شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی لەپێناو خۆیان یاری بە چارەنووسی هەرێم و هاوڵاتیانەوە دەکەن
نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆبزاوە بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، سوپای عێراق خانووی هاوڵاتیەکی گوندی تۆبزاوە داگیردەکات و بە دەوری خانوەکەدا قاڵبی کۆنکرێتی دادەنێت هاوشێوەی سەربازگە و رێگەی چونە ناوەوەشی لێ گرتووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، پارتی و یەکێتی لەپێناو خۆیان و کەسوکاریان یاری بە چارەنووسی هەرێم و هاوڵاتیانەوە دەکەن.
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر رێگەی سلێمانی عەربەت دانران و لە قۆناغی داهاتوشدا لەسەر رێگاکانی عەربەت-دەربەندیخان و پێنجوێن-سلێمانی دادەنرێن.
بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، دوای وازهێنانی دوو مامۆستا لەکۆی ٢٠٠ ناو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەڕێوەبەری بەوەکالەت دانراوی پەروەردەی گەرمیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوانەی پێشتر رەوانەکراون، دوو کەس دادەمەزرێنێت کە یەکێکیان بووکی خۆیەتی.
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ رتی رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانـی عێراق رەزامەندی دا بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچە خۆرانی هەرێم و وتیشی لە عێراق هیچ کێشەیەکی نەختینە نیە.
دوای ئەوەی خولی دوهمی دهنگدان له پهرلهمانی ئهڵمانیا بهڕێوهچوو فرێدریک مێرتز وهك راوێژكاری نوێی ئهڵمانیا ههڵبژێردرا.
پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای بەغدا بە فەرمی دەستی بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم کردووە لە رێگەی سەرجەم سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانییەوە.
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان کۆبووەوە و باسیان لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرد.
لە لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق لەئاڵۆزییەکانی گوندی شەناغە کە لە ٨ ئەندام پێکهاتووە و دوو کەس لە ئەندامانی لیژنەکە ئەفسەری پارتی و یەکێتین واژۆیان لەسەر راپۆرتی کۆتایی کردووە، تێیدا جوتیارانی کوردیان بە ئاژاوەگيڕ و هێرشکەری سەر سوپای عێراق تۆمەتبار کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، رێگەی نێوان کەلار بۆ دەربەندیخان دەکرێت بە یەک ساید.
روانگەی سەوزی عێراق رایگەیاند، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دانیشتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی لە دوكان دانیشتنێكی باش بوو، بهسوود بوو، مهسرور و بافڵ دانیشتنێكی باشیان ههبوو لهپاڵ دانیشتنهكانی تیمهكانی یهكێتی و پارتی، وتیشی، ئهمه ههمووی یارمهتیدهره بۆ دروستكردنی متمانهیهكی باشتر لهنێوانیان.
وهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاند، رۆژی پێنجشهممه هاوكاری هاوپهیمانان بهسهر هێزهكانی پێشمهرگه دابهشدهكرێت و له ئێستادا زیاتر له ٥٦ پێشمەرگە له رێگهی ههژماری منهوه پارهكانیان وهردهگرن.
وەزیری دارایی عێراق دوو رێکەوتنی لەگەڵ دەزگای گەشپێدانی فەرەنسی واژۆکرد، بۆ دابینکردنی دارایی بۆ دوو پرۆژەی وەبەرهێنان.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەڵەبجە-سەیدسادق روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمسیۆنی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد و بەپێی بڕیارەکە، لە رۆژی ٩ـی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەستپێدەکات و بانگەشەکە ٣٠ رۆژ دەخایەنێت.
سەندیکای کرێکارانی عێراق رایگەیاندووە، لە هەوڵەکانیان لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەوامن بۆ زیادکردنی مووچەی مانگانەی کرێکاران لە عێراق.
ئهنجومهنی زێڕی جیهانی رایگهیاند، یهدهگی زێڕی عێراق ١٠٠ كیلۆ زیادی كردووه و گەیشتووەتە ١٦٢ تەن.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی قەرز دەداتە جوتیاران بۆ کڕینی سیستمی وزەی خۆر و بەکارهێنانی لە سیستمی ئاودێریدا.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، رێگایەکی سەرەکی بەرووی شۆفێراندا دادەخرێت.
دوای ئەوەی دووگەنجی کورد لە مالیزیا گیریان خواردبوو، لەماوەکانی رابردوودا داوای بەهانەوەچوونیان لەبەرپرسانی عێراق و هەرێم کرد، ئەمرۆ پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەهەوڵی ئەوان کێشەکەیان چارەسەر کراوە.
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە خەلیفان باریوە کە بڕەکەی ١٥ ملم بووە.
بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەپزیشکانی نارازی لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە، پزیشکانی هەولێر لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە و پەیامێکیان ئاراستەی حکومەتی کاربەڕێکەر کرد و رایانگەیاند، داوکارییەکانیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پشتگوێ خراون، هاوکات داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەکەن.
نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بۆ مانگی چوار دیاریکرا و نرخی هەر ئەمپێڕێک بۆ مانگی چوار لەنێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ٧ هەزار و ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت.
بەهۆی کاریگەریی شەپۆلی تووندی خۆڵبارین لە سنووری پاريزگای هەولێر ٢٠ کەس دۆخی تەندروستییان تێکچووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانە کردووە.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی زیاتر لە ٢٥٠ دینار دابەزیوە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ئەمڕۆ کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە. کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆ کاریگەریی خۆڵبارین لاواز دەبێت و سبەینیش لەھەندێک ناوچەی ھەرێم تاوە باران و ھەورە بروسکە دەبێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هەوڵدەدەین لەم هەفتەیەدا دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی رێکبخەین. ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ گەشیتن بە رێككەوتن".
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە کێشەی تەندروستی بۆ سەدان کەس درووستکردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.