هێرشکرایە سەر سنووری هەولێر؛ چوار کەس شەهیدبوون
ترەمپ دەڵێت، ئێران رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەیەکی نادیار و یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران دەهێنرێت بۆ ئەمریكا.
وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری راگرتنی مامۆستا هەرمان بێسفکی لە وتارخوێندن دا.
سەرەرای ئاگربەست بەڵام هێرشەکان بۆسەر هەرێم بەردەوامە و چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی دوو هێرشی درۆنی و و موشەکەوە چوار کەس لە سنووری هەولێر شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کە بەهۆی لۆدێکی زۆر و بوونی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران، لە ئێستادا رێگای تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغییەکی زۆری تێدایە و داوا دەکەن بۆ گەڕانەوە رێگای شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاند، کەشتییەک گەیشتووەتە بەندەری بەسرە و بڕیارە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار بکات و بەرەو بازاڕەکانی جیهان بڕوات.
دوای ئەوەی کچە پێشمەرگەکەی کۆمەڵە لە سورداش بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، لە ماڵی سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق تەرمەکەی شۆردرا و کفن کرا و لە سلێمانیش بەخاک سپێردرا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی و پێشبینی دەکەن لە ماوەی دوو مانگدا لێکتێگەشتنێک واژۆبکەن، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، گەرووی هورمزیان کردووەتەوە تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستی لوبنان.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، گەرووی هورمز بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە و دۆناڵد ترەمپیش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو کەسانەی بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان لە لیستی یەدەگەکاندا بووە، ساڵی داهاتوو بەبێ تیروپشک گەشتی حەج دەکەن.
ئەحمەد شەرع دەڵێت، دوایین بنکەی بیانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کشایەوە و پڕۆسەی یەکگرتنی هەسەدە و سوریاش ئەنجام دەدرێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێش باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورەبرووسکە دەبێت و پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و تاوە باران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت.
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ئەساس دەڵێت، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی نەبوونی زۆرینە بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدێکی سەرۆک وەزیران دواخراوە، وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکەی سودانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکەی سبەینێ یەکلاکەرەوە دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچهكهدا كردهوه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە دەشت و دەر و سەیرانگا و لەژێر دار و دەوەن دروست نییە و هەر گروپێک بەو شێوەیە ئەنجامی بدات، نوێژەکەیان بەتاڵە.
کۆمەڵێک لە نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بانگەوازێکی بەپەلەوە هۆشداری لە تێکچوونی باری گوزەران و ئەمنییەتی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدەن لە کەمپەکانی باشووری کوردستان.
ئاگربەستە ١٠ رۆژییەکەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ترەمپیش دەڵێت، هەوڵدەدات بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دیدارێکی رووبەڕوو لە نێوان سەرکردەکانی هەردوو وڵات لە واشنتن رێکبخات.
پۆستەکان لە کەرکوک ئاڵوگۆڕکران و محەمەد سەمعان لەبەرەی تورکمان وەک پارێزگاری نوێ شارەکە هەڵبژێردرا، لەبەرامبەردا ١٣ پۆستی دیکە بۆ کورد دەگەرێندرێتەوە. پارێزگاری نوێ دەڵێت، جیاوازی نییە لە نێوان پێکهاتەکاندا و رێبوار تەهاش وتی، ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بڕیاری حزبە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی ناوشار ئاگادار دەکاتەوە کە لە هەفتەی داهاتوودا پارەی سەبەتەی دووەمی خۆراک رادەست بکەن، بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا ٦٠ ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی ئەو جوتیارانە خەرج بکات کە بۆ وەرزی ٢٠٢٥ گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پێنج جار هێرشکراوەتەسەر سنووری کۆیە و سلێمانی، بەوەش لەماوەی ئاگربەستەکەی ئەمریکا و ئێران زیاتر ١٠ جار هێرشکراوەتەسەر هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، "لەگەڵ ئێراندا نزیکین لە رێککەوتن و لە زۆر خاڵدا هاوڕاین و دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانوستان دەستپێدەكاتەوە و ئێران داوای رێككەوتن دەكات و ئێمەش میهرەبان دەبین لەگەڵی".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، محەممەد سەمعان لە بەرەی تورکمانی بە دەنگی ١٢ ئەندامی ئەنجوومەن لە کۆی ١٤ ئەندام کە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان کردبوو، وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا و رێبوار تەهاش بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک.
وەزارەتی پەروەردە، گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک کرد، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو کتێبانەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکارییان تێدا کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان ئاشکراکرد و رایگەیاند، پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و وتیشی، "بەم نزیکانە دەستدەکەن بە دابەشکردنی زەیتی مانگی یەکی ئەمساڵ".
بەشێک لە چالاکوانان و کوردانی بەریتانیا دژی هێرشە درۆنیەکانی سەر هەرێم لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو گردبوونەوە و رایانگەیاند، "پێویستە حکومەتی هەرێم بە توندی هەڵوێستی هەبێت و کاربکات بۆ وەستانی ئەو هێرشانە نەک تەنها بە بەیان نامە و ئیدانە کردن".
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی ئەرێنی و چڕ لەگەڵ سەرکردەکانی لوبنان و ئیسرائیل، هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی فەرمی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، بە ئامانجی زەمینەسازی بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
وەزیری جەنگی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە تاران و رایگەیاند کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە جەنگییەکان و دەشڵێت، ئەگەر ئێران بژاردەی هەڵە هەڵبژێرێت و ئامادەی رێککەوتن نەبێت، دامەزراوەکانی وزەی ئەو وڵاتە دەبنە ئامانجی بۆردومانەکانیان.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نین كە لەڕێگەی درێژەپێدان بە "سەفەقاتی گوماناویی فندەق رەشید یاری بە ئیرادەی دەنگدەرانی كەركووك و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێت.
کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەستپێدەکات و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگار لە یەکێتیەوە بۆ بەرەی تورکمانی و لە ئێستادا ڕێبوار تەها و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی گەیشتوونەتە باڵەخانەی ئەنجوومەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە.
لەسەر شێوازی مامەڵەكردنی نەخۆشخانەكان لەگەڵ کچە پێشمەرگەکەی بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە شەهید بوو، بەڕێوەبەرایەتی یەکێک لە نەخۆشخانەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "ئەو کچە پێشمەرگەیە پێش شەهیدبوونی لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەری سەرەتایی بۆ كراوە و بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ كراوە".