پە*کە*کە: کۆنگرەمان بەستووە و بەمزوانە ئەنجامەکەی رادەگەیەنین
هونەرمەندی راپەری کورد ناسراو بە خەتەر بە مردووی لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
لە دوای پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و داواکردن بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی پە*کە*کە، پارتەکە دەڵێت، لە سێ رۆژی رابردوودا بۆ ئەو مەبەستە کۆنگرەی ناوخۆیان بەستووە و بەم زووانە دەرئەنجامەکان بۆ رایگشتی دەخەنەڕوو.
هێزی ئاسمانی سریلانکا بڵاویانکردەوە، هیلیكۆپتهرێكی سەربازییان بە ١٢ سەربازەوە كهوته خوارهوه و بههۆیهوه شهش سەربازیان گیانیان لهدهستدا و شەشی تریش برینداربوون.
وەزیری دارایی عێراق، لە دوای جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی گومرگی ئاسیکودا، زیادبوونی بەرچاوی داهاتی گومرگی راگەیاند، کە بڕی زیاتر لە ٥٩ ملیار دینارە.
قائیمقامی مێرگەسۆر بریاری تۆمارکردنی سەرجەم ماتۆڕسکیلەکانی دەرکرد و دەڵێت، هەر ماتۆڕسکیلێک تۆمار نەکرابێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
دهستهی حهج و عومرهی عێراق داوای له هاوڵاتیان كرد، هیچ حهجێكی بێ مۆڵهت قبوڵ نهكهن، عێراق پێشهنگه له بواری لۆجستی و خواردن و گهیاندن و گواستنهوه و خزمهتگوزاری لهنێو وڵاتانی عهرهبی و ئیسلامیدا.
راوێژکاری ئابووری سەرۆکی حکومەتی عێراق، دڵنیایی دەداتە سەرجەم هاوڵاتیان کە پێویست ناکات لە دابەزینی نرخی نەوت بترسن و دەڵێت، حکومەتی عێراق ئەوەندە ئەزموونی هەیە کە بتوانێت چارەسەری ئەو جۆرە گرفتانە بکات.
لە سنووری پیرمام، تەرمی کارمەندی هێزێکی ئەمنی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەوەیەتی.
دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا، ئێستا لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هەڵمەتێكی نەمام چاندن لە سنوری ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستیپێكرد و سەدان نەمامیان چاند.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەگەری هەیە لە سبەینێوە باران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و پێشبینی خۆڵبارینیش دەکەن.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٠ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٦٠ سەنت بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمرۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، منداڵێکی تەمەن ١٠ رۆژ دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سەیسادقە.
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، قەزر بەو هاوڵاتییانە دەدرێت کە دەیانەوێت کارەبا لە وزەی خۆر بۆ ماڵ و دامەزراوەکانیان بەرهەمبهێنن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵبژاردنی کاردیناڵێکی ئەمریکی بە پاپای ڤاتیکان، شەرەفێکی گەورەیە بۆ وڵاتەکەی.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، قەرزەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ٤.٨ ترلیۆن دینار بووە.
بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا داوای هاوکاری لە چین دەکات.
کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت، قازانجیان بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ١٣٪ بەرزبووەتەوە و وتیشی، لە ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی غاز زیاد دەکەن.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەنەوە بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی بەشە خۆراک دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەی خوارەوە بچنە ناو سستمەکە، پرۆسەکە ماوەی مانگێگ دەخایەنێت.
دوای ١٧ رۆژ لە مردنی پاپای ڤاتیکان، رۆبێرت پریڤۆستی ئەمریکی بە پاپای نوێ دیاریکرا کە یەکەم پاپای ئەمریکییە لە مێژوودا.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بەرێکەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ بەغدا قسەیان کردووە مووچە بنێردرێت و لەرێگەی بەرپرسانەوە لەبەغدا لە پەیوەندیدان مووچەی هەرێم تێکەڵاوی ململانێکان نەکرێت.
پرۆسەی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ لە ڤاتیكان بەڕێوەچوو، دووکەڵی سپی لە دووکەڵکێشی ڤاتیکان بەرز بووەیەوە، کە ئاماژەیە بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ.
کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای چینی ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا دەتوانرێت زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنرێت بۆ وەرگێڕانی دەنگی ئاژەڵەکان بۆ زمانی مرۆڤ.
سەرۆک وەزیرانـی عێراق سەردانی تورکیای کرد و لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکراو چەن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق لە رێگەی ئاسمانییەوە بەڕێکەوت و وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، رۆیشتنی حاجیانی عێراق لە پێنج فڕۆکەخانەوە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، داوا لەهاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەن کە پسوڵەی خۆراکیان لە هەڵەبجە و هەرشوێنێکی کوردستانە بە زووترین کات لە رێگەی بەرنامەیەکی تایبەت بە سیستمەكەوە داخڵبن بۆ نوێکردنەوەی فۆرمەکانیان.
ناوەندێکی فێرکاریی لە ئامەد پیتزای کنگر دروست دەکەن و دەیانەوێت بیکەن بە براندێکی کوردی و دەشڵێن، لەمەودوا کاتێک باسی پیتزای کنگر دەکرێت پێویستە بیر لە ئامەد بکرێتەوە.
لە شاری کوفەی سەر بە پارێزگای نەجەف، شێرێک پەلاماری ئەو کەسەی دا کە بەخێوی دەکات و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێگای گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی عێراق و تورکیا یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.