مەترسییەکانی خۆڵبارین چیە و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە کێشەی تەندروستی بۆ سەدان کەس درووستکردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا رادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٦١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٤ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ٣ دۆلار بەرزبووەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، جەختی لە پێویستی پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا کردەوە.
وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشی عێراق بۆ حاجیانی حەج وتی، رێگای کاروانی حەج بە تەواوی پارێزراو دەبێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم، کەرەستە و کامێرای چاودێری.
رێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ، یادی ١٥ ساڵەی رفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانی، بەرز راگرت بە ئەنجامدانی چالاکی و گردبوونەوە لە شارەکانی، لەندەن لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەوە، نزیکەی ١٠ هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵیش رایگەیاند، لە چەمچەماڵ بەهۆی خۆڵبارینەوە ٤٠ هاوڵاتی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و چارەسەر و چاودێریی پێوستیان بۆ کراوە.
سهرۆكی لیژنهی تهندروستی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاریانداوە فرۆشتن و کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی به تهواوهتی قەدەغە بکەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە شاری هەولیر بەهۆی خۆڵبارینەوە ١٢ حاڵەتی تەنگەنەفەسی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا لە شاری کەرکوک ئەمڕۆ بەڕێوەبەری هۆبەی چاودێری لە تەندروستیی شارەکە رایگەیاند، تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک نەماوە.
دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە نێوان کەرکوک و هەولێر روویدا بە پلەی ٣.٦ رێختەر.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ حاجییان لە بانکەکەمان دەستی پێکردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند رێکارێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو دەگرێتەبەر و دەڵێت، گرنگی بە پڕۆژە ستراتیژییە گەورەکان دەدرێت لە رووی پلاندانان و داراییەوە، پڕۆژەکانی ئاودێری (ئاودێری ئامارا و دیجلەی ناوەڕاست)، هەروەها پڕۆژەکانی گۆڕینی بۆ ئاودێری بازنەی داخراو و بۆری ئاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەمی داهاتی ئاو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تا ئێستا لە خورماتوو نزیکەی ٧٥ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیان کردووە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش چەند رێنماییەکی بۆ خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەکاتی خۆڵباریندا پێویستە هاوڵاتیان لەماڵەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگهیاند، عێراق لە رووی ماددی و مرۆییەوە، وڵاتێکی دەوڵەمەندە و خاوەن پێگەیەکی جیۆپۆلیتیکی گرنگیشە و تەنیا پێویستیی بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنێکی باش و دادپەروەرانە هەیە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، فەرمانبەرانی دڵنیاکردەوە سەبارەت بە مووچەکانیان و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم ساڵ مووچەکانیان بەتەواوی مسۆگەرن و سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت هیچ هۆکارێکی نیگەرانی نییە و دۆخی دارایی سەقامگیرە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا هۆشداریی بە هاوڵاتیانی دەدات لە گەشتكردن بۆ ٢١ وڵاتی جیهان بەهۆی مەترسی بارودۆخی ئەمنیی ئەو وڵاتانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ رایگەیاند، تاران تا ئێستاش پابەندە بە ڕێبازی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا، دوای دواخستنی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان کە بڕیاربو دو رۆژ لهمهوبهر بەڕێوەبچێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ژمارەی ئەو هاوپەیمانی و لایەنانەی ئاشکرا کرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت و پێنج هاوپەیمانی نوێش تۆمار کراون.
لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لە نزیک بازگەی سەرحەی باشووری خورماتوو، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی هەر جۆرە تەكنەلۆژیایەكی زیرەکی دەستكرد (AI) لەكاری ئامێرەكانی هەڵبژاردن لە رۆژی دەنگدان رەتدەكەنەوە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەندامێکی تیمی میدیایی کۆمسیۆن رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بهكارهێنانی زیرەکی دەستکرد پەسەند دەکات.
یەکێک لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکانی پاپا فرانسیس دەکرێتە ئۆتۆمبێلێکی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵانی غەززە
رێکارەکانى خەرجکردنى مووچەى مانگی چواری هەرێم لە بەغدا تەواوبووە و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراقی ماوە، بەرپرسێکى دارایی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لەم یەک دوو رۆژەدا پارەکە بنێردرێت.
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە شەقڵاوە و حاجی ئۆمەران باریوە.
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کورتهێنانی بودجە کەمە و مەترسی لەسەر قەرزە گشتییەکانی عێراق دروستناکات.
یاسای به پارێزگابوونی ههڵهبجه له رۆژنامهی وهقائیقی عێراق بڵاوكرایهوه و به فهرمی بوو به ١٩ـەمین پارێزگای عێراق.
بەشێک لە ژنانی دووگیان پێش کاتی ئاسایی لەدایکبوون نەشتەرگەری بۆ منداڵەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی لە بەروارێکی جوان، منداڵەکەیان لە دایک بێت، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبارەی ئەو دیاردەیە هۆشداری دەداتە ژنانی دووگیان.
قوباد تاڵەبانی و عەلی قەرەداغی دەڵێن، پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بۆ دەستکەوتی کورد یەکدەنگ بن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت و هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
حکومەتی عێراق بریاریدا دەستبکاتەوە بە دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە دامودەزگاکاندا بۆ سەرجەم بوارەکان.