نوێترین زانیاری لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک بەر لە ئێستا لە ناو رووباری گەلی عەلی بەگ، گەشتیارێک خنکا و لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر لە کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی، عەلی باپیر وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە.
رووداوێکی سەختی هاتووچۆی سنووری ئاکرێ بووە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کوڕەکەی.
بە پێی دوایین زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا، هەردوو موچەی مانگی پێنج و شەش بنێردرێت.
ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنووری سۆران بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، بەهۆی گواستنەوەیان لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی تر، دوو مووچەیان فەوتاوە و لایەنی پەیوەندیدار پشتگوێی خستوون.
نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا دەلێت، ئیسرائیل و سوریا لەسەر ئاگربەست رێککەوتون و داوا لە دروزەکان و هۆزە عەرەبییەکان دەکەن چەکەکانیان دابنێن.
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، خانەنشینانی نوێ کە لە مانگی پێنجەوە تۆمارکراون، پێنج مووچە وەردەگرن و خانەنشینانی مانگی حەوتیش دوای دوو بۆ سێ مانگ، مامەڵەکانیان تەواودەکرێت.
دوای ئاگرکەوتنەوە لە هایپەر مارکێتی شاری کوت کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیانلەدەستدا، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو بەرپرس و فەرمانبەرانەی کە کەمتەرخەم بوون لە رووداوەکە، لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەی مین رێژکراوەوە، ناتوانن ئاگرەکەی دوێنێ شەوی چیای حەسان سەکران لە سنوورەکە کۆنترۆڵ بکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندێکی سنووری پێنجوێن درۆنێک ئۆتۆمبێلکی کردە ئامانج و گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتەوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، کێشەکان چارەسەر کراون و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت.
بایەکی بەهێز سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسیش سبەى پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە.
وتەبێژى حکومەتى ماوەبەسەرچوو دەڵێت، سبەینێ لە داهاتی ناوخۆ ١٢٠ ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێرن، وتیشی بۆ رادەستکردنی نەوتی هەرێم گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ دەکەن.
دوای نزیکەی ٨٠ رۆژ لە دواکەوتنی مووچە، زیاتر لە پێنج هەزار مووچەخۆر کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون، تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و بڕیارە لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی ئایار، پێنج مووچە بەسەر یەکەوە وەربگرن.
وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵەی دادگەری بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی لە هەولێر بە بەشداری ٩٠٠ ئەندام بەڕێوەدەچێت و دوو پڕۆسەی هەڵبژاردنیش ئەنجامدەدرێت.
توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، ڤیتامین B6 یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٨ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسیان لە دۆخی غەززە و دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و قۆناغی دوای شەڕ کردووە.
بۆ جاری یەکەم و لە یاریگاى شەعب لە بەغدا و بە ئامادەبوونى هەزاران هاندەر، دێربى بادینان بەڕێوەچوو و یانەى دهۆک بووە پاڵەوانى جامى عێراق.
ڤیدیۆی بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک و کارمەندەکەی بەیەکەوە لە شاشەی تایبەتی کۆنسێرتی گروپێکی میوزیکیدا میدیا جیهانییەکانی تەنیوە.
ئاگرێکی گەورە لە کوێستانەکانی سەکران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ٤٩ هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە و کاردەکەن.
میشێل پلاتینی فەرەنسی، کە بە یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئەوروپا دادەنرێت، لە ماڵەکەی خۆیدا لە فەرەنسا ٢٠ نازناو و مەدالیای لێدزراوە و پۆلیسی مارسیلیاش لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق كۆتایی هاتنی كاری ئەو لیژنەیەی راگەیاند كە پێكهێنرابوو بۆ ئاشكراكردنی ئەو لایەنەنانەی تێوەگلاون لەهێرشكردنە سەر پێگەی رادارەكانی تایبەت بەهێزە چەكدارەكانی عیراق.
دێربیی بادینان ئەم ئێوارەیە، لە یاریگەی شەعبی بەغدا و لەپێناو بەرزکردنەوەی جامی عێراق دەکرێت، دهۆک و زاخۆ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەیەک دەگەن و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا یانەیەکی کورد جامەکە بەرز دەکاتەوە.
ئاژانسێکی عێراقی رایگەیاند، بڕیاره رۆژی یهكشهممه وهزارهتی دارایی عێراق پارهی مووچه بۆ مانگی پێنجی مووچهخۆران رهوانهی ههرێم بكات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٧٧١ هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندووق تۆمار کردووە.
بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و بە ماوەیەکی کەم توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە.
کێشەی کەمئاوی لە شارۆچکەی ماوەت و گوندی سوورەقەڵات چارەسەرکرا و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش لەو بارەوە زانیاری دەدات.