پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؛ خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە؟
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکور دەڵێت، کۆریای باکور بەتوندی ئیدانهى هێرشهكانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات و بەپێشێلکردنی میساقی نەتەوەیەکگرتوەکان وەسفیکرد.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەشناسی عیراقیش دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دیاریکراوە تا پێنجی مانگی داھاتووە و پێویستە ھاوڵاتییان پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی.
شەوی رابردوو سوپای پاسداران وتی، چەند موشەکێکیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و گەیشتوونەتە تەلئەبیب و ناوەندی شارەکەیان هەژاند، سوپای ئیسرائیلیش وتی، هێرشیان کردووەتە سەر بنکە موشەکییەکان و ژێرخانی سەربازیی لە رۆژئاوای ئێران، کە دەکەونە باشووری رۆژئاوای شاری تەورێز.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.
کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێداچوونەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستیپێکرد و سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە "پەرەسەندی دۆخەكە" دەدات و بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش دەڵیت، "رادەی زیانەكانی هێرشەكەی ئەمریكا نازانین".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی رووسیا كۆببێتەوە و هێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی تاوتوێ بكەن.
پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییانی قۆناغە ناکۆتاکان و ئەوانەی لە تاقیکردنەوەکانی خولی دەرنەچوون دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکان پێنج نمرەی دیکە بۆ قوتابییان زیاد کراوە و کۆی گشتیی نمرەی بڕیار بووەتە ١٠ نمرە، هەروەها ئاسانکاری بۆ قوتابییە دەرنەچووەکان کراوە.
وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سلێمانی زیاتر لە ٢٠ گەڕەک پڕۆژەی رووناکیان تێدا جێبەجێکراوە، وتیشی، تاکو کۆتای ئەمساڵ پڕۆژەکە لە تەواوی سەنتەری سلێمانی جێبەجێدەکرێت.
چوار سەرۆکایەتیییەکەی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە پرسی مووچەی هەرێم کرد و داوایان لە حکومەتی ماوەبەسەرچووش کرد لەبەرامبەر ناردنی مووچە پێویستە پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بن.
ئەو پزیشکانەی لەدەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواو کردووە و ئێستا بەفەڕمی پزیشکی دانەمەزراون، لەناو وەزارەتی تەندروستی مانگرتنیان راگەیاندووە و داوا دەکەن هاوشێوەی پزیشکانی ناوخۆ کە هەفتەی رابردوو بڕیاری دامەزراندانیان درا جیا نەکرێنەوە و ئەوانیش دابمەزرێن.
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، باڵیۆزخانەکەیان لە ٢١ و ٢٢ـی ئەم مانگەوە دەستیان بە کشانەوەى کارمەندەکانیان کردووە و هۆشداریش دەدەن لەوەى ئەگەرى هێرشکردنەسەر کارمەند و هاوڵاتییانیان هەیە و داوا دەکەن خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، کۆگاکانی بەشەخۆراكی مانگانە بەشی شەش مانگ هەیە و پڕن و كێشەیان نییە، دەشڵێت، لە گەنمیشدا سێ ساڵە خۆبژێوییان بەدەستهێناوە.
كەمێك پێش ئێستا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٩ کەسیش برینداربوون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران لانی كەم بەشی دروستكردنی ٩ بۆ ١٠ بۆمب یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزی هەیە و دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ ئێران بچنە جەنگەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا، بنکە ئەتۆمیەکانی کردە ئامانج و سەرۆکی دەستەی نیشتمانی چاودێریی ئەتۆمیی عێراقیش دەڵێت، هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی لە عێراق تۆمارنەکراوە.
پەرلەمانی ئێران رەشنووسی بڕیاری داخستنی گەرووی هورمزی پەسەند کرد و پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکرێت.
هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، سبەینێ ٢٣ـی حوزەیران گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق دەستپێدەكەنەوە و بەپێی خشتە هێڵی ئاسمانی عیراق ٢١ گەشت هەن.
دژهتیرۆری پارتی دەڵێت، ئێوارهی ئهمڕۆ له نزیك گوندێکی سهر به پارێزگای ههولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندران و خرانه خوارهوه.
سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، زیاتر لە ١٤٨ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستانەوە، کۆچیان کردووە بۆ ئەوووپا و لەو ماوەیەشدا ٤١٤ کەس بوونەتە قوربانی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گەڕەکی ئیبرایم پاشا لە سلێمانی ئاگر لە بینایەک کەوتۆتەوە کە لە سێ نهۆم پێکهاتووە و سەرجەم نهۆمەکانی بەتەواوی سوتاون.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەپێی مافی رێگەپێدراوی خۆیان وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا دەدەنەوە و ئەمڕۆش دەچێتە مۆسكۆ بۆ بینینی سەرۆكی روسیا.
دەستەى دەستپاکى عێراق، دەتسگیرکردنى ١٩ کارمەندى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى پارێزگاى سەڵاحەدینى راگەیاند کە نزیکەى ٢٤٠ هەزار لیتر بەنزینیان دزى بوو.
سێ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک خنکان کە دوو کچ و کوڕێکن و کچ و کوڕێکیان لە بەنداوی دهۆک خنکاون کە بەرەگەز عەرەبن و کچێکی دیکەشیان کەوتووەتە ناو بیرێکی ئاو لە سنووری گوندی گرێ گەورێ و خنکاوە.
بههای هاوردهكردنی ئۆتۆمبێلی دروستكراوی كۆریای باشور له ساڵی ٢٠٢٤ گهیشته زیاتر له ٦٨٠ ملیۆن دۆلار و گهشهی ساڵانهش به رێژهی ١٦٪ بهرزبووهتهوه.
وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، پلانی هێرشکردنە سەر ئێران چەند مانگی خایاندووە بۆ ئامادەکردنی و دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکانیانەوە سەرجەم بەرنامە ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەهۆی دەسپێکی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٣ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی رۆژ ژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە رۆژی پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیران پشووی رەسمی دەبێت.
مامۆستایانی خانەنشینی کەرکوک دژی دواکەوتنی مووچەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، زیاتر لە ٥٠ رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە و داوا دەکەن بڕیاری لیبڕینی ٣٪ـی مووچەکانیان رابگیرێت.