موجتەبا خامنەیی: هێزە دەریاییەکانمان ئامادەن شکستی نوێ بەسەر دوژمنەکانماندا بسەپێنن
کۆمپانیای "تانکەر تراکەرز" بۆ چاودێریی کەشتییەکان رایگەیاند، کەشتییەکی گەورەی نەوتهەڵگر کە ئاڵای هیندستانی لەسەر بووە و دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر.
رابەری باڵای ئێران دەڵێت، هێزی دەریایی سوپای ئێران ئامادەیە تامی تاڵیی شکستی نوێ بە ئەمریکا بچێژێت.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، " تاوەکو ئێستا هیچ بەرنامەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیاری نەکراوە و ئەوان لەسەر بنەمای مێژوو، دەنگدەر و کاریگەرییە سیاسییەکانی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات ".
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر رێڕەوە بازرگانییەکان و نرخی خۆراک دروست کردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە و کێلگە نەوتییەکان ئامادەن بۆ هەناردەکردنی نەوت.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا دەڵێت، ئەمریکا بەڵێنەکانی شکاند و دووبارە گەرووی هورمزیان داخستەوە و بە تووندی کۆنترۆڵی گەرووەکە دەکرێت و دەگەڕێتە بۆ دۆخی پێشوو.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، لە دوا نیوەڕۆی ئەمرۆوە شەپۆلێکی تاوەباران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، "بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا هەر بەردەوام بوون".
چەند رۆژێکە دەیان هەزار مێشهەنگ ئاسمانی ئیسرائیلیان تەنیووە و لێکدانەوەی جیاوازیش بۆ ئەم رووداوە دەکرێت.
سەرەرای ئاگربەست بەڵام هێرشەکان بۆسەر هەرێم بەردەوامە و دوێنێ بەهۆی دوو هێرشی درۆن و موشەکەوە چوار کەس لە سنوری هەولێر شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون، شەوی رابردووش چەند درۆنێک لە ئاسمانی سۆران و باڵەکایەتی بینران.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، گۆڕەپان دیاری دەكات نەک سۆشیال میدیا، بەوەی گەرووەکە کراوەیە یان داخراوە و رێساکانی بەڕێوەبردنی كامانەن، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئابڵوقە گەرووی هورمز دادەخرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لایەنە شیعەکان لێکتێگەیشتنیان کرد لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی باسم بەدری وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران رابگەیەنێت.
ترەمپ دەڵێت، پێدەچێت كارەكان لەگەڵ ئێران زۆر باش بەڕێوەبچن بەڵام ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە نەگەنە رێککەوتن، رەنگە دەست بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بکاتەوە.
سودانی دەڵێت، عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێی هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا دەچێت، جەختیشی لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا کردەوە.
پیاوێکی چینی لەسەر دزینی مێروولە خرایە زیندانەوە و دادگای نایرۆبی لە کینیا پیاوە چینییەکەی بە ساڵێک زیندانی و حەوت هەزار و ٧٣٧ دۆلار سزادا.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی "رقی ئابووری" (Economic Fury)، سزای توندی بەسەر "حەوت فەرماندەی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان" سەپاندووە.
ترەمپ دەڵێت، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەیەکی نادیار و یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران دەهێنرێت بۆ ئەمریكا.
وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری راگرتنی مامۆستا هەرمان بێسفکی لە وتارخوێندن دا.
سەرەرای ئاگربەست بەڵام هێرشەکان بۆسەر هەرێم بەردەوامە و چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی دوو هێرشی درۆنی و و موشەکەوە چوار کەس لە سنووری هەولێر شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کە بەهۆی لۆدێکی زۆر و بوونی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران، لە ئێستادا رێگای تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغییەکی زۆری تێدایە و داوا دەکەن بۆ گەڕانەوە رێگای شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاند، کەشتییەک گەیشتووەتە بەندەری بەسرە و بڕیارە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار بکات و بەرەو بازاڕەکانی جیهان بڕوات.
دوای ئەوەی کچە پێشمەرگەکەی کۆمەڵە لە سورداش بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، لە ماڵی سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق تەرمەکەی شۆردرا و کفن کرا و لە سلێمانیش بەخاک سپێردرا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی و پێشبینی دەکەن لە ماوەی دوو مانگدا لێکتێگەشتنێک واژۆبکەن، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، گەرووی هورمزیان کردووەتەوە تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستی لوبنان.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، گەرووی هورمز بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە و دۆناڵد ترەمپیش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو کەسانەی بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان لە لیستی یەدەگەکاندا بووە، ساڵی داهاتوو بەبێ تیروپشک گەشتی حەج دەکەن.
ئەحمەد شەرع دەڵێت، دوایین بنکەی بیانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کشایەوە و پڕۆسەی یەکگرتنی هەسەدە و سوریاش ئەنجام دەدرێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێش باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورەبرووسکە دەبێت و پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و تاوە باران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت.
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ئەساس دەڵێت، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی نەبوونی زۆرینە بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدێکی سەرۆک وەزیران دواخراوە، وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکەی سودانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکەی سبەینێ یەکلاکەرەوە دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچهكهدا كردهوه.