ترەمپ لیستی نوێی باجی گومرگی بەسەر سەرجەم وڵاتانی جیهاندا بڵاوکردەوە
وێنەیەکی نوێ کە لەم مانگەدا لەلایەن ئامێری Perseveranceـی ناسا گیراوە، تەنێکی نامۆ ئاشکرا دەکات لەسەر هەسارەی مەریخ.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، "چیتر رێگە نادەن هیچ وڵاتێک سامانی وڵاتەکەمان بدزێت و باج بەسەر تەواویی وڵاتان دەسەپێنین".
وەزارەتی دادی عیراق ئازادكردنی نزیكەی ٥٠٠ زیندانیكراوی بە یاسایی لێبوردنی گشتی راگەیاند.
راوێژکاری داراییی سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، یەدەگیدراویبیانی عێراق لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە. دەشڵێت، عێراق رووبەرووی کێشەى کەمیی نەختینە نابێتەوە.
میدیای فەرمیی سوریا دەڵێت، ئیسرائیل دەورووبەری ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی لە دیمەشق و ناوچەیەکی دیکەی لە حەما لە ناوەڕاستی سوریا کردووەتە ئامانج.
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ سەنتەری شاری کەرکوک و هەندێ لەناوچەکانی گەرمیانی گرتووەتەوە کە مەودای بینین کەمبووەتەوە بۆ کەمتر لە ٥ کیلۆمەتر.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتن لەسەر راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەکرێت رووبەڕووبەنەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران نیمچە مسۆگەرە.
سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ناوەندێکی پرۆفیشناڵمان نییە بۆ منداڵانی ئۆتیزم و بەشێک لە رێکخراوەکانیش بە ناوی منداڵی ئۆتیزمەوە هاوکاری وەردەگرن و هیچ رۆڵێکشیان نییە.
ئاژانسی پۆلیتیکۆ بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا بازنەی نزیكی کابینەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئیلیۆن ماسک دەستبەرداری رۆڵی دەبێت لە حکومەت و دەگەڕێتەوە بۆ پیشەكەی خۆی.
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ناوی سەرجەم سوودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو زیاتر لە شەش هەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پرۆسەی وەرگرتنى زەوى.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایدەکات بۆ دۆزینەوەی بارمتەكانیان سوپای وڵاتەكەی غەززە بە بەش بەش دەپشكنێت، كە بەپێی زیانیارییەكان بارمتە زیندووەكان (١٨) كەسن.
ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت سبەینێ کۆدەبنەوە.
سكرتێری گشتی (ناتۆ) رایگەیاند، مۆسكۆ پێشنیازهكانی واشنتنی رهتكردووەتهوه بۆ راگهیاندنی ئاگربهست و هاوکات، پابهندبوونی خۆشیانی بۆ بهرهنگاربوونهوهی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و یارمهتیدانی عێراق بۆ بههێزكردنی توانا سهربازییهكانی دووپاتكردهوه.
رێکخراوی حەڤدەی شوبات دژی درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی شێروان شێروانی گربوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکخست لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لەندەن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل سنوورداردەکات.
وتەبێژی یەکێتیی راگەیاند، بڕیاردراوە پاش پشووەکانى جەژنى رەمەزان، هەردوو شاندى یەکێتیی و پارتى بۆ پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت کۆببنەوە، میدیای پارتیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژانی جەژندا ٤٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی.
وەزیری گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات و دواتریش ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات، ئامانجی سەردانەکانیش تاوتوێکردنی چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.
سەرچاوەیەك لە تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ ژنێک بەهۆی هەورە بروسکەوە لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند گیانی لەدەستدا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رۆژی هەینی، كەش و هەوا هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی کەم هەندێكجار رەشەبای لەگەڵدا دەبێت.
حکومەتی میانمار دوایین ئاماری بومەلەرزەکەی ٢٨ــی مانگی رابردوویان بڵاوکردەوە و قوربانیان نزیکدەبنەوە لە حەوت هەزار کەس.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٨ سەرکردەی گروپە چەکدارەکان لە یەک مانگرتندا کوژراون و هەروەها جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت کە بووە هۆی نەهێشتنی زۆرێک لە ئەندامەکانیان کە دواهەمینیان بەناو "ئەبو خەدیجە" بوو، کە پۆستی پارێزگاری عێراق و سوریای بەدەستەوە بوو.
راوێژکارێکی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی نامەکەی دۆناڵد ترەمپەوە بۆ ئێران دەڵێت، ناوەڕۆکی نامەکە و هەڕەشە توندەکانی ترەمپ لە میدیاکانەوە هیچ جیاوازییەکیان نییە و باسی لەوەشکردووە، ئەمریکا هەر جوڵەیەک بکات بەرامبەریان ئەوا وەڵامیان دەبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رەتیدەکاتەوە مووچەی بۆ ئەو کەسانە بڕیبێتەوە کە لە ناوچەی رەفحای نێوان عێراق و سعودییە لە دایک بوون.
بەرپرسێکی باڵای روسیا رایگەیاندووە، پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگ لە ئۆکرانیا لەگەڵ خواستەکانی ئەوان یەکناگرێتەوە بۆیە گفتوگۆکانیان راگرتووە، یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، روسیا ئاگربەستی ناوێت و یاری دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، باران بارین تاوەکو چەند رۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە رۆژی رابردوو ٥٣ سەنت نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پسپۆڕانی خۆراک ئاشکرایان کردووە کە خواردنی پێستی ماسی سەلەمون دەبێتە هۆی زیادکردنی سوودە خۆراکیەکانی، بەو پێیەی ترشە چەورییە پێویستەکانی تێدایە بۆ تەندروستی دڵ باشە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ دووەمین کۆبونەوەی نێوان شاندەكانی رووسیا و ئەمریکا دەکرێت و خواستی هاوبەشە ئەمریکییەکان بۆ لابردنی بەربەستەكان دەبینرێت.