چەند چەکدارێک تەقەیان لە ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کرد لە سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا، چەند چەکدارێک تەقەیان لە بارەگای سەرەکی کەناڵی ئێن ئار تی کرد لە سلێمانی.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگای ١٠٠ مەتری لە سلێمانی روویداوە و بەوتەی شایەتحاڵەکان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد تاران بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی خێرا پەیوەندیی بە واشنتنەوە کردووە، بەڵام جەختی کردەوە مەرجی سەرەکییان رادەستکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوە و رێگریی تەواو لە بوونی ئێران بە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، حکومەتی لوبنان بووەتە ئامرازێکی دەستی ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ئەو نەخشە و پلانانەی کە ئەو وڵاتە دەیەوێت. دەشڵێت، ئامانجی ئیسرائیل لەم هێرشانە تەنها لێدانی حزبوڵا نییە، بەڵکو دەیەوێت لوبنان بە تەواوی لەناوببات.
بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە قەڵادزێ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و لەکۆبوونەوەیەکدا جەختیان لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابییانەی هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تاکو ١ـی مانگی ئایار درێژکرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداویکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای (پێنجوێن – سەیدسادق) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بە سەختی بریندارە.
قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخەی لە جیهان و ناوچەکەدا دەگوزەرێت، ساڵیادی کارەساتی ئەنفال تەنها بە دانانی تاجەگوڵینە دەکرێتەوە و هیچ مەراسیمێکی گەورە بەڕێوە ناچێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنایی دەدات، کۆگاکانی عێراق پڕن لە خۆراک و بەشی زیاتر لە ساڵێک دەکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە، بەردەوام خۆراک لە دەروازەکانەوە هاوردە دەکرێت.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی رەخنە لە بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز و جێبەجێکردنی بڕیاری گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەسەر ئێران دەگرێت و دەڵێت "هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە گەرووی هورمز دابخات".
گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "هەر کەشتییەک نزیکی گەرووی هورمز بکەوێتەوە لەناوی دەبەین".
وەزارەتی پەروەردە دیزاینی لۆگۆکەی گۆڕی و داوا لە دامودەزگا پەروەردییەکان دەکات بەهیچ شێوەیەک دەستکاری رەنگ، پێکهاتە یان رەهەندەکانی لۆگەکە نەکەن.
کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەرێم سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ،هەنگاریای هەژاند و بەهۆیەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی ١٦ ساڵەی ڤیکتۆر ئۆربان، هاوڕێی دۆناڵد ترەمپ و دۆستی نزیکی رووسیا هێنا و گەلی ئەو وڵاتە بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ ناو باوەشی دیموکراسی و یەکێتی ئەوروپا.
پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لەڕێگەی دهۆک - سەرسنگ وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٤ خوێنداکار برینداربوون.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و کەسێکی نزیک لە هاوپەیمانیەکەی نوری مالیکی وتی، مالیکی ئامادەیی دەبڕیوە سازش بکات لەسەر کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەمڕۆ دووشەممە عەدنان سەید حسێن، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "لەکۆی ١٨٢ هەزار ئەنفالکراوی کورد، دوای ٢٢ ساڵ لە رووخانی بەعس، کەمتر لە ١٪ـی تەرمەکان (کە نزیکەی ٢٤٠٠ کەسێک دەبێت) گەڕێنراونەتەوە، بەهۆی ئەمەوە سەدان دایک لە چاوەڕوانیی گەڕانەوەی رووفاتی ئازیزەکانیاندا، بە هێمنی سەریان نایەوە".
سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، دەبێت چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی دیاریکراودا كاندیدی خۆیان پێشكەش بكەن بۆ سەرۆك وەزیران و وابكەن عێراق بپارێزن لە جەنگی ناوچەکە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خولی یەکەمی پۆلی ٩ لە ١٤ـی پێنج دەستپێدەکات و خولی یەکەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەییش لە ١٤ـی ٦ دەستپێدەکات.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەم هەفتەیە سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێیە و لە هەفتەی داهاتووە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.
ماڵپەڕی "تانکەر تراکەرز" بۆ چاودێریکردنی کەشتییەکان ئاشکرایکرد، ئێران نزیکەی ٢١ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان نزیک کەناراوەکانی وڵاتەکەی کۆگا کردووە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، چەند رێکارێکی نوێی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان دەرکرد و لە رێنماییەکاندا باس لەوە دەکات، بەکارهێنانی ئامڕازەکانی وێنە و ڤیدیۆی نەخۆش، لەڕێگەی مۆبایل و ڤایبەر و واتسئەپەوە بۆ راوێژ و چارەسەر قەدەغەیە و پێویستە پزیشکەکە راستەوخۆ چارەسەر بۆ نەخۆشەکە بکات.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەی جەلال تاڵەبانى دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی راگەیاند و بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێڵى ئاسمانى شاهانەى ئوردن گەشتە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانى دەستپێکردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی سێ زیاتر لە ١٨ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار بەرمیل بووە و داهاتەکەشی نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە.
کۆمپانیای دانە غاز، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێم راگەیاند.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٧٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٧ هەزار دینارە.
ترەمپ دەڵێت، ئەمڕۆ گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت هاوکات سێنتکۆمیش رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانى ئەمڕۆوە، گەمارۆیەکی دەریایی گشتگیر دەخەنە سەر هەموو ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕن بۆ بەندەرە ئێرانییەکان.
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە پاراستنی دەستوور و یەکڕیزیی عێراق کردەوە.
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لەو گەمارۆدانەی گەرووی هورمز ناکات کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات و لە بری ئەوە کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی دەکات.