لە خۆپیشاندانەکەی سنووری وەرتێ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتییەک کوژرا
هێڵی ئاسمانی تورکیا دەڵێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانی عێراق و ئێران و سوریا و لوبنان و ئوردن تا کۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، خۆپیشاندانەکەی سنووری وەرتێ گرژى تێکەوت و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەکە کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقە دەکەن و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو. هاوکات دانیشتوانی ناحیەی بالیسان و گوندەکانی دەوروبەری گردبوونەوە و داوای چاککردنی کارەبا دەکەن و دەشڵێن، بەهۆی نەبوونی کارەباوه ئاویشیان نیە.
بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەوامی بەشێک لە فەرمانگەکان گۆڕانکارییان تێدا کرا و وتەبێژی راگەیاندنی حکومەتیش دەڵێت، پابەندین بەو خشتەیەی بۆمان دیاریکراوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی کردوو و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیکەی پیرۆزبایی لێکرد.
وەزارەتی پلاندانانی ههرێم دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومهتی عێراق شایستهی دارایی تایبهت به بهڕێوهبهرهكان و یاریدهدهرهكان و بژمێرهكانی پڕۆسەی سەرژمێری عێراق خەرجدەکات.
پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوە دەدات لەبارەی رووداوی کوژرانی سێ کەس بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە و دەڵێت،
ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندنی ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاوکرایەوە و قوتابیان دەتوانن سبەی لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.
لەسنووری ناحیەی بێتواتەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە تەویلەیەك كەوتەوە بەهۆیەوە دەیان سەر ئاژەڵ سووتان.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، هەموو گومانەكان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە دەڕەوێننەوە، دەشڵێت، لەگەڵ مەهەپە و دەم پارتی سوورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پڕۆسەكە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی و یهكێتی داوایان له بهغدا كردووه تا ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق چەند مووچەیەک بنێرێت چونکە ئەگەر مووچە نەدەن ناتوانن هەڵبژاردن بکەن و شەرمەزاری خەڵک دەبن. دەشڵێت، بڕیارە سبەینێ دادگای فیدراڵی بۆ دەرکردنی ئەمری وەلائی لەسەر مووچە کۆببێتەوە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات کە مووچەی مووچەخۆرانی عێراق مسۆگەرکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.
بڕیارە ئەمشەو جگە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکات، کە پلانێکی تۆکمە پێشکەش بکات، بۆ چارەسەرکردنی پرسی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و ئەو بەشەی لە ساڵی ٢٠٢٣ ماوەتەوە دابمەزرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، ئامادەكاری كراوە لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا كارتی ئەلیكترۆنی كۆبۆنی خۆراك لە كەركوك و ٩ پارێزگای تر دابەش بكرێت.
لەسەر رێگای نێوان کۆیە - هەولێر بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندێکی سنووری ئامێدی، ورچێک هێرشیکردەسەر هاوڵاتییەک و بە سەختی برینداریکرد.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، یەکێتی نیگەرانی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمە.
پڕۆژەی کارەبا گرانەکە لە پارێزگایەکی تری هەرێم دەستپێدەکات و چوار رۆژیش کارەبای دامودەزگا حکومییەکانی ئەو شارە دەبڕێت.
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت، سەرەڕای ئاگاداربوون لە دۆخی خراپی خەڵک، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەنەبووە داخوازییەکانی بەغدا جێبەجێبکات، دەشڵێت، سوپاس بۆ یەکێتی کە لەم دۆخە سەختەدا هاوکاربوون.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، رۆژی چوارشەممە ١٦ی تەمموز، گەشتەکانی عومرە لە هەرێم دەستپێدەکەنەوە.
هەفتەی داهاتوو کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا تەنها عەلی باپیر بەربژێری سەرۆکی حزبەکەیە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بە هۆکاری بوونی ناوی ساختە، گەشتکردن یان مردن، ناوی یەک ملیۆن و ٨٥ هەزار کەس لە کارتی بەشەخۆراکی مانگانە لابراوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە کەرکوک، کوڕێکی تەمەن ٢٧ ساڵ کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بووە، لەلایەن دایکییەوە بە فیشەک کوژرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما لە بەرزیدا بە جێگیری دەمێننەوە.
دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی نەوەی نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان بۆ ۲۱ی ئەم مانگە دواخست.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، سبەینێ پشووی فەرمییە.
سێ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بەهۆی نەناردنی مووچەوە بایکۆتیان دەستپێکردووە، کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی سنووری گەرمیانیش بایکۆتیان راگەیاند.