کۆمسیۆن ژمارەى سەنتەر و وێستگەکانى هەڵبژاردنى ئاشکراکرد
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی گشتی ئاشکراکرد و دەڵێت، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٧٨٨ بنکە .
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤٠ دینار و ٩٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ دابەزی.
بڕی هاوکاری هاوپەیمانان ئەمڕۆ گەیشت و هاوکارییەکە بۆ مانگی پێنجە کە بڕەکەی زیاتر لە ٢١٤ دینارە، هاوکات بریارە سبەی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
لەگەڵ نزیک بوونەوەی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت، روسیا پێشنیاری یارمەتیدانی ئاسانکاریی دانوستانەکانی کردووە.
لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، مامۆستایەکی ئایینی بە دەستڕێژی گوللە گیانیلەدەستدا.
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە
بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد و دەڵێن تا موچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لە سنووری کەلار بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە، کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دۆلارێک نزمبووەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، تائێستا هیچ حاڵەتێکی فرۆشتنی کارتی دەنگدان تۆمارنەکراوە و تەنها دەنگۆیە، چونكە هیچ سکاڵا و بەڵگەیەکی لەم جۆرەیان پێنەگەیشتووە، بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا دەڵێت، واشنتن نیگەران و پهرۆشی ژیانی سهرۆك كۆماری سوریایه و دهشڵێت، ههوڵهكانی بۆ دروستكردنی پهیوهندییهكی باش لهگهڵ رۆژئاوا، وا دهكات ببێته ئامانجی توندڕۆكان.
لەکاتێکدا ئەم جەژنە مووچەخۆران جەژنیان بەبێ مووچەیی کرد و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو داهاتە زۆرەی لەبەردەستیەتی یەک دیناری نەدا بە مووچە، سەرۆکی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە بانگهێشتی راغب عەلامەی گۆرانیبێژی عەرەبی کرد بۆ هەولێر، تا لە کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی بازرگانی مەسرور بارزانیدا ئاهەنگ بگێڕێت.
سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بەرپرسانی حکومەتی عێراق بە نایاسایی بڕیاری راگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانیان داوە و دەشڵێت، "لە ژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین".
قائیمقامیەتی قەرەداغ دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێك لە شاخی دەلوجە كەوتووەتەوە و تاوەكو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵبكرێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە و هێشتا گرێبەستەکان بەبێ پچڕان جێبەجێدەکرێن.
شارهوانی سلێمانی دەڵێت، كاركردن له پڕۆژهی شهقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بهردهوامه و ساڵی داهاتوو پڕۆژهكه به تهواوهتی كۆتایی دێت.
دەزگایەکی میدیای ئەمریکی زانیاری گرنگ لەبارەی داهاتی هەرێمی کوردستان ئاشکردەکات و دەڵێت، ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان بەشی ١٢ مووچە داهاتی هەبووە، کە بەشێکی سەرەکی پشتی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەستووە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی بڕیاری راگرتنی کارەبا بۆ عێراق و دەڵێت، ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر لە لایەن هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە ئێستادا بەردەوامن.
دوای ئەو دەنگۆ و فشارانەی لەسەریان دروست بوو لەبارەی گرانی نرخی کارەبا، وەزارەتی كارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، بڕە پارەیەك بۆ ئەو خێزانانە دەگەڕێنێتەوە كە بەشێکن لە پرۆژەی رووناکی بەڵام بەشێوەی کرێدت (رصيد) بۆ پسوڵەکانی مانگی پێنج.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە رادەگەیەنێت كە دوای ئەوەی لە شوقەیەكدا هێرشیكردبووە سەر هاووڵاتییەك و بڕێك پارەی لێ بردبوو، بەرەو هەولێر هەڵات و بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی ئەو شارەوە دەستگیركرا.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەڵێت، هیچ چوارچێوە و دامەزراوەیەک لە دەرەوەی پەرلەمان و حکومەت ناتوانێت نوێنەرایەتیی گەل بکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون لە هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی ئاشکراکرد و وتی، لە ماوەی پشووی جەژندا ١٠٢ منداڵ لە دایكبوون.
حکومەتی سعودیە دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران، کارکردن لە ژێر تیشکی خۆردا لە کاتژمێر ١٢ بۆ کاتژمێر سێی دووانیوەڕۆ قەدەغە دەکرێت، دەشڵێت بڕیارەکە لە رۆژی ١٥ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تاکو رۆژی ٢٣ـی ئەیلولی ئەمساڵ.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیشتنی خۆی سەبارەت بە دۆخی عێراق دەستپێكرد و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە عێراق لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندیەوە لە بەغدا دەڵێت، پێویستە هەرێم و بەغدا كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.
تەندروستی گەرمیان دەڵێت، له جهژندا سهرووی ٩٠٠ نهخۆش سهردانى نهخۆشخانهكانى گهرمیانیان كردووە و لهو رێژهیهش ٢٦ رووداوى جۆراوجۆری تێدابووە.
سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کەرکوک دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا لە سنووری پارێزگای کەرکوک نزیکەی ٩٠٠ ئاژەڵ کراون بە قوربانی.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیران دابەشدەکرێت.
تهندروستی سلێمانی دەڵێت، له چوار رۆژی جهژندا زیاتر له ٦ هەزار نهخۆش سهردانی نهخۆشخانه و ناوهنده تهندروستییهكانیان كردووه، دهشڵێت: ١٦ تووشبووی نوێی شێرپهنجه تۆماركراون.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هاوکاری هاوپەیمانان نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هێزەکانیان و هەرکاتێک بخرێتە سەر هەژماری بانکییان دەست بە دابەشکردنی دەکەن.