چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "تاران داوادەکات کۆتایی بەشەڕ بێت لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکایە، بەڵام گەرەنتی ئەوەی دەوێت کە "هێرشەکان دووبارە نابنەوە". عەباس عێراقچیش دەڵێت، "ئێمە بەئاگربەست رازی نابین و پێویستە بەتەواویی کۆتاییهاتنی شەڕ لەتەواوی ناوچەکە دەکات.کۆتایی پێبێت".
کەمێک پێش ئێستا سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراوی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکان بۆسەر فڕۆکەخانە و کۆنسوڵی ئەمریکا بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی ئەو وانەبێژانە کرد کە لە ساڵانی رابردوودا دابڕاون. بەپێی رێنماییەکانی پەروەردەی عێراق و پەروەردەی گشتیی کەرکوک، داوا لەو وانەبێژانە دەکرێت کە مامەڵەکانیان ئامادە بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ راییکردنی کارەکانیان.
شاندێکی باڵای پارتی، سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایان کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوخۆیی عێراق.
بەشێکی زۆری قوتابخانە ئەهلییەکان پێچەوانەی بەندەکانی گرێبەستەکانیان، دەستیان کردووە بە بڕینی مووچەی مامۆستاکانیان. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتییەکی زۆری لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا لێکەوتووەتەوە و وەک پێشێلکارییەکی روونی مافی مامۆستایان دەبینرێت.
پەیجی فەرمیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لە نوێترین پۆستیدا ڤیدیۆیەکی تایبەت بە "سپۆتی" هەڵبژاردەی نیشتیمانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەنگی بێستون تاوگۆزی، کۆمێنتاری وەرزشیی کەناڵی "ئێن ئاڕ تی سپۆرت" وەک دەنگی سەرەکی لەسەر ڤیدیۆکە بەکارهێنراوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دەڵێت، پارتی دژی رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێیە و دەشڵێت، ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یەکەم هەنگاوی فەرمیدا بەرامبەر زانایانی ئایینیی کورد، نامەیەکی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینیی پارێزگای سنە کرد. ئەم پەیامە وەک وەڵامێک بوو بۆ دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانیی ئەو مامۆستایانە کە بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئەو وڵاتە، ئاراستەیان کردبوو.
لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی شەوى رابردووى ناحیەى کەورگۆس لە سنوورى پارێزگاى هەولێڕ کە تێیدا شەش کەس کوژران، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسێکی بیانی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندراوە و هێزە ئەمنییەکانیش، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ناوەندەکانی راهێنانی پیشەیی ناحکومی دەرکرد و رایگەیاند، لەمەودوا دەبێت تەواوی خولەکانیان بە سیستەمی ئۆنلاین بەڕێوەبچن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا لەسەر گرێبەستکردن بۆ کڕینی سیستمی بەرگری و هەر پێداویستییەکی تر کە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات پێویستن. هەروەها بڕیاردرا کار بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بکرێت لە زووترین کاتدا.
لە ئاکرێ بەهۆی داڕمانی بەشێکی شاخی گەلی شێخ عەبدولعەزیز ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوت و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیش دەڵێت، دوو ژن لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و سەلامەت دەرچوون.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ دەست پێ بکات و لە سبەینێوە رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
٣٥ ساڵ بەسەر کۆڕەوى گەلى کورد لە باشوورى کوردستان تێدەپەڕێت، ئەو کۆڕەوەی، تیایدا ملیۆنان هاوڵاتى لە ترسى هێرشى رژێمى پێشووی عێراق ئاوارەى ئێران و تورکیا بوون.
بهرهبهیانی سبهی چوارشهممه یاری نێوان ههڵبژادهی عیراق و بۆلیڤیا بۆ گهیشتن به مۆندیالی ٢٠٢٦، ئهنجامدهدرێت و حكومهتی عیراقیش بهوهۆیهوه یهك کاتژمێر دهوامی كهمكردهوه.
لە دهۆك بڕیار درا بە كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە ٢٤ كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان و ئەمپێری بە ١٢ هەزار بێت، هاوكات لە هەولێر ئەمپێرێك بە ١٥ هەزار دیاری كراوە بۆ ٣٠٠ كاتژمێر كارەبای مۆلیدە.
شاسوار عەبدولواحید لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی دەڵێت، "داوای دامەزراندنی گەنجان و هەلی کار و سلفەی زەواج و پێشینیەی نیشتەجێبوونمان کردووە و هەروەها داوای گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پاشەکەوتی مووچەمان کردووە، هاوکات ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت ".
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو مافی داوە بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کە وانە بە شێوازی ئۆنلاین بڵێنەوە، بەڵام خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم کۆمەڵیک ئاستەنگ و گرفتی هاتووەتە بەردەم.
پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوتێک و بردنی پارەی قاسەی گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران.
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ دەکرێتە پشوو بۆ هاوڵاتییانی پێکهاتەی مەسیحی (کلدان، ئاشووری و سریانی)، بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری (ئەکیتۆ)، و بڕیاریشدراوە رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە بێتە پشووی فەرمی.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی سیاسەتی ئێستاوە مووچە و دەرماڵەی چاودێری کۆمەڵایەتی مسۆگەر کراوە هەروەها، مسۆگەرکردنی مووچە و خەرجییەکان لەم دۆخە نا سەقامگیرەدا کاری لە پێشینەیانە.
بۆردوومانی ئێران و هێرشە مووشەکییەکانی بە ئاراستەی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بەردەوامن و تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی موشەکێک لە تەلئەبیب شەش کەس برینداربونە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی چڕى باران بارین کۆتایی هاتووە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و، سبەینێ کەشێکی بەهاری دەبێت.
ئۆجەلان دەڵێت لە شەڕى ئێران و ئیسرائیل سێ هێڵ روون بووەتەوە و ئەوان لەگەڵ هێڵى سێیەمدان، شەڕەکە جارێکی تر شەرعییەتیدا بە پرۆسەی ئاشتی کە لە تورکیا دەستیان پێکردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سبەینێ بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری - بابلی کلدانی لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەڕمییە.
چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕتی وت، دوای رادەست کردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی رێکارەکان دەستیپێکردووە و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەنێرن.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی کوەیت (کۆنا) رایگەیاند، هێرشێکی ئێران بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوتی کوەیتی لە بەندەری دوبەی و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، شەڕی دژی ئێران زیاتر لە نیوەی ئامانجەکانی بەدیهێناوە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەكراوە.