مووچەی ئەم وەزارەتانە لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، کاریگەریی نەرێنی بۆ وڵاتەکەی نابێت.
چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە بۆ موەلیدەکان و کارپێکردنی ئامێری فێنککەرەوە، نەخۆشخانەیەک لە هەولێر پێنج قات لە بیناکەی داخستووە و تەنها لە یەک قاتدا نەخۆش بەڕێدەکرێت و نەشتەرگەریشی تێدا ئەنجامدەدرێت.
دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری پاڵاوگەیەک لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و داوای ئەوە دەکەن کە گەنجەکانیان لەو پاڵاوگەیە بخرێنە سەر کار و رێگای هەولێر-گوێریان داخستووە.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکەی چەند گەڕەکێکی هەولێری بڕی، هاوڵاتیانیش دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ نەیانتوانیوە پارەی کارەبا بدەن، کەچی کارەباکەیان بڕیون.
میدیاکانی روسیا دەڵێن، دوای دیارنەمانی کتوپڕی فرۆکەیەکی روسی، دوای چەند کاتژمێرێک بە تێکشکاوی دۆزراوەتەوە و ٤٩ سەرنشینی تێدابووە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو، پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم گەیشتە بەرزترین ئاست و لە گەرمیان ٥٠ پلەی سیلیزیە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە کۆمپانیایەکدا تایەی ئۆتۆمبێل بە کرێکارێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە بە سەختی بریندار بوو.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ هەینی، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
بەکارهێنەرانی ئایفۆن لەگەڵ iOS 26 تایبەتمەندییەکی نوێی کامێرا و وێنەگرتنیان بۆ زیادکرا.
دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرد و دڵنیایی دا لەوەی کە سبەینێ مووچەی مانگی پێنج دابەشدەکرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وتی، تەمویلی مووچەی مانگی پێنج خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و سبەینێ دابەشدەکرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٦ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، ئێران رازی بووە تا شاندێکی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتیی ئەتۆم سەردانی وڵاتەکەی بکات. سەرۆکی وڵاتەکەش دەڵێت، بەردەوامن لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بەندەرەكانی عێراق دەڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان، بەندەرەكانی عێراق داهاتیان خەیاڵی دەبێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی پێشوازی لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارانی کرد. دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە لە مووچە و گوزەرانی هاوڵاتییان کردووە.
بە تۆمەتی کاری قاچاخچێتی بەریتانیا سزای بەسەر ٢٥ کەس و لایەندا سەپاندووە، کە ژمارەیەک قاچاخچی کوردیشى تێدایە.
لە سەیدسادق تەرمی کەسێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، بەپێی پشکنینی سەرەتایی نەخۆشخانە بێت، چەند رۆژێکە ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ پێی زانراوە.
برسێتی لە غەززە نەک خەڵکەکەى، بەڵکو رۆژنامەنووسانی ئاژانسە بیانیەکانیشی گرتووەتەوە، ئاژانسی فرانس پرێسدا کە ئاژانسێکی هەواڵیی فەڕەنسییە دەڵێت، ئەو پەیامنێرانەی ئاژانسەکە کە لە غەززەن پێیان وتوون، نە ئاوی پاک هەیە بۆ خواردنەوە نە خواردنیشیان هەیە، ئەمەش وایکردووە کە تەنانەت نەتوانن ئەو کارە بکەن کە بۆی چوونەتە ئەوێ و رووماڵی شەڕەکەشیان پێناکرێت.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، ژنێك بهتۆمهتی دزینی چهندین پارچه زێڕ له ژمارهیهك دوكانی زێڕهنگهری دهستگیركرا و دوای لێكۆڵینهوهش دانی بهتاوانهكهیدا ناوه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و کۆبوونەوە و لە دوا کۆبوونەوەکەش شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا"سودانی پێی وتم تا سبهینێ مووچهی مانگی پێنجی مووچهخۆرانی ههرێم دهنێرێت و ئەگەر ههرێم پابهند بێت مووچهی مانگهكانی شهش و حهوتیش دهنێردرێت".
ژینگەپارێزانی سۆران بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی سێ مانگیانەوە کە مانگی ٥ و ٦ و ٧ وەریان نەگرتووە، بایکۆتی کارکردنیان کردووە، بەشێک لەو ژینگە پارێزانەش بۆ ئێن ئاڕ تی قسەیانکرد و رایانگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکەیان چوونەتە شارەوانی سۆران بەڵام کەس وڵامی نەداونەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هەر ٢٤ پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ لە هەرێم و بەغدا، بۆ گفتوگۆ لەسەر مووچەی مووچەخۆران و چەند بابەتێکی تر لە کۆبوونەوە.
محهمهد جهمیل مهیاحی پارێزگاری واست، دوای رووداوی ئاگركهوتنهوه له هایپهرماركێتی كوت دهستلهكاركێشانهوهی خۆی له پۆستهكهی راگهیاند.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، لەسەر داوای حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سوودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونیان دواخست.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، "هەموو پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا لەچوارچێوەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش جێبەجێکردووه".
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت،" کۆبونەوەی چی دەکەن؟ جورئەتتان نەکرد لەو سەدان ملیار دۆلارەی لە خەڵکتان دزیووە موچەیەکی لێ دابەش بکەن". دەشڵێت، " باشترە تەوتینی مووچە بکەن و ئیتر لە کۆڵ کۆبوونەوەی بێ مانا و دانانی لیستیش دەبنەوە".
بە بڕیاری دادگای دەستووری تورکیا، نزیکەی ٧٠٠ ئەندامی پەکەکە ئازاد دەکرێن، کە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی دەستگیرکرابوون.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی نانەوەی ئاگرەکەی بەرزنجە لە سنووری سلێمانی، کەسێکی دیکە دەستگیرکرا کە بەهۆیەوە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دۆنم زەوی و ٥٠ دۆنم رەز و باخ و ژمارەیەک داری سروشتی سووتان.