لەبارەی قەرەبووکردنەوەی حاجییان؛ روونکردنەوە دەدرێت
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵەكانیان لەپێناو گەیشتنی تاران و واشنتن بە رێككەوتن. پێگەی بلومبێرگیش بڵاویکردەوە،واشنتن و تاران تاوتوێی درێژكردنەوەی ئاگربەست دەكەن.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، یەکەم باری نەوتیان لە بەندەری بانیاسەوە رەوانەی بازاڕەکانی ئەوروپا کردووە.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی هەینیدا هاتووچۆکردنی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو رێگایانەی دەکەونە ناوچە گەشتیاریەکان قەدەغەیە، بۆ ئەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ درووستنەبێت.
وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، گەشتکردنی حاجییان تەنها بەرێگەی وشکانی دەبێت و هەوڵ دەدەن لە رێگەی دهستهی باڵای حهج و عومرهی عێراقییهوه ئەو حاجییانە قەرەبوو بکرێنەوە بڕیار بووە بەرێگەی ئاسمانی گەشت بکەن و ئێستا بەرێگەی وشكانی دەڕۆن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە درۆن هێرش کرایە سەر زرگوێز و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، گرنگ ئەوەیە سەرجەم پێکهاتەکان بەشداربن لە ئیدارەدانی کەرکوک و لەگەڵ کۆدەنگیەکن کە شەریعەت بۆ خەڵکی کەرکوک بگەڕێنێتەوە و پێویستە ئیدارەی كەركوك نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتە و لایەنەكان بكات ".
ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ بەسەر تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا تێدەپەڕێت، مەسرور بارزانیش دەڵێت، پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان بکاتەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ کاتژمێر شەشى ئێوارە دواخراو ئەندامانى عەرەب و تورکمانى ئەنجومەنەکە لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەن لەکۆبوونەوەدان.
پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، سێ گۆڕی بەکۆمەڵیان لە موسڵ دۆزیوەتەوە و یەکێک لە گۆڕەکان رووفاتی ژمارەیەک پێشمەرگەی تێدایە کە لەسەردەمی شەڕی داعشدا شەهیدکراون.
مەزڵوم عەبدى فەرماندەى گشتى هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریا لە دیمەشق کۆبوونەوە و تەواوکردنى پرۆسەی یەكخستنی دامەزراوەكان تاوتوێ دەکەن.
لە یادی ٣٩ ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، نێچیرڤان بارزانی وتی، ئەو تاوانە گەورەیە سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو بەڵام گەلی کوردستان بە خۆڕاگریی مایەوە و تاوانکاران لەناوچوون.
دەستلەکارکێشانەوەى پارێزگارى کەرکوک و دانانى پارێزگارى نوێ کێشەى تێکەوت و چارەنوسى کۆبوونەوەى چاوەڕوانکراوى ئەنجومەنى پارێزگارى کەرکوک نادیارە.
ئەمڕۆ ٣٩ ساڵ بەسەر تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا تێدەپەڕێت، یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی رژێمی بەعس.
میدیا عێراقییەکان دەڵێن لێکتێگەیشتنێکى گرنگ، کۆبوونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگى بۆ یەکلایکردنەوەى کاندیدى سەرۆک وەزیران دواخستووە، دەوڵەتى یاساش رایگەیاند، ئەمریکا ڤیتۆى لەسەر سودانى هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەمڕۆگفتوگۆ لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام دەدرێت و ناتانیاهۆش دەڵێت،فەرمان دراوە بە سوپاکەیان بەردەوام بن لە بەهێزکردنی ناوچەی ئەمنی لە باشووری لوبنانوئامانجیان لە دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان داماڵینی چەک لە حیزبوڵا و دامەزراندنی ئاشتییەکی بەردەوامە.
هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە و شەوی رابردوو چەند هێرشێکی جیاواز کرایە سەر زڕگوێزەڵە و پیرمام و خەلیفان، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٤٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە دوو ڕۆژدا پێنج هێرشى درۆنى کراوەتە سەر کۆیە و سوورداش و لە ئەنجامدا شەهیدێک و دوو بریندار هەیە.
فراكسیۆنی پارتی له ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك رایگەیاند، بایكۆتی كۆبوونهوهكهی سبهی پێنجشهممهی ئهنجومهنی پارێزگاكه دهكهن و دهشڵێت، "ئاماده نین ببینه بهشێك له پڕۆسهیهك كه تێیدا نوێنهرانی شهرعی پهراوێزبخرێن و بڕیارهكان له دهرهوهی ئیرادهی خهڵك بسهپێندرێن".
هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تورکیا دەسپێدەكاتەوە، لە كاتێكدا توركیا راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو رۆژی ٢ـی حوزیران درێژکردووەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی پێشنیازی یاسای سەربازی زۆرەملێ لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، داوا لە هاوڵاتییان دەکات، خۆیان به دوور بگرن له ئهنجامدانی فهریزهی حهج به رێگهی نایاسایی، چونكه تووشی دهستگیركردن وسزای قورس دهبنهوه.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی دەڵێت، کورسییەکانی یەکێتی و پارتی لە پەرلەمانی کوردستان نزیکەی وەک یەکن و هاوسەنگییەکی نوێ هەیە
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا دەڵێت، بڕیاریداوە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی هەمیشەیی بە رووی کەشتیوانیدا بکاتەوە و دەشڵێت، ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندی چین و هەموو جیهاندایە.
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، تا ئەم ساتە رێبوار تەها بە فەرمی پارێزگاری کەرکوکە و دەشڵێت، ناوبراو پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە لە سەركردایەتی یەكێتیەوە بۆ ئـاڵوگۆڕ لەم پۆستە درابێت.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەیەک لە سنووری ناحیەی دێگەڵە لە کۆیە و بەپێی زانیارییەکان ناوچەکە نزیکە لە بارەگایەکی حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک هێرش دەکرێتە سەر قوتابخانەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە نوێترین رووداویشدا ئەمڕۆ چەکدارێک هێرشیکردە سەر خوێندنگەیەکی شاری ماراش و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندارهەن.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شەڕە ناوچەییەکە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر هەشت سێکتەری گرنگی عێراق هەبووە و دەشڵێت، "تاوەکو شەش مانگی دیکە عێراق و هەرێم دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن".
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکی وەرزی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوە و تەنها راگەیاندنی وادەکەی ماوە، دەشڵێت، ئەمساڵ نۆرەگرتنی بارهەڵگرەکان بۆ رادەستکردنی گەنم نامێنێت و سیستمی نۆرەگرتنی پێشوەختە کاری پێدەکرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی جوتیارانە.