دارایی هەرێم: تەمویلی مووچەی مانگی سێ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
وهزارهتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، تەمویلی مووچەی مانگی سێ خرایە سەر هەژماری بانکییان.
هەرچەندە ترەمپ ئاگربەستە دوو هەفتەیەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران بە مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز واژۆکرد، بەڵام تائێستا گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە بە داخراوی ماوەتەوە و دوو مەرجی نوێیشی بۆ ئەو کەشتیانە داناوە کە رێگەیان دەدات بە گەرووەکە تێپەڕن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەواوی مووچەی مانگی سێ، خرایە سەر هەژماری بانکی دارایی هەرێم و هەر ئەمڕۆش لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
دوێنێ گەنجێک لە شاری هەولێر لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی کوژرا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
ماوەی دوو رۆژ ئومێد خۆشناو لە پارێزگاری هەولێر لابراو و پارتی رێگری لێکرد بچێتە پارێزگا بۆ دەوام، دواتر لەلایەن بارزانییەوە بەشێوەیەکى کاتى گەڕێنرایەوە، بەڵام چۆن لابرا و چۆن بەکاتى گەڕێنرایەوە؟
وادەى دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار نزیک دەبێتەوە و پەرلەمانتارێکى یەکێتى دەڵێت هیوادارن لە ٧٢ کاتژمێرى داهاتوودا و پێش دانیشتنى پەرلەمان لەگەڵ پارتى بگەنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێک، ئەگەرنا بە دوو کاندید دەچنە کێبڕکێوە.
چاوگێک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئێن ئار تی راگەیاند، تەیف سامی فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی هەرێمی دا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، رۆژی هەینی کەشوهەوا بۆ گەشت و سەیران گونجاو دەبێت و دەشڵێت، لە ناوچەکانی سلێمانی، گەرمیان، کەرکوک، هەڵەبجە و باشووری هەولێر باران نابارێت و ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کوژرانی ئەفسەرێکی فەڕەنسی لەهەولێر راگەیاند.
هێرشەکەی ئێسرائیل بۆسەر لوبنان کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئیسرائیل دەکات و نەتەوەیەکگرتووەکانیش سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات و سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش سبەینێی وەکو رۆژی ماتەمینی گشتی راگەیاند.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا تەنانەت پێش دەستپێکردنی دانوستاندنەکان، سێ خاڵی سەرەکیی رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە، و دەشڵێت، "پێموایە لەم بارودۆخەدا بەردەوامیی ئاگربەست یان ئەنجامدانی دانوستان ژیرانە نیە".
هێڵی ئاسمانی عێراقی، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی راگەیاند، کە لە چوارچێوەی پلانێکی قۆناغبەندی کە لە ١٠ـی نیسانەوە دەستپێدەکات.
لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پشووی فەرمی ٩ـی نیسانی دا، کە تایبەتە بە رۆژی رووخانی رژێمی پێشووی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو رۆژە بەپێی یاسای پەرلەمانی کوردستان کراوە بە پشوو.
وتهبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، ئێران پلانێكی ١٠ خاڵیی خستووهتهڕوو كه بۆ سهرۆكی ئهمریكا قبوڵكراو نییه و دهشڵێت، "شهممهی داهاتوو یهكهم خولی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران دهستپێدهكات".
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بژاردەکانی بەردەم واشنتن تەنیا دوو بژاردەن؛ یان ئاگربەست یان بەردەوامیی جەنگ لە رێگەی ئیسرائیلەوە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستەوە ئاشکرایکرد، ئەمە ئاگربەستی کاتییە، ئامادەکارییە بۆ قۆناغی داهاتوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی نوێی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان کردووە و تێیدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و کارئاسانیی تەواو دەکاتەوە بۆ ئەندامانی پەرلەمان و لیژنە پەرلەمانییەکان.
پهرلهمانی عێراق لە دانیشتنى ئەمڕۆدا دەنگى لەسەر ئەندامانى حەوت لیژنەدا، کە لیژنەکانى دارایى و ئاسایش و بەرگری و نەوت و غازى تێدا بوو.
کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو پێشنیازە ١٠ خاڵیەی لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە گەیشتووەتە دەست واشنتن، جیاوازە لەوەی کە ئێران بۆ رای گشتی بڵاویکردووەتەوە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە هەواڵی راگرتنی جەنگ لە ناوچەکەدا دەربڕی و هیوای خواست ئەمە ببێتە کۆتاییەک بۆ وێرانکارییەکان.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست دۆخی ناوچەکە جارێکی دیکە ئاڵۆز دەبێتەوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ئێران هاتوچۆی کەشتییەکانی لە گەرووی هورمز راگرت و هەڕەشەی تێکشکاندنی هەر کەشتییەک دەکات کە بەبێ مۆڵەت تێپەڕببێت.
پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا، سبەی بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی پێشووەوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمیە، هاوکات بە بڕیاری پارێزگار زانکۆکان سەرپشک کراون بیکەن بە پشوو یان نا.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی رێککەوتنی جێبەجێکردنی سیستمی گومرگی ئەسیکۆدا لە هەرێم، ئەویش بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری لە کۆبوونەوەکەی ٦ـی نیسانی ٢٠٢٦.
چاوگێکی ئاگادار رایگەیاند، پارتی بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری هەولێردا بکات و ئومێد خۆشناو لەو پۆستە دووربخاتەوە. هاوکات بەپێی نووسراوێکیش هێمن قادر جێگەی دەگرێتەوە.
هاتووچۆی سلێمانی دوای هەڵوەشاندنەوەی پشووی سبەینێ لەلایەن حكومەتی ماوەبەسەرچووەوە رایگەیاند، "کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆوە بەشی مۆڵەت چالاک دەکرێت و دەتوانن نۆرە بگرن بۆ سبەینێ.
کەشناسیی هەرێم زۆرترین رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،زۆرترین بڕی بارانبارینی ئەم ساڵ لەسەر ئاستی گشت ناوچەکانی هەرێم لە مێرگەسۆر تۆمارکراوە لە پارێزگای هەولێر کە بڕەکەی هەزار و ٩١١ ملم بووە.
دارایی هەرێم ٤٣ ملیار دیناری وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا کرد و چاوەڕوانە بەغداد پارەى مووچە بنێرێت، چاوگێکیش دەڵێت، ئەگەر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە رەوانە بکرێت لە ناوەڕاستی هەفتە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئەوەى رۆژنامەنوسە ئەمریکییە رفێنراوەکە دواى ئازادکردنى لەلایەن کەتائیبى حزبوڵاوە بە سەلامەتی عێراق جێبهێڵێت.
دوای پێنج هەفتە لە وەستانی گەشتەکان بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، ئەمڕۆ بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق و هەرێمی کوردستان درا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە ٧٢ کاتژمێردا فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەتەواوی ئامادە دەبن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.