هاوڵاتییەک لە پیرەمەگروون بە خاکەناز کوژرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە پیرەمەگروون نزیک مزگەوتی هەمزە ئاغا، بە خاکەناز کوژرا و بە پێی زانیارییەکان، تۆمەتبار دراوسێی کوژراوەکە بووە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا دهتوانن له رێگای شاخی ئهزمەڕهوه هاتووچۆ بكهن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین کۆتاییهاتووە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە نۆ کەس برینداربوون و دۆخی تەندرووستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دەڵێت، لە دوای ١١ ی شەو نابێت مانەوە لە شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغەیە و هەروەها، ئاگرکردنەوەش رێگەپێنەدراوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوانەى دەنگیان بە پارتی و یەکێتی دا، لەم دۆخەی ئێستا بەرپرسن و ئەوانەشی نەچوون بۆ دەنگدان هەڵوێستەکەیان چووە خزمەتی هەردوو حیزبەکەوە.
هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەکی نێوان هەولێر_ دهۆک رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بۆ مانگی حوزەیران، کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیک+ سبەی شەممە بەڕێوەدەچێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە پێشنیازەکەی نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی ئاگربەستی غەززە رازی بووە و دەڵێت، ئەم ئاگربەستە بە مانای کۆتاییهاتنی شەڕ نایەت.
پەروەردەی هەرێم، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی خولی یەکەمی بۆ پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەنجامەكە لە ئەپلیكەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) بەردەستە.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بە مەبەستی دامەزراندنی پێنج وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە خۆر، گرێبەست دەکەن لەگەڵ دوو كۆمپانیای گەورەی سعودی و قەتەری.
سەرەڕای ناڕەزایی هاوڵاتییان لەسەر گرانی نرخەکەی، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەڵێت، کارەبا گرانەکە بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی دابینكراوە و هەزار و ٣٠٠ مۆلیدەی تایبەتیش وەستێنراون.
لە سلێمانی و هەولێر سیستەمی ئەلیکترۆنی فۆڕمی دابەشکردنی بەشەخۆراک دەستیپێکرد و پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاری هاووڵاتیان کارا کرا.
لە عێراق هەڵمەتێکی کوشتنی بەرازی کێوی دەستیپێکرد و تا ئێستا نزیکەی ٥٥٠ بەراز کوژراون.
قائیمقامی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پشتگوێخستنی رێنماییەکانی تەندرووستی و بوونی سیسرک و مێروو لە ناو خواردنەکانیدا، سەموونخانەیەک لە گەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی داخرا.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆران.
قائیمقامی سەیدسادق بڵاویکردەوە، زیاتر لە دوو تەن میوە و خۆراکی ماوەبەسەرچوو و خراپبوو لەناوبرا.
کارەبا گرانەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر چوار پرۆژەی نیشتەجێبوون و ١٤ گەڕەکی شاری سلێمانی گرتەوە.
کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران کە قووتی خەڵکە، ناکرێت بکرێتە کەرەستەی بانگەشەی هەڵبژاردن و قوربانیی ناکۆکییە سیاسییەکان، دەشڵێت، ئۆباڵی کێشەکە بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی کاربەڕێکەر.
دارایی حکومەتی کاربەرێکەر دەڵێت، ئەو رێڕەوەی دارایی عێراق گرتوویەتییەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە خەرجی کردەیی (الإنفاق الفعلي)، پێچەوانەی حوکمەکانی دەستووری عێراقە، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخاتەوە. دەشڵێت، داوا لەسەرۆک کۆمار و وەزیرە کوردەکانیش دەکەین ئەگەر بەراستی دەیانەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت با هەڵوێستیان روونبێت و لە بەغدا بکشێنەوە".
هەردوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق دەڵێن، بڕی ١٠٠ هەزار دینار جەژنانە دابەشدەكەن.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری لێکدان لە رێگار سۆران-دێلزیان روویدا و بەهۆیەوە دووکەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان دەڵێت، ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە، لەگەڵ هەبوونی هەر گرفتێکدا، دەکەوێتە سبەی.
بەرێوەبەری پەیوەندیەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق دەڵێت، میکانیزمێکیان داناوە بۆ ئەوەی کەسوکاری شەهیدان بە تەواوی لە رسوماتی گومرگ و پارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل ببەخشرێن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نووسراوەكەی وەزیری دارایی لە رووی ئیداری و یاسایی و دارایی و دەستوورییەوە نایاساییە و پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشە.
زیاتر لە دوو هەفتەیە نزیکەی ٢٠ گەڕەکی چەمچەماڵ بێئاون و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەربووە و هەوڵدەدەن هاوکاریی زیاتری چەمچەماڵیش بکەن.
مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دوایینیان نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە.