لەبارەی هەژمارکردنی چەند وانەیەکی پۆلی ١٢ بڕیاردرا
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی هەرێم دەڵێت، له ساڵی داهاتوو به دواوه بڕیاری هەژمارکردنی ئارهزومهندانهی نمرهی وانهكانی كوردی و عهرهبی ههڵدهوهشێتهوه.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، تا ساڵی داهاتوو کارەبای ٢٤ کاتژمێریی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
کەناڵی بەغدادییەی عێراقی وتی، شەوی رابردوو پێشکەشکارێکیان بەناوی (عەلی خەیال) لەشاری هەولێر رفێنراوە و تاکو ئێستا بێسەروشوێنە.
وەزارەتی کارەبای عێراق لەسەر رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیا چییەنییەکان زانیاری بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ( پاوەر چاینا) کەرتی وزە بەهێز دەکات.
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە رێگای کەلار - ناحیەی باوەنوور چوار کەس سوتان و چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسی دۆخی هاوڵاتییان و مووچەیان کرد و سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، ئەگەر بڕیاری نوێی دادگای فیدراڵی نەبێت ئەوا زەحمەتە مووچە بنێرن چونکە هەرێم پشکی زۆری بردووە و داهاتی ناوخۆش رادەست ناکات.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی سەبارەت بە دەرکردنی کارتی نیشتیمانی بەبێ نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لهنامهیهكدا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمریکا بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت.
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی هەولێر و ناحیەی دارەتوو روبەروی بێئاوی بونەوە، هاوڵاتیانیش دەڵێن هەموو ساڵێک کێشەی بێئاویی دووبارە دەبێتەوە.
بەهای دۆلار لە هەرێم بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە دهۆک حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵە.
پارێزەری ئاری چایچی بە ئێن ئاڕتی وت، دوای پێنج دانیشتن، دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد، کە ١٠ مانگ پێش ئێستا لە کاتی کارکردندا بە دەستی ئەفسەرێکی هێزی کۆماندۆی یەکێتی کوژرا.
وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە ناحیەی دارەتوو لە سنووری بەردەڕەش روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییان چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ گەشت و سەیرانگاکان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بۆ کوردانی تەراوگە بڵاویکردەوە، بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی (صورة قیدی الكتروني) ناکرێت و کارکردن پێی راگیراوە، دەشڵێت، پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەرگرن لەبەر ماوەی تەواو بوونی کارتی نیشتیمانییەکە.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی وت، لە نزیکترین کاتدا هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەچنە ناو سیستمی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچە و هەژمارکردنی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی عێراق.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیەتیەکان بۆ هەڵبژارادنی پەرلەمانی عێراق درێژ ناکرێتەوە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت، خێرای با مامناوەند دەبێت و کەشناسیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن لەچەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین و تەرزە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و خۆڵبارینیش دەستپێبکاتەوە.
ئێران رەزامەندی نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە خولی پێنجەمی دانوستانەكان كە بڕیارە سبەی لە رۆما بەرێوەبچێت.
گواستنەوەى عێراق سەرکەوتنى ٥٩ گەشتی گواستنەوەى حاجییانی راگەیاند و وتی، زیاتر لە ١٦ هەزار حاجى بە رێگەى ئاسمانى رەوانە دەکەن.
لە سێ رووداوی جیاجیادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
هەندێک کەس لە بەیانیاندا خۆیان دەشۆن بۆ ئەوەی ڕۆژەکەیان بە وزەوە دەست پێبکەن، هەندێکی دیکەش پێیان باشە شەوانە خۆیان بشۆن بۆ ئەوەی دوای ڕۆژێکی درێژ جەستەیان پشوو بدات.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جوەکان لە واشنتۆن کوژراون و دواتر لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٤ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چوارتا رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئامادەیی خۆی بۆ "کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، بەڵام بە مەرج" ئاشکرا کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێران، لە وەرزی هاویندا بڵاوکردەوە.