لەبارەی دابەشکردنی غازی ماڵانەوە بڕیارێکی نوێ درا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی رێنمایی نوێی بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان دەرکرد و رایگەیاند، دابەشکردنی غازی ماڵان لە گەڕەکەکاندا بەپێی "فۆڕمی خۆراک" دەبێت.
بە مەبەستی رەوانەکردنی نهوتی عێراق بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی سوریاوە، ١٧٦ تانکەری نەوت لە عێراقەوە بەڕێ کەوتن و لە دەروازەی سنووری تەنەفەوە چوونە سوریاوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، لە ٣ـی ئەم مانگەوە سیستەمی داتای گومرگی پێشوەختە (ئەسیکۆدا) لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی یەکێتی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گەلی عێراق و وەرزشوانان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٦.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوەی لە ناتۆ دەکات و دەڵێت، هاوپەیمانیی ناتۆ وەک پڵنگێکی کاغەزیە و هەروەها رەخنەی توندیشی لە هێزی دەریایی بەریتانیا گرت.
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام لە کاتەکەکانی دوای نیوەرۆی سبەی پێنجشەممەوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان و وەرزشوانان کرد و رایگەیاند، ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە دوای ٤٠ ساڵ چاوەڕوانی بەدیهات، جێگەی شانازیی هەموو عێراقییەکانە.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی کرایە سەر کۆگایەکی رۆنی ئۆتۆمبێل و بەهۆی مەترسییەکان و نەبوونی هیچ شتێکی رزگارکراو لەناو کۆگاکەدا، لەپێناو پاراستنی گیانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی بەرگری شارستانی، داواکراور لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە و لە ئێستادا تیمەکان چاوەڕێ دەکەن ئاگرەکە خۆی بکوژێتەوە.
ئەم بەیانییە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بەدەستهێنا و دوای ٤٠ ساڵ جارێکی دیکە گەیشتە مۆندیالی ٢٠٢٦، سودانیش بۆ ئەم سەرکەوتنە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد و دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "تاران داوادەکات کۆتایی بەشەڕ بێت لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکایە، بەڵام گەرەنتی ئەوەی دەوێت کە "هێرشەکان دووبارە نابنەوە". عەباس عێراقچیش دەڵێت، "ئێمە بەئاگربەست رازی نابین و پێویستە بە تەواویی شەڕ لە ناوچەکە کۆتایی پێبێت".
کەمێک پێش ئێستا سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراوی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکان بۆسەر فڕۆکەخانە و کۆنسوڵی ئەمریکا بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی ئەو وانەبێژانە کرد کە لە ساڵانی رابردوودا دابڕاون. بەپێی رێنماییەکانی پەروەردەی عێراق و پەروەردەی گشتیی کەرکوک، داوا لەو وانەبێژانە دەکرێت کە مامەڵەکانیان ئامادە بکەن و سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ راییکردنی کارەکانیان.
شاندێکی باڵای پارتی، سەردانی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایان کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی ناوخۆیی عێراق.
بەشێکی زۆری قوتابخانە ئەهلییەکان پێچەوانەی بەندەکانی گرێبەستەکانیان، دەستیان کردووە بە بڕینی مووچەی مامۆستاکانیان. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتییەکی زۆری لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا لێکەوتووەتەوە و وەک پێشێلکارییەکی روونی مافی مامۆستایان دەبینرێت.
پەیجی فەرمیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لە نوێترین پۆستیدا ڤیدیۆیەکی تایبەت بە "سپۆتی" هەڵبژاردەی نیشتیمانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەنگی بێستون تاوگۆزی، کۆمێنتاری وەرزشیی کەناڵی "ئێن ئاڕ تی سپۆرت" وەک دەنگی سەرەکی لەسەر ڤیدیۆکە بەکارهێنراوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دەڵێت، پارتی دژی رێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێیە و دەشڵێت، ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یەکەم هەنگاوی فەرمیدا بەرامبەر زانایانی ئایینیی کورد، نامەیەکی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینیی پارێزگای سنە کرد. ئەم پەیامە وەک وەڵامێک بوو بۆ دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانیی ئەو مامۆستایانە کە بەبۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئەو وڵاتە، ئاراستەیان کردبوو.
لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی شەوى رابردووى ناحیەى کەورگۆس لە سنوورى پارێزگاى هەولێڕ کە تێیدا شەش کەس کوژران، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسێکی بیانی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندراوە و هێزە ئەمنییەکانیش، یەکێک لە تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە ناوەندەکانی راهێنانی پیشەیی ناحکومی دەرکرد و رایگەیاند، لەمەودوا دەبێت تەواوی خولەکانیان بە سیستەمی ئۆنلاین بەڕێوەبچن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا لەسەر گرێبەستکردن بۆ کڕینی سیستمی بەرگری و هەر پێداویستییەکی تر کە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵات پێویستن. هەروەها بڕیاردرا کار بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بکرێت لە زووترین کاتدا.
لە ئاکرێ بەهۆی داڕمانی بەشێکی شاخی گەلی شێخ عەبدولعەزیز ئۆتۆمبێلێک زیانی بەرکەوت و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیش دەڵێت، دوو ژن لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و سەلامەت دەرچوون.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی دووەمی ئەمساڵ دەست پێ بکات و لە سبەینێوە رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
٣٥ ساڵ بەسەر کۆڕەوى گەلى کورد لە باشوورى کوردستان تێدەپەڕێت، ئەو کۆڕەوەی، تیایدا ملیۆنان هاوڵاتى لە ترسى هێرشى رژێمى پێشووی عێراق ئاوارەى ئێران و تورکیا بوون.
بهرهبهیانی سبهی چوارشهممه یاری نێوان ههڵبژادهی عیراق و بۆلیڤیا بۆ گهیشتن به مۆندیالی ٢٠٢٦، ئهنجامدهدرێت و حكومهتی عیراقیش بهوهۆیهوه یهك کاتژمێر دهوامی كهمكردهوه.
لە دهۆك بڕیار درا بە كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە ٢٤ كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان و ئەمپێری بە ١٢ هەزار بێت، هاوكات لە هەولێر ئەمپێرێك بە ١٥ هەزار دیاری كراوە بۆ ٣٠٠ كاتژمێر كارەبای مۆلیدە.
شاسوار عەبدولواحید لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتی دەڵێت، "داوای دامەزراندنی گەنجان و هەلی کار و سلفەی زەواج و پێشینیەی نیشتەجێبوونمان کردووە و هەروەها داوای گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و پاشەکەوتی مووچەمان کردووە، هاوکات ئەگەر حکومەت هەڵنەبژێردرێتەوە و پەرلەمان کۆنەبێتەوە ئەم هەرێمەی ئێستا نامێنێت ".
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو مافی داوە بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کە وانە بە شێوازی ئۆنلاین بڵێنەوە، بەڵام خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم کۆمەڵیک ئاستەنگ و گرفتی هاتووەتە بەردەم.