لە ئەوروپا رێکخراوێکی نوێ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسانی کورد پێکهێنرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵێكدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی بیمه‌ی ته‌ندروستیان بۆ كراوه، هاوكات پلانێكیش هه‌یه كه ئه‌و بیمه‌یه هه‌مو عێراقییه‌كان بگرێته‌وه، ئه‌و خزمهتگوزاریانهشی له‌ناو بیمهكهدان، ٢٤٥ جۆری نه‌شته‌رگه‌ری و ٤٢٠ كه‌ره‌سته‌ی چاره‌سه‌ری له‌خۆده‌گرێت.
ژماره‌یه‌ك له میدیاكارانی كورد رێكخراوێكیان به‌ناوی باره‌گاكه‌ی (كۆلهكیڤی میدیاكارانی كوردستان له ئه‌وروپا) دامه‌زراند كه باره‌گاكه‌ی له برۆكسل ده‌بێت و توانای وه‌رگرتنی ئه‌ندامی ده‌بێت له هه‌مو وڵاتانی ئه‌وروپاوه و جهختیشدهكهنهوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كار و هه‌وڵدان بۆ رێكخستن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامێكیان نه‌بووه.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەرهەمهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک زیادی کردووە گەیشتووەتە ٤٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا، دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بۆ یەکەمجارە بەرهەمهێنانی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان کە بڕیارە ٢٣ـی نیسان بەڕێوە بچێت، بە ئامادەبوونی نێوەدگیرەکان لە وڵاتی عوممان بەڕێوە دەچێت، جەختیشیکردووتەوە، بۆ ئەوان پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سورە و سازش لەو بابەتە ناکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە بەهۆی ئەوەی تیمەکانی کاروباری مین هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە مینەکانی ناوچەکە.
نوێ دەکرێتەوە...
پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه له سنووری ناحیه‌ی ژاراوه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابی به‌باره‌وه دزیوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربونی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشتووه‌ته ١٩ كه‌س.
حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، هۆشداری بە هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانە دەدات كه ناویان دەرچووە بۆ هاوهڵیكردنی حاجیانی كوردستان له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ كە پێویستە تا ٣٠ـی ئەم مانگە پاكانه‌ی ساڵانه ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكە.
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی کار بۆ بنەبڕکردنی هەموو ئەو کێشانە دەکات کە لە حوکمڕانی هەرێمدا بوونیان هەیە، وتیشی، حزبەکەی دەیەوێت حکومەتی نوێی هەرێم حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت.
ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێك كه بڕێك زێڕی ساخته‌ی له بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر ساغ كردبووە، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركرا.
دوای ئەوەی سەرۆکی روسیا فەرمانی بە سوپاکەی دا هەموو چالاکییەکی سەربازی رابگرن و ئاگربەستی یەک رۆژەی راگەیاند، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەوە، هاوکات، هەردوو وڵات یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە شکاندنی ئاگربەستی یەک رۆژە.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پەلەوەر بۆ وڵاتان فراوانتر دەکەین.
به‌رگری شارستانی ئاكرێ رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له به‌رده‌ڕه‌ش له رووباری خازر خنكا و له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێندراوه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی به‌رده‌ڕه‌ش كراوه.
شاندی حکومەتی عێراق و هەرێم لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم کۆبوونەوە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بووە.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی بڕێکی زۆر پارە لە هاوڵاتیەک.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵدا، زیاد لە سێ هەزار کەسیان بەهۆی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر دوو تەن و ١٦٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.
ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوانی هەرێم لەبەردەم دەزگای شەهیدان لە بەغدا گردبوونەوە و داوا دەکەن رووفاتی کەسوکارەکانیان بۆ بدۆزرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم.
نرخی زێڕ چەند رۆژێکە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە جێگیریدایە.
وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی کوشندەیە و رێژەی مردنی ٦٠٪ هەروەها وتیشی، هیچ حاڵەتێک لە هەرێم تۆمار نەکراوە و رێکاریشیان گرتووەتەوە بەر بۆ روونەدانی هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە.
بەرپرسێکى پێشمەرگە وتی، یەكخستنەوەی هێزەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و مانگی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ، یەكەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە بەتەواوی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوەی پارتی دەیکات قۆرغکردنی دەسەڵاتە و ئەوەی یەکێتیش لەگەڵ خەڵک و بەڵێنەکانی خۆی دەیکات قۆڵبڕینە.
كۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانیانەی کە لە عێراق کاردەکەن، ده‌ستیپێكرد و له‌باره‌ی پرسی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كرێت.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە کەمتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دەستدەکەن بە بەرزبوونەوە.
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ دەرهێنان و چارەسەرکردنى کارتی بایۆمێتری و کێشەکانى وەک پەنجەمۆر.
وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری دەستپێکرد، بەڵام تا ئێستا حکومەتى کاربەڕێکەر لیستى مووچەى رادەستی بەغدا نەکردووە.
رۆژنامەی سەباحى حکومەتى عێراق بڵاویکردەوە، پڕۆژەی روناکی بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە ترسی لە دڵی هاوڵاتیاندا دروستکردووە.
باڵیۆزی چین لە ئەمریکا رایگەیاند، کە رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ئەگەر بێت و وڵاتانی دیکە باج و شەڕی بازرگانی بسەپێنن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠ـی نیسان کارگەکانی سنووری عەربەت کارەبایان نابێت.