راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەسەر مووچە
ئهندامی لیژنهی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسهتی دهرهوهی پهرلهمانی ئێران وتی، عومان پێشنیارێكی سهبارهت به بهرنامه ئهتۆمییهكه پێشكهشی ئێران كردوه، له پێشنیارەکەدا داوای راگرتنی كاتی ههنگاوهكانی پیتاندنی یۆرانیۆم دهكات بۆ ماوهی شهش مانگ وهك رێگهیهك بۆ دهستپێكردنهوهی دانوستانهكان.
وەزارەتی تهندروستی سعودیه رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پەتایەکی بەربڵاو لە ناو حاجیاندا بڵاو نەبووەتەوە و وتیشی، سهرجهم پێداویستییه تهندروستییه پێویستهكان بۆ پاراستنی حاجیانی دابینكراون.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، داهاتی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە.
پۆلیسی لیڤەرپووڵ بڵاویکردەوە، شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو هاندەرانی لیڤەرپووڵدا و بووەتە هۆی برینداربوونی چەند کەسێک، کە ئاهەنگیان دەگێڕا بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی و دواتر دەستگیرکرا.
بانکی رەشید داوا لە لقەکانی دەکات، ئەو جوتیارانەی حکومەت بەروبوومەکانی لێوەرگرتوون شایستەی داراییان بۆ خەرجبکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، دانیشتوانی چەند گوندێک ئاگاداردەکەنەوە کە رۆژی سبەینێ لە چالاکیەکی لە ناوبردنی میندا هەڵدەستن بە لە ناوبردنی ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، چاودێری تەندروستی بۆ هەموو شوێنێک دەکرێت و رێککاری یاسایی دەگیرێتە بەر بۆ هەر شوێنێک بێ مۆڵەتی تەندروستی یان مۆڵەتی بەسەرچووبێت و کاربکات.
كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان داوا له ئاوارهكانی نهینهوا دهكات كه له ههرێمی كوردستان نیشتهجێن، سهردانی بنكهكانیان بكهن و بایۆمێترییان نوێبكهنهوه.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجی گومرگی بەسەر کەلوپەلی هاوردەکراوی یەکێتی ئەوروپادا بسەپێنێت، ئەمڕۆ لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە و ماوەی دانوستانەکانی درێژکردەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد و پێداچوونەوە بە دوایین ئامادەکارییەکان کرا بۆ خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥، هاوکات، وەزارەتی دارایی راسپاردووە بۆ ئامادەکردنی خشتەی بودجە كە بڕی ١٤٠ ترلیۆن دینارە، بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەو چەند مانگەی ئەمساڵ ماوە.
سهرۆكی فهرهنسا لێدوانی دهربارهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی دا كه له كاتی گهیشتنیان بۆ ڤێتنام لهلایهن بریجیتی هاوسهرییهوه زلـلەیەک له دهموچاوی دهدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بڕیاریدا بە داخستنی ژمارەیەک لە ئارایشتگای خانمان، بەپێی زانیارییەکانیش، لەو ئارایشتگایانەدا چهندین جۆر خواردن و خواردنهوه و نێرگهله گیراوه كه بهپێی یاسا و رێنماییهكان قهدهغهن.
ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابووریی لە حکومەتی عێراق بۆ پاڵپشتنی بەرهەمی ناوخۆ، بڕیاریاندا هاوردەی بەرهەمەكانی كاڵەك و شوتی و باینجان رابگیرێت تا كۆتاییهاتنی بەرهەمی ناوخۆ ودەشڵێت، رێگریی دەکرێت لە هاوردەكردنی تەماتە بۆ ماوەی یەك مانگ.
هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، مامۆستایەک لە سنووری بەردەڕەش بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق وتی، دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەک بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی ژینگە و کشتوکاڵ.
سەنتەری میترۆ لەبارەی قەدەغەکردنی کاری راگەیاندن لە زاخۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رێكارەكانی قەدەغەكردنی كاری راگەیاندن لە زاخۆ پێچەوانەی ئەو بڕگانەن كە یاسای رۆژنامەگەری وەك رێكار و مەرجی پێویست بۆ دەركردنی رۆژنامە دیاریكردووە، کە تۆماركردنە نەك مۆڵەتدان و یاسا دەسەڵاتی قەدەغەكردنی هیچ دەزگایەكی راگەیاندنی بە سەندیكا نەبەخشیوە.
وەزارەتی پەروەردە قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی ٩ ئاگادار دەکاتەوە، وەرگرتنی پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.
وهزارهتی دارایی هەرێم دەڵێت، داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواووبوە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق رەوانەی خانەنشینی دەکرێن، وتیشی، لە دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە پێبج هەزار خانەنشینی نوێ خرانە لیستی مووچەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لهگهڵ باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق كۆبووهوه و باسیان له پتەوکردنی هاوبەشی ئابووری، لە ژێر رۆشنایی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات كردووه و سودانی وتوویهتی، هەوڵدەدەن هاوبەشی ئابووری لهنێوان هەردوو وڵات پتەوتر بکەن.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، رەنگە بۆ پێکهێنانی حکومەت داواکاری نوێیان هەبێت و یەکێتیش باسی لەوەکردوە، لەگەڵ پارتی لەسەر وەختی پێکهێنانی حکومەتدان.
دادگای فیدراڵی شەشی تەمموزی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ سکاڵاکەی نەوەی نوێ تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
جووتیارانی سنووری شارەزوور گردبوونەوەیەکییان ئەنجامدا و ئاماژەیان بەوەکرد، لەکاتێکدا هەڵەبجە سایلۆیەکی هەیە دەبووایە ٤٠ هەزار تۆن بەرهەمی گەنممان لێوەربگرێت، بەڵام کەمتر لە بڕی پێویستمان لێوەرگیراوە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و کەشناسی عێراقیش وتی، خێرایی با لە چەند رۆژی داهاتوودا چالاکتر دەبێت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیی کەسێکی تر دەستگیرکرد و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.
لە یادی ٤٩ ساڵەی شۆڕشی گوڵاندا، مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، جەخت لە یەک هەڵوێستی هێز و لایەنەکان دەکەنەوە.
لە یادی ٤٩ ساڵەی شۆڕشی گوڵاندا، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەركی هەموومانە میراتی شەهیدان و فیدراڵی و دەستكەوتە دەستوورییەكان بپارێزین.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ هاڕەی کرد و گەیشتە ١٤١ هەزار و ٢٥٠ دینار.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە هەولێر دانیشتوانی چۆمان و گەڵالە و سمیلان ئاگادار دەکاتەوە، چالاکیەکی لەناوبردنی مین لە چیای بەردەبووک بەڕێوەدەچێت و داوادەکات بۆ هیچ مەبەستێک لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە.
دوای هێرشەکەی دوێنێی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە پوتین گرت و دەڵێت، پوتین بەتەواوی شێت بووە، داواش لە سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات واز لە لێدوانەکانی دژ بە روسیا بهێنێت.