شەوی رابردوو هێرشی مووشەکی و درۆنی کرایە سەر هەرێم
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی کوەیت (کۆنا) رایگەیاند، هێرشێکی ئێران بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوتی کوەیتی لە بەندەری دوبەی و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، شەڕی دژی ئێران زیاتر لە نیوەی ئامانجەکانی بەدیهێناوە و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆتاییهاتنی دیاری نەكراوە.
شەوی رابردوو هێرشەکان بۆسەر هەرێم چڕتر بوون و شەش جار بە درۆن و موشەک هێرشکرایەسەر سلێمانی و لە سنووری هەولێریش بە درۆن هێرشکرا و تێکشکێندرا، دەزگای ئاسایشیش رایگەیاند، هێرشەکان زیانی گیانیان نەبووە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٥٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٩ هەزار دینارە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٣ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
پۆلیسی هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی کەورگۆسک، شەش کەس کوژراوب و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کۆتایی ئەم هەفتەیەش بە کەڵکی گەشت و سەیران نایەن.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وڵاتەکەی بە چەندین گورزی پێچەوانە وەڵام دەدرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا جەختیانکردەوە، پێویستە هەماهەنگییەکان و پاراستنی ژێرخانی وزەی هەرێم بەردەوامبێت و هێرشەکانی سەر هەرێم بوەستێندرێت.
سکرتێری حزبی شیوعی دەڵێت، هیچ دەسەڵاتێک شەرعییەتی نییە ئەگەر نەتوانێت مووچە و خزمەتگوزاری و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ گەلەکەی دابین بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی زياتر لە بڕی ٣٠ هەزار بوتڵ غازی ماڵان بە سیستەمی کارتی ئەلیکترۆنی
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جەنگی دژ بە ئێران بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت و تەنیا چەند هەفتەیەکی کەم لەو چوارچێوە کاتییەی بۆی دیاریکراوە ماوە.
سهرۆك كۆماری توركیا له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ نێچیرڤان بارزانی، بهتوندی ئیدانهی هێرشه درۆنییهكهی بۆ سهر ماڵی نێچیرڤان بارزانی له دهۆك كرد و رایگهیاند، وڵاتهكهی به بایهخێكی زۆرهوه له ئارامی و سهقامگیریی عێراق و ههرێمی كوردستان دهڕوانێت.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت، بە درۆن هێرشکراوەتەسەر گردی ریعایە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، رۆژانە نزیکەی ٣٦٠ هەزار دۆلار زیان بە عێراق دەگات، دەشڵێت، مانگانە دەکاتە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگەیاند.
هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی ٣٠ رۆژ دەداتە ئەو کەسانەی ژمارەی دڵخوازیان کڕیوە یان داوایان کردووە و تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە.
سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا جهخت دهكاتهوه كه جهنگی ئێران، جهنگی ئهوان نییه و بهشداری تێدا ناكهن و دەشڵێت، وڵاتهكهی بهردهوام دهبێت له بهرگریكردن له بهرژهوهندییهكانی خۆی و ههوڵیش بۆ كردنهوهی گهروی هورمز دهدات.
فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا دەڵێت، فڕۆکەیەکی مەدەنی ناوچەی قەدەغەکردنی فڕینی لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا پێشێلکردووە و بۆ ئاگادارکردنەوەی فرۆکەکە رووناکی ئاگادارکەرەوە تەقێنراوە.
هێشتا لە وەرزی بارانبارینداین و بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بڕی دابارین بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەم ناوچانە زیاتر لە هەزار ملم باران باریوە.
روانگەی ئیکۆ عێراق دەڵێت، بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقەوە، مانگانە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار زیانی لێدەکەوێتەوە.
وەزیری پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتی پێویست دەدەنە خوێندکارانی ١٢ـی ئامادەیی بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان.
لەسەر داواکاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ١٢٦ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم.
شارەزایەکی بواری کەشناسیی و گەردونناسی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەڵگە زانستییەکان رۆژی ٢٧ـی ٥ـی ٢٠٢٦ دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپاکەی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن ئیسرائیل کوژرانی ئەو فەرماندەیە راگەیەندرا.
بەرگری عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا بە ئامانج گیرا و فڕۆکەیەکی جۆری (Antonov-132)ی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق بە مووشەكی گراد تێكشكێندراوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو خوێندنگەکان رادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک خوێندکار نایەتەوە ناو خوێندنگەکان، هەروەها ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتییان هەیە پێویستە پێشتر ئاگاداریان بکەنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم و ئەگەری تەرزە باران و بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە، کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بە لاوازی دەمێنێتەوە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٥٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٧ هەزار دینارە.