ئەوقافی هەرێم وادەی گەڕانەوەی کۆتا کاروانی حاجییانی ئاشکراکرد
دوا پێنج رۆژ لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق یەکەم فڕۆکە لە وڵاتی لوبنانەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە کە ٢٣٤ هاوڵاتی عێراقی هەڵگرتبوو کە لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.
وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، کۆتا کاروانی حاجییانی هەرێم لە رێگای وشکانی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و لە ئێستادا هیچ حاجییەک لە وڵاتی سعودیە نەماوە.
وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت، پێویستە چیتر ڤیدیۆی ناخهەژێن و وێنە و ئازاری نەخۆش بڵاونەکرێتەوە و بە پێچەوانەوە ئەو بابەت و چیرۆکانە بڵاوبکەنەوە، کە نەخۆشەکان چۆن بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوتوون.
قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، لە وەرزی هاویندا بەشێک لە هاوڵاتییان بە ناچاری ئاوی تانکەر دەکڕن، پێویستە ئەو هاوڵاتییانە چاوکراوە بن و رێگەنەدەن نرخی زیادیان لێ بسەندرێت، یان ئاوی نا تەندروستیان پێ بفرۆشرێت، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییانەوە هەیە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەمانەوێت عێراق دووربێت لە شەڕ و ململانێی ناوچەکە و دەشڵێت، هەموو جۆرە پێشێلكردنێكی سەروەرییەكەی لە ئاسمان و زەوی رەتدەكەنەوە.
بەهۆی ئەوەی ٤٧ رۆژە کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار مووچەیان وەرنەگرتووە، ماوەی دوو رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەشڵێن، تا مووچەکانیان وەرنەگرن ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا دەڵێت، ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری قودس كارهكانی راگرت و دادەخرێت.
چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكانی جەستەیە، وەكو شێرپەنجە و شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر هەڵهاتنی بەرپرسانی هەرێم و مانەوەی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو هیچی نییە لێی بترسێت و بەرپرسانی هەرێم هەر لە شاخیش رایان دەکرد.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای شارەزوور ـ سەیدسادق کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆکی فەڕەنسا هەڵەیە و کۆبوونەوەی گروپی حەوتی بەجێنەهێشتووە تاوەکو بگەڕێتەوە و کار لەسەر ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکات و دەشڵیت، هیوادارن بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەهێڵن.
لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کەشناسی عێراقیش دەڵێت، ئەمڕۆش کاریگەری خۆڵبارینەکە بەردەوام دەبێت.
ئێران نزیکەی ٣٠ موشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەبیب کرد و میدیاکانی ئێران دەڵێن، بە درێژایی ئەمڕۆ بە موشەک هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل.
كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر ئێران.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەرچی زووە پێویستە کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت چونکە مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بێزار و نیگەرانن لەبڕینی مووچەکانیان.
وهزیری بهرگری ئهمریكا دەڵێت، واشنتن لهگهڵ ئێران بهدوای چارهسهری ئاشتیانهی قهیرانهكاندایه، دەشڵێت، سیاسهتی وڵاتهكهی له ناوچهكه بهرگرییه و هیچ نیازێكی نییه هێرش بكاته سهر تاران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨١ هەزار دینارە.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت بۆ ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆش بە ٧٣ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە هەموو کەسێک دەستبەجێ تاران جێبهێڵێت و دەشڵێت، پێویستبوو ئێران رێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ بکردایە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و میری قەتەڕ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەنگی ئێران و ئیسرائیل و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقیان تاوتوێکرد.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم راگەیەندراوێك لەبارەی هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێم كە لە وڵاتانی تر گیریانخواردووە، بڵاودەكاتەوە و داوایان لێدەكات سەردانی نزیكترین نوسینگەی نێردە دیبلۆماسییەكانی توركیا بكەن لەو وڵاتانەی كە تێدا گیریان خواردووە، راستەوخۆ ڤیزای ترانزێتی سێ رۆژیان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی توركیا، دواتر بە رێگەی ووشكانی بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاژانسی فەرمی ئێران دەڵێت، ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت بە یەک پەیوەندی تەلەفۆنیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران رابگرێت و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بێدەنگ بکات.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، وڵاتی قوبرس رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر تێپەڕینی فڕۆکە عێراقییەکان بە ئاسمانی وڵاتەكەیدا، بۆ گواستنەوەی عێراقییەکان لە لوبنان و تورکیا و جۆرجیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە. دەشڵێت، سبەینێ گەشتەکان دەستپێدەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران لە ململانێ لەگەڵ ئیسرائیلدا سەرکەوتوو نابێت و پێویستە بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن "پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت."
ئاگرێك لە کەمی ئاوارەکان لە هەولێر كەوتووەتەوە و چەند كابینەیەكی نیشتەجێبوونی ئاوارەكان سووتاون و بەپێی زانیارییەکانیش کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربووە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانیشتووی شاری سلێمانییە، دەشلێت، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەواوی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی هەرێمی کوردستانیان بەجێ هێشتووە و خۆیان حەشارداوە.
حاجییانی كوردستان، كە بڕیاربوو بە فڕۆكە بگەڕێنەوە، لەڕێگەی وشكانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و بڕیاریشە تا ئەمشەو سەرجەم حاجیانی دیكە كە ژمارەیان زیاتر لە هەزار حاجییە، بە رێگەی وشكانی بگەڕێنرێنەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق قبوڵنەکراوە، هۆشداریش دەدات لە قەیرانی وزەی جیهانی لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز.