وەزیری پەروەردە: تاقیکردنەوەی قوتابخانەکانی چەمچەماڵمان دواخستووە
چاوگێک لە حکومەتی سوریا دەڵێت، هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق لەسەر پرۆسەی یەكگرتنی هێزەکانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، کۆبوونەوەکەی دوێنێیان لەگەڵ پارتی خراپ نەبووە و راشکاوانەبووە، لەگەڵ پارتی ناکۆکیان نییە بەڵکو رای جیاوازیان هەیە.
وەزیری پەروەردە دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکانی چەمچەماڵیان دواخستووە بۆ مانگی یەک.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و لە چەند ناوچەیەکیش خێرایی با دەگاتە سەروو ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
بەڕێوبەرایەتی کاروباری زیندانییانی سیاسی دەڵێت، رێککەوتن کراوە مووچەی مانگانەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت.
کاندیدێکی دەرچووی یەکگرتوو دەڵێت، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم مەرجە نەفەوتێت و بگوازرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ چونکە خەرجی فیعلییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت،یەدەگی نەختینەی بیانیی عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و یەدەگی زێڕی وڵاتەکەش ٤٢ تەن زیادیکردووە.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، عێراق پێویستی بە هەمەچەشنکردنی ئابووری و داهات هەیە و، عێراق لە ساڵانی رابردوودا توانیویەتی لە رێگەی زیادکردنی داهاتی نانەوتییەوە رێگە لە کورتهێنانی بودجە بگرێت.
وەزیری پەروەردە دەڵێت، سەرجەم مامۆستایانی سنووری چهمچهماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكهشدهكرێت.
١٧ـی ١٢ـی هەموو ساڵێک رۆژی ئاڵای کوردستانە و ساڵانە لەم رۆژەدا لە ناوەندەکانی خوێندن و چەندین ناوەندی تر چالاکی تایبەت بە ئاڵا ئەنجامدەدرێت.
کەستانە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکانی وەک پۆتاسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم، کلۆر، کالسیۆم، ئاسن و سۆدیۆم کە چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٦٣ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی بەراورد بە دوێنێ و لە خوار ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەشاری هەولێر، كرێكارێك لەكاتی كاركردن لە باڵەخانەیەك، كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا، پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵێت، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێت یهك بههایان ههیه و هەمان هێزی یاساییان هەیە.
کۆمەڵەی تووشبووانی تالاسیما بۆ داکۆکی لە مافەکانیان کۆبوونەوە و دەڵێن، پێویستە پێداویستیی تەندروستییان بۆ دابینبکرێت. دەشڵێن، دەرمانی کوالیتی بەرز لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا نین و لە دەرمانخانەکانیش گرانن و ئەو پارەیەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو مانگانە پێیان دەدات بەشیان ناکات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ساڵی ٢٠٠٤ بودجەی عێراق ٢٤ ملیار دۆلار بووە و ئێستا گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر بەرز و دەشڵێت، ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان ٧ ملیۆن كەس زیاترە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت و لە بەشێکی ناوچەکانیش پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن.
دوای ٣٥ ساڵ بۆ یەکەمجار بەغدا پێشوازی لە یەکەم گەشتی ئەوروپی کرد و وەزارەتی گواستنەوەش ئەمە بە دەستکەوتێکی گەورە دەزانێت و دەڵێت ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ نەخشەی فڕۆکەوانی ئەوروپا.
ئەمڕۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ، هاندەرانی زاخۆی وەك باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەستنیشان كرد و ئەمشەویش خەڵاتی باشترینی ئەمساڵیان پێشكەش دەكات.
وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێم و دەرەوەی عێراق راگەیاند.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راسپاردەكانی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری لەبارەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و زیادکردنی داهات پەسەند کرد و بڕیاردەدات بڕگەكانی راسپاردەكە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە یەكێك لە بڕگەكان تایبەتە بە كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەی سێ سەرۆكایەتییەكە.
سەردانی شاندی ئیمڕاڵی بۆ لای لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بەردەوامە و دوای سەردانیان بۆ لای ئەحمەد داودئۆغلوی سەرۆکی پارتی ئایندە،پەروین بوڵدان وتی، سەردانی سەرجەم پارتەکان دەکەن و داود ئۆغلوش دەڵێت، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا تەواوبکرێت.
کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی هەشت رۆژی ئەم مانگەدا عێراق رووبەڕووی حەوت بوومەلەرزە بووەتەوە كە هێزەكانیان لە نێوان ١.٦ بۆ ٤.٥ پلە بووە بەپێی پێوەری رێختەر.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دروستکردنی ٢٦ حزبی نوێی لە عێراق بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەکان رەتکردەوە.
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی تەقتەق- سێگردکان، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی دەڵێت، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك دەرنەكراوە بۆ ئەوەی كار بە كارتی زانیاری نەكرێت.
عامر فائز، سەرۆکی هاوپەیمانێتی تەسمیم بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین ئەندامی خولی شەشەمە و سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سکاڵای یاسایی لە دژی تۆڕی میدیایی بی بی سی تۆمارکرد و داوای قەرەبوویەک دەکات کە بڕەکەی لە ١٠ ملیار دۆلار کەمتر نەبێت.
بەهۆی رووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکدا، ژنێک لە ناحیەی زەڕایەنی سەر بە شارەزوور گیانی لەدەستداو تەرمەکەی رەوانەی پزشکی دادی سلێمانی کرا.