پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: لەبری بەیاننامە و هاوخەمی بڕۆن رووفاتی ١٥٥ ئەنفالکراو بگەڕێننەوە کە لە توب عەدلی بەغدا بێناز کەوتوون
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و کەسێکی نزیک لە هاوپەیمانیەکەی نوری مالیکی وتی، مالیکی ئامادەیی دەبڕیوە سازش بکات لەسەر کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەمڕۆ دووشەممە عەدنان سەید حسێن، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "لەکۆی ١٨٢ هەزار ئەنفالکراوی کورد، دوای ٢٢ ساڵ لە رووخانی بەعس، کەمتر لە ١٪ـی تەرمەکان (کە نزیکەی ٢٤٠٠ کەسێک دەبێت) گەڕێنراونەتەوە، بەهۆی ئەمەوە سەدان دایک لە چاوەڕوانیی گەڕانەوەی رووفاتی ئازیزەکانیاندا، بە هێمنی سەریان نایەوە".
سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، دەبێت چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماوەی دیاریکراودا كاندیدی خۆیان پێشكەش بكەن بۆ سەرۆك وەزیران و وابكەن عێراق بپارێزن لە جەنگی ناوچەکە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خولی یەکەمی پۆلی ٩ لە ١٤ـی پێنج دەستپێدەکات و خولی یەکەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەییش لە ١٤ـی ٦ دەستپێدەکات.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەم هەفتەیە سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێیە و لە هەفتەی داهاتووە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.
ماڵپەڕی "تانکەر تراکەرز" بۆ چاودێریکردنی کەشتییەکان ئاشکرایکرد، ئێران نزیکەی ٢١ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان نزیک کەناراوەکانی وڵاتەکەی کۆگا کردووە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، چەند رێکارێکی نوێی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە شار و ئیدارە سەربەخۆکان دەرکرد و لە رێنماییەکاندا باس لەوە دەکات، بەکارهێنانی ئامڕازەکانی وێنە و ڤیدیۆی نەخۆش، لەڕێگەی مۆبایل و ڤایبەر و واتسئەپەوە بۆ راوێژ و چارەسەر قەدەغەیە و پێویستە پزیشکەکە راستەوخۆ چارەسەر بۆ نەخۆشەکە بکات.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەی جەلال تاڵەبانى دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی راگەیاند و بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێڵى ئاسمانى شاهانەى ئوردن گەشتە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانى دەستپێکردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی سێ زیاتر لە ١٨ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار بەرمیل بووە و داهاتەکەشی نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە.
کۆمپانیای دانە غاز، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێم راگەیاند.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٧٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٧ هەزار دینارە.
ترەمپ دەڵێت، ئەمڕۆ گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێت هاوکات سێنتکۆمیش رایگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانى ئەمڕۆوە، گەمارۆیەکی دەریایی گشتگیر دەخەنە سەر هەموو ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕن بۆ بەندەرە ئێرانییەکان.
سەرۆکی یەکێتی بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە پاراستنی دەستوور و یەکڕیزیی عێراق کردەوە.
حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشداری لەو گەمارۆدانەی گەرووی هورمز ناکات کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات و لە بری ئەوە کار بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی دەکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی تەسمیم ئاشکرای کرد، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا تاووتوێی ناوی نۆ کاندید دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەتی نوێی عێراق.
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی نزار ئامێدی دەکات و دەڵێت، "متمانەی تەواومان هەیە کە سەرۆک کۆمار بە حیکمەت و داناییەوە کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەت دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی زستانە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ، هەورەبروسکە، تەرزە و دروستبوونی لافاو هەیە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتی گەڕانەوەی لە دانوستانەکانی پاکستان، وەڵامی قسەکانی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند کە گەلی ئێران بە هەڕەشە خۆبەدەستەوە نادات و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکیشن.
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەستبەکاربوو، پارتیش هەڵبژاردنەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت مامەڵە لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێدا ناکەن بەوەش ئەو حزبە کەوتووەتە بەردەم چەند بژاردەیەکی قورسەوە. هاوشانی پارتیش فراکسیۆنی حقوق لە بەغدا ناڕەزایی خۆیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردەربڕی.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بنکەی زانیارییەکانی دەنگدەران نوێ بکاتەوە و سێ تەمەنی نوێ بۆ تۆماری بایۆمەتری زیاد بکات.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی کەم ناکرێتەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە ئەو قوتابخانانەی پرۆگرامی خوێندنیان تەواوکردووە کە لەم مانگەدا دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن، بەو مەرجەی تاوەکو ٤ـی ئایار کۆتایی بە تاقیکردنەوەکان بهێنرێت.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە، ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوڵاتیانی پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە پرۆسەی دابەشکردنی غاز دەستپێدەکات و دەشڵێت، هەر هاوڵاتییەک لەوکاتەدا ئامادە نەبێت مافی وەرگرتنی غازەکەی دەفەوتێت.
سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، بە سەرۆک کۆماری ئێرانی راگەیاند، رووسیا ئامادەیە هاوکاربێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی کێشەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە بەرامبەردا پزیشکیان سوپاسی رووسیای کرد بۆ هەڵوێستە نەگۆڕەكانی.
لە هەولێر و چەند ناوچەیەک بەهۆی لافاوەوە گرفتی هاتووچۆ دروستبوو و چەند خانوویەکیش رووخان، کەشناسیش دەڵێت، سبەینێ باران بارین بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
حکومەتی ئێران، ئاماری زیانەکانی کەرتی تەندروستی بەهۆی جەنگەوە راگەیاند و ئاشکرای کرد، ٢٦ کارمەندی تەندروستی کوژراون و سەدان ناوەند و بنکەی تەندروستیش زیانیان پێگەیشتووە. دەشڵێت، حکومەت بڕی ٤٠٠ ملیۆن تمەن بۆ کەلوپەلی ناوماڵ و ٣٠ ملیۆن تمەن بۆ خۆراک دەبەخشێتە ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەوە زیانیان کـردووە.
مەیموونەکان شامپانزەکان کە ساڵانێک لە باخچەی ئاژەڵانی پارکی کیبالێی ئۆگاندا پێکەوە ژیاون بوو بەشەڕییان و لانیکەم ٢٨ شامپانز کوژراون، زانایانیش ئەمە بە پڕۆسەی لەناوچوون و تێکچوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان پێناسە دەکەن.
محەمەد شیاع سودانی و محەمەد حەلبووسی، جەختیان کردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە تەواوی خواستەکانی هاوڵاتییان بەدیبهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کە هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەی دەست دەکەن بە پرۆسەی گەمارۆدانی هەموو ئەو کەشتیانەی کە هەوڵی چوونەژوورەوە یان چوونە دەرەوە لە گەروی هورمز دەدەن.
نووسينگەی تایبەتی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "ئاسایشی یەكێتی بەبێ ئاگاداركردنەوە و بەدەر لە بنەما و ڕێكارە یاساییەكان،" شۆفێرێکی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتەكەیان رفاندووە".
چاوگێک لە کۆرمۆر دەڵێت، چەند رۆژێکە کۆمپانیای دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی لە کێلگەکە دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام سەرباری ئەوە گرفتی کەمی غاز بەردەوامە و ئەوەش ناڕەزایی هاوڵاتیان و بریکارەکانی غازی لێکەوتووەتەوە.