دەزگای ستاندەر پێشوازی لە پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید دەکات بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن
دەزگای ستاندەر پێشوازی لە پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید کرد بۆ دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن، داواشی لەلایەنەکانی تر کرد بەدەم پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە بێن.
بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، "جگەرەی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی لەناو بردنی کۆمەڵگەکەمان و بۆیە هاوردەکردن و فرۆشتنی لە عێراق قەدەغەدەکرێت".
فاستلینک و ئێف ئای بی (FIB) بانکی یەکەمی عێراق هاوبەشییەکەیان بۆ ئۆفەری داشکانی تا ١٠٪ بۆ پاکێجەکانی ئینتەرنێتی فاستلینک رادەگەیەنن.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەهای دۆلار هاڕەی کرد و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.
شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت کۆببنەوە سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
جارێکی تر کۆبوونەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیاری کردنی نرخی کارەبا گرانەکەی دواخرا، بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی کاربەڕێکەر ویستی نییە نرخەکەی دیاری بکات.
هاتووچۆی سلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیلی بێسەرەتا و بێمۆڵەتی دەستپێکردوو و رایگەیاند، لە سەیدسادق چەند ماتۆڕسکیلێک دەستیان بەسەردا گیرا.
بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان بۆ ئاژانسی رۆیتەرزیان ئاشکراکردووە، نزیکەی ٤٠ کەس لە هەردوولا کوژراون بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی رابردوو و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای لێدوانە نوێیەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر سەپاندنی باجی گومرکی بەسەر دەرمان و ئەو فیلمانەی کە لە دەرەوەی ئەمریکا بەرهەمدەهێندرێن، نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرزبووەتەوە و نرخی یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٣٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی پێنج دۆلار بەرزبووەوە.
دوای چەند رۆژ لە ئاڵۆزییەکان سوپای هیندستان، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی راستەوخۆی لە ناوخۆی پاکستان راگەیاند و دەڵێت، هێرشی ئاسمانیان لە سێ ناوچەی ناو پاکستان ئەنجامداوە و نۆ پێگەیان بە ئامانج گرتووە و حکومەتی پاکستانیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
بەڕێوەبەری دراوی بیتسکۆینی ئەلکترۆنی لە دهۆک دەستگیرا، کە بە پشتیوانی بەرپرسانی باڵای پارتی زیاترلە ٢٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانیان لەو دراوەدا بەشدار کردووە و دواتر بردوویانە.
حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی سودانی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دا لەوانە دامەزراندنی سندوقی خانەنشینان و دروستکردنی کۆمەڵگای تایبەت بە دادگاکان لە سەرجەم شارەکان.
چاوگێکی ئەمنی لە سنووری پارێزگای کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە بەردەم دوکانێکدا دەمەقاڵێ و شەڕە چەقۆ دەکەوێتە نێوان دوکاندار و شۆفێرەکە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
بەرپرسی رێکخراوی مێرگەمیر بۆ پاراستنی ژینگە لە باڵەکایەتی، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادارکراوەتەوە کە گەشتی چیای سەر شێخانیان کردووە لە دۆڵی باڵەیان لە سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بەچۆمان، بۆ مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری لەوێ ورچێکیان بینیوە کە شوێنەواری گولـلەی پێوەدیار بووە.
یەکێتی دوای ساڵێک دێرین عوزێری وەک میوان گەڕاندەوە سلێمانی و دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی ٢٤ کاتژمێر لە ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی هێڵدراوەتەوە.
وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پابەندن بە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق.
باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتوویان کرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی رایگەیاند، لەدوو چالاکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان حکومەتی عێراق مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوورکرد و پێنج تیرۆرستیان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای تۆمارکرد، تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکرد.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری داوە دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن رابگرێت.
نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆبزاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سوپای عێراق خانووی هاوڵاتیەکی گوندی تۆبزاوە داگیردەکات و بە دەوری خانوەکەدا قاڵبی کۆنکرێتی دادەنێت هاوشێوەی سەربازگە و رێگەی چونە ژورەوەشی لێ گرتووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش پەیامێکی بۆ خەڵکی کوردستان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، پارتی و یەکێتی لەپێناو خۆیان و کەسوکاریان یاری بە چارەنووسی هەرێم و هاوڵاتیانەوە دەکەن، کاتی کاری پێکەوەیی و دەستخستنە ناودەستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی گەندەڵی پارتی و یەکێتی.
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەسەر رێگەی سلێمانی عەربەت دانران و لە قۆناغی داهاتوشدا لەسەر رێگاکانی عەربەت-دەربەندیخان و پێنجوێن-سلێمانی دادەنرێن.
بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە کۆی ١٥ مامۆستا دوانیان وازیان هێناوە و لەکۆی ٢٠٠ ناو لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەڕێوەبەری بەوەکالەت دانراوی پەروەردەی گەرمیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ناوانەی پێشتر رەوانەکراون، دوو کەس دادەمەزرێنێت کە یەکێکیان بووکی خۆیەتی.
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ رتی رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانـی عێراق رەزامەندی دا بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچە خۆرانی هەرێم و وتیشی لە عێراق هیچ کێشەیەکی نەختینە نیە.
دوای ئەوەی خولی دوهمی دهنگدان له پهرلهمانی ئهڵمانیا بهڕێوهچوو فرێدریک مێرتز وهك راوێژكاری نوێی ئهڵمانیا ههڵبژێردرا.
پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگای بەغدا بە فەرمی دەستی بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنم کردووە لە رێگەی سەرجەم سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانییەوە.
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان کۆبووەوە و باسیان لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرد.