەتی.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بەداتای ورد، زیانی لافاوەكەی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاوازەكانی بڵاوكردەوەو بەپێی داتاكان زیانەکان زۆر لەوە زیاترن کە راگەیەندراوە.
وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، خولێکیان بۆ خوێندکارانی زانکۆکان کردووەتەوە بۆ سەرجەم بوارە جیاوازەکانی ئاسیاسێڵ و دەشڵێت، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە هەزار خوێدکاری زانکۆکانیان وەرگرتووە لە سەرانەسەری عێراق.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی له پهرلهمانی توركیا وتی، ئاشتی تەنها بە راوەستاندنی شەڕ نایەتەدی، ئامانجی بنەڕەتی ئاشتییەکی ئەرێنیە لەسەر بنەمای یاسایەکی ئاوێتەبوونی دیموکراسیانە.
تەم و مژێکی چڕ پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەو تەم ومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو سبەی بەیانی کاتژمێر ١٠ بەردەوامی دەبێت و لە هەندێک ناوچە بەهۆی تەم و مژەوە ئاستی بینین بۆ ١٠٠ مەتر کەمدەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ شاندی پارتی و یەکێتی لە هەولێر سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دەنگی کورد لە بەغدا کۆببنەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری عێراق چەند بریارێکی لەسەر زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجیەکان دەرکرد و دەڵێت، پێویستە پێداچوونەوە بە هەژمارکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بکرێت.
سبەی لە ئاهەنگێکدا فیدراسیۆنی فیفا باشترین هاندەری جیهان دیاری دەکات و هاندەرانی یانەی زاخۆش لەلایەن فیفاوە پاڵێوراون.
کۆمپانیاکانی دانەغاز و هیلال پترۆلیۆم رایانگەیاند، بڕیاریانداوه بڕی دوو ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دیناری بدەنە ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتووە لە چەمچەماڵ.
وەزارەتی پیشمەرگە رایگەیاند، سبەینی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١ بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
لافاو و بارانی بەخوڕ بەشێکی ناوچەکانی مەغریبی گرتووەتەوە و میدیاکانی وڵاتەکە دەڵێن، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای ئاسەفییە تا ئێستا ٣٧ کەس گیانلەدەستداوە.
رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی روویدا، چەند بارهەڵگرێک پێکیاندادا و یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لە سنووری تەقتەق و كۆیە ژمارەیەکی زۆری ماسی بەهۆی ئەو لافاوەی دووستبوو لەناوچوون.