بڕیاری پێدانی زەوی بۆ بەشێک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەكی دیكە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو.
ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک لەکاتی گەڕانەوەیان لە کارێکی تایبەتی رۆژنامەنووسی، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
قایمقامیەتی رانیە دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە ویستوویەتی مانگایەکی تووشبووی نەخۆشی تەبەقە بە گۆشتفرۆشەکان بفرۆشێت.
سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان پاکستان و هیندستان، دەنگی تەقینەوە لەسەر سنوورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بیستراوە.
ئهندامێكی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ڤهیپ و جگهرهی ئهلیكترۆنی وەک بۆمبی ژههراوین، هاوكات وتیشی، هاوڵاتییانی عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ جگەرەکێشان خەرج دەکەن.
سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی كارەكانی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی كە ١٧ـی ئەم مانگە دەستپێدەكات.
ئامارەکانی کۆمپانیای "statista" ئاشکرایان کردووە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە جیهاندا تا مانگی شوباتی ساڵی رابردوو گەیشتووەتە ٥.٥٦ ملیار کەس کە دەکاتە ٦٧.٩%ی دانیشتوانی جیهان.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ـی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، یەکێک دەبێت لە گرنگترین لوتکە عەرەبییەکان و وتیشی، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست تەواوبووە.
بەگوێرەی میدیا جیهانیییەکان سویسرا، میوانداریی دانوستانی بازرگانی راستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و چین دەکات.
٣٧ ساڵ بەسەر ئەنفالکردنی گوندی جەلەمۆر لە لایەن رژێمی بەعسەوە تێدەپەڕێت و کەسوکاری ئەنفالکراوان دەڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ کارێکی نەکردووە بۆ هێنانەوەی روفاتی کەسووکاریان.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هیندستان و پاکستان ئاگربەستیان بە نێوەندگیریی ئەمریکا راگەیاندووە.
هاوڵاتییەک لە گوندی بێناتان لە سنووری ئاکرێ دوای ١٦ ساڵ دابڕان لە خوێندن دووبارە بە رێگای دەرەکی توانی خوێندنەکەی تەواو بکات و ببێتە یەکەم لە سەر ئاستی کۆلێژی ئاکرێ.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە نیو ملیار دۆلاریان لە پارەی قاچاخ گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت و لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەردەوامن.
لە پارێزگای لوڕستان هەشت کەس کە بۆ رزگارکردنی یەکتری چوونە ناو بیرێکەوە، خنکان و هەموویان سەر بە یەک خێزانن.
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ههموو لایهنهكان كۆكن لهسهر ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق له وادهی خۆیدا.
دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی دۆلار لە چەند رۆژی رابردوودا، ئێستا لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا لە سەربازانی وڵاتەکە دەکات بە زووترین کات پاکستان بە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە.
زیاتر لە ٤٠ رۆژە مووچەخۆرانى هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم هەفتەیە سودانى بڕیار لە ناردنى مووچەی مانگی چواری هەرێم بدات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئێستادا رێگای کەلار دەربەندیخان لە نزیک گوندی ئاوە خێری دەبێت بەیەک ساید، تا گوندی بانیخان، هاتووچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی رۆشتن بۆ سلێمانی.
دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆک گیانی لەدەستدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بە گشتی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا و سبەینێش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.
بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی ئازادی له دهۆك بە ئێن ئاڕ تی رایگهیاند، یهكهمین توشبووی تای خوێنبهربون له پارێزگای دهۆک گیانی لهدهستدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆەوە لە شاری هەولێر حەوت کەس بریندار بوون.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران وتویەتی، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خولی چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا کە سبەی لە عومان ئەنجام بدرێت و دەشڵێت، دانوستانەکان بەرەو پێشەوە دەچن.
دادگاى باڵای فیدراڵیى عێراق، سکاڵاى ژمارەیەک پەرلەمانتارى رەتکردەوە بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی بۆ راگرتنی کارکردن بە یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە.
رۆژنامەیەکی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای پاکستانەوە بڕیاری داخستن و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ٣٢ فڕۆکەخانەی هیندستان درا و تاوەکو ئێوارەی رۆژی ١٥ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار بەرزبووەوە.
لە حاجیاوا لە نزیک گوندی ئەستریلان دوای ئەوەی دوو مێردمنداڵ لە گۆمە ئاوێکی پاشماوەی کارگەی چەو و لم مەلە دەکەن، وە لە کاتی مەلە کردنەکەدا مێردمنداڵێک لە رەگەزی نێر کە تەمەنی ١٢ ساڵە دەخنکێت.
بانکی رافیدەین دەستپێکردنی پێدانی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە حاجییان راگەیاند و دەشڵیت، بۆ هەر هاوڵاتییەک دوو هەزار دۆلار بە هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک دەبێت.