نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
وەزیری دارایی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی بەهاری بانک و گروپی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو باس لە باس لە رۆڵی بانکی نێودەوڵەتی کرا لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە بەرنامە چاکسازییەکانیدا.
نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزیکەی ٧٥٠ دینار دابەزی و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتی، سوریای نوێ پێویستی بە دەستورێکی لامەرکەزیی هەیە کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت، وتیشى، لە سوریای نوێدا دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و ئەمە داواکاری بنەڕەتی ئەوانە.
شارەزایانی تەندروستی ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی تەماتە لە بەیانیاندا دەتوانێت سوودێکی بەرچاوی تەندروستی پێشکەش بکات، بەتایبەتی لە بەڕێوەبردنی بەرزی پەستانی خوێن و کۆڵیستڕۆڵ.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لە قاهیرە لەگەل بەرپرسانی میسر کۆببنەوە بۆ تاووتوێکردنی ئەگەری ئاگربەست لە غەززە و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەزاری بەرپرسێكی ئاگاداری ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، پێدەچێت جگە لە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم پرسێکی دیکە لەسەر مێزى دانوستان بێت بۆ گفتوگۆکردن، كە ئەویش بەرنامەی موشەکییە.
ئەمڕۆ بە بەشداریی هێز و لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە شاری قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.
بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە لە شاری ئێسمێرالداس لە کەنارەکانی ئیکوادۆر کە بەگوڕی ٦.٣ پلەی رێختەر بووە زیاتر لە ٣٠ کەس بریندارن و
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆوە بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ دەستپێدەکات.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٧ دۆلار نزمبووەوە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ ١٦ سەنت نزمبووەوە.
کۆمەڵێك نیشانە هەن کە ئاگادارکەرەوەن بۆ کەمیی ئاسن لە جەستەدا و دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت و بەزوویی چارەسەری بکات، چونکە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت ئەوا گرفتی تەندروستیی بەدواوە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیدەکاتەوە ڤیزای گەشتیاری لەدایکبوون بەو ژنانە بدات کە لە ئەمریکا منداڵیان دەبێت، چونکە دواتر منداڵەکە رەگەزنامەی ئەمریکی پێدەدرێت.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، حەجی بازرگانی رەتدەکاتەوە و هۆشداری دەدات لە ساختەکاری و فێڵکردن.
سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژەی بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە رۆما لە کاتی پرسەی پاپا فرانسیسدا کرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ناوچەکەدا و دیدگایان هەیە بۆ پێشخستنی ئابووری.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا کە لە ٢٤ـی ئهم مانگهوه دەستیپێکردوه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، شاندێكی ئهمنیی عێراقی سهردانی سووریای کرد و لهگهڵ سهرۆكی راگوزەری ئهو وڵاته تاوتوێی هاوکارییە دووقۆڵییهكان پهیوهست به رووبهڕووبوونهوهی تیرۆر و چهند پرسێكی دیكهیان کرد.
باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغدا، کردنەوەی سەنتەری وەرگرتنی ڤیزا BLS ی راگەیاند کە لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٥ دەستپێدەکات.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەکی نوێ ئیستەنبوڵی هەژاند و دانیشتووانی شارەکە بەتەواوی هەستیانپێکرد.
وەزیری دەرەوە سوریا داوای له ئەنجومەنی ئاسایش کرد که فشار بخاته سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوه له خاکی سوریا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە گەڕەکی کازیوە روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ رووسیا بۆ هاوردەکردنی گازی رووسیا واژۆ کردووە، کە رۆژانە ١٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گاز هەناردەی ئێران دەکرێت لە رووسیاوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتیکردەوە کە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن تۆماری دەنگدەران تۆمارکراوە و ناو تۆمارکردن لە رۆژانی هەینی و شەممەش کراوەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گەیشتە مەسقەت و سبەی دانوستانەکە بە نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەیەوێت سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دابمەزرێنێت و گرێبەستەکانی بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی دیجیتاڵی پشتڕاستکردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە رێژەی دۆلاری بۆ گەشتیاران بەرزکردبێتەوە.
رەوتی دوو فورات کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست و دووبارە متمانەی بە محەممەد شیاع سودانی، دایەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە سکرتێری گشتی رەوتەکە.
چین هەندێک لە هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکای لە باجەکانی ٪١٢٥ بەخشیوە و داوای لە کۆمپانیاکان دەکات ئەو کاڵا گرنگانە دەستنیشان بکەن کە پێویستیان پێیەتی بەبێ باج، بەپێی ئەو بازرگانانەی کە ئاگادارکراونەتەوە.