نێردەی ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەرهەمدار نەبێت رێگایەکی دیکە دەگرینەبەر
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دا ئەگەر پێشنیازەکانی ئێران لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بەهێز نەبوون، ئەوا لە دانوستانەکان دەکشێنەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق راگەیاند، هەڵمەتێکمان لە مانگی نیسانی رابردوو دەستی پێکرد، بۆ رشاندنی ئاژەڵەکان بە دەرمانی قڕکەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون بەبێ بەرامبەر وتیشی، ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم زەمالەى خوێندنى ماستەر و دكتۆرای لە وڵاتی چین راگەیاند.
سودانى لە تورکیا گەڕاوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەى داهاتوو بڕیار لە ناردنى مووچەی مانگی چواری هەرێم بدات.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، عەیبەیەکی گەورەیە بۆسەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و جێگرەکەی ٤٢ رۆژە فەرمانبەر و مامۆستایان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانیش خەریکی سەردان و خۆ نمایشکردنن.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، رەنگە رێژەی باج بەسەر چین کەم بکەنەوە بۆ ٨٠٪ و پێویستە چین بازاڕەکانی بە ڕووی ئەمەریکادا بکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا یەکشەممەی داهاتوو لە عومان بەڕێوەدچیت.
دەزگای تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی عێراقی کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت بەشێک بێت لە گرووپێکی تاوانکاریی رێکخراوی کوردی کە بەرپرسە لە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا، رادەستی بەلجیکا کرا بۆ ئەوەی رووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گوندی گەرم کەنداڵ لە سنووری حاجیاوا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ خنکاوە و تیمەکانیان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.
دەم پارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی ١٢ـەیەمیین کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە بەستنی کۆنگرە هەنگاوێکی دیکە لە ئاشتی نزیکبوونەوە و پێویستە پەرلەمان ولایەنەکانی دیکەی تورکیا بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن.
هونەرمەندی راپەری کورد ناسراو بە خەتەر بە مردووی لە ماڵێکدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دۆزرایەوە.
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی رایگەیاند، ئەنجامدانی کۆنگرەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە، پێماننایە قۆناغێکی نوێوە، بەردی بناغەی ئاشتی لە تورکیا دانرا.
لە دوای پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و داواکردن بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە، پارتەکە دەڵێت، لە سێ رۆژی رابردوودا بۆ ئەو مەبەستە کۆنگرەی ناوخۆیان بەستووە و بەم زووانە دەرئەنجامەکان بۆ رایگشتی دەخەنەڕوو.
هێزی ئاسمانی سریلانکا بڵاویانکردەوە، هیلیكۆپتهرێكی سەربازییان بە ١٢ سەربازەوە كهوته خوارهوه و بههۆیهوه شهش سەربازیان گیانیان لهدهستدا و شەشی تریش برینداربوون.
وەزیری دارایی عێراق، لە دوای جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی گومرگی ئاسیکودا، زیادبوونی بەرچاوی داهاتی گومرگی راگەیاند، کە بڕی زیاتر لە ٥٩ ملیار دینارە.
قائیمقامی مێرگەسۆر بریاری تۆمارکردنی سەرجەم ماتۆڕسکیلەکانی دەرکرد و دەڵێت، هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمار نەکرابێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
دهستهی حهج و عومرهی عێراق داوای له هاوڵاتیان كرد، هیچ حهجێكی بێ مۆڵهت قبوڵ نهكهن، عێراق پێشهنگه له بواری لۆجستی و خواردن و گهیاندن و گواستنهوه و خزمهتگوزاری لهنێو وڵاتانی عهرهبی و ئیسلامیدا.
راوێژکاری ئابووری سەرۆکی حکومەتی عێراق، دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان کە پێویست ناکات لە دابەزینی نرخی نەوت بترسن و دەڵێت، حکومەتی عێراق ئەوەندە ئەزموونی هەیە کە بتوانێت چارەسەری ئەو جۆرە گرفتانە بکات.
لە سنووری پیرمام، تەرمی کارمەندی هێزێکی ئەمنی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەوەیەتی.
دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا، ئێستا لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە سنوری ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستیپێكرد و سەدان نەمامیان چاند.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەگەری هەیە لە سبەینێوە باران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکەن.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٦٠ سەنت بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمرۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، منداڵێکی تەمەن ١٠ رۆژ دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سەیسادقە.
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، قەزر بەو هاوڵاتییانە دەدرێت کە دەیانەوێت کارەبا لە وزەی خۆر بۆ ماڵ و دامەزراوەکانیان بەرهەمبهێنن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردنی کاردیناڵێکی ئەمریکی بە پاپای ڤاتیکان، شەرەفێکی گەورەیە بۆ وڵاتەکەی.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، قەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٤.٨ ترلیۆن دینار بووە.
بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا داوای هاوکاری لە چین دەکات.
کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، قازانجیان بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ١٣٪ بەرزبووەتەوە و وتیشی، لە ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەکەن.