پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەم هەفتەیە چۆندەبێت؛ باران دەبارێت؟
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری جوتیاران دەکەنەوە سبەینێ سێشەمە دەست بە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری وەزارەتی بازرگانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، وادەی وەرگرتنی گەنم بۆ مانگێک بەردەوام دەبێت و نرخی وەرگرتنی گەنمی دەرەجە یەک بە ٨٥٠ هەزار دینارە و دەرەجە دووش بە ٨٠٠ هەزار دینارە.
وتەبێژی سەنتەری نیشتمانی کەشناسی سعودییە دەڵێت، حهجكردن له وهرزی گهرما تا ٢٥ ساڵی دیكه كۆتایی دێت کە ئەم گۆڕانکارییە بەشێکە لە سووڕی کاتیی ساڵنامەی مانگ، کە ئەگەری ئەنجامدانی رێوڕەسمەکان لە کەشوهەوای مامناوەندتردا لە وەرزەکانی داهاتوودا زیاد دەکات.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ هاتن و چوونی گەشتیاران لە دەروازەكەدا ئاسایی دەبێتەوە و بە هەمان شێوەی هەفتەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت.
نێردەی عێراق بۆ حەج بۆ ساڵی سێیەم پلەی یەکەمی لە سعودیە بەدەستهێنا، وەک باشترین نێردە کە خزمەتگوزارى پێشکەش بە حاجییەکانى کردووە.
کەشناسی عێراق دەڵێت، بۆ ئەم هەفتەیە پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی تۆز و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، قەدەغەکردنی چونە ناوەوەی هاوڵاتییانی ١٢ وڵات بۆ ئەمریکا، کە هەفتەی رابردوو لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەرچووە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
خۆراکی مرۆڤ وادەکات سروشتی مرۆڤ چەمکێکی قبوڵکراو بێت، بەڵام ئەو کارانەی كە پێش خواردن ئەنجامی دەدەن کاریگەری گرنگی لەسەر باری جەستەیی و تەندروستییان هەیە، چەند کارێک هەن کە نابێت لەسەر گەدەی بەتاڵ ئەنجام بدرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
لە راگەیاندنێکی سەرسوڕهێنەردا گووگڵ پشتڕاستی کردەوە کە ئینستاگرام دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هێزی پاتری هەندێک لە ئامێرەکانی ئەندرۆید.
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و مەسک ملیاردێری جیهانی دروستبووە، لە ماوەی یەک رۆژدا، زیاتر لە ٣٤ ملیار دۆلار زیان بەر سامانەکەی مەسک دەکەوێت.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، زیاتر لە ٧٠ رۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە دەشڵێت، مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە و هاوشێوەی مووچەخۆران مووچەیان پێ نەدراوە.
ئاوسانی سک له ئهنجامی کۆبۆنهوهی غازات روودهدات، له کاتی ههرسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی ههمهجۆر دروست دهبێت و شتێکی ئاساییه بهڵام ههر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئهوا ئاوسانی سکی لێ دهکهوێتهوه.
وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت، بەشی یەکەمی تەرمی سەربازانی ئۆکرانیا رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە وەک بەشێک لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ.
وەزارەتی كاروباری عێراق وتی، ٢ ملیۆن و ١٩٠ هەزار كەس لە وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی سودمەندبوون و دەشڵێت، بڕی ١٠٠ هەزار دینار جەژنانەیان دابەش كردووە.
تەمەنی بیستەکان ئەو ماوەیەیە کە مرۆڤ رووبەڕووی زۆرترین تاقیکردنەوە دەبێتەوە، خاڵەکانی لاوازیی و بەهێزی خۆی دەناسێت کە یارمەتی دەدەن بەرەو سەرکەوتن بچێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی حەج و عومرە لە سعودیە دەڵێت، وەرزی حەجی ساڵی ١٤٤٦ـی کۆچی سەرکەوتوو بوو.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق دەتوانێت ببێتە رێڕەوێکی ئابووری خزمەتی بازرگانی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە بکات، رێگای گەشەسەندنیش عێراقێکی نوێ دروستدەکات.
بانکی رافیدەین دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، زیاتر لە ٣٨ هەزار و ٩١٤ خەڵاتی ئەلیکترۆنی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتاییهات.
بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمی ساڵانی رابردوو زیاترە بە بەراورد بە مانگی ئایاری ئەمساڵ.
جۆرە قالۆنچەیەک لە تورکیا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و هەر کەسێک بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی ٥٥٧ هەزار لیرە واتە ١٤ هەزار و ١٨٠ دۆلار سزا دەدرێت.
یەکەمین حاجى هەرێمى کوردستان کە خەڵکى ئیدارەى زاخۆیە لە مەککە کۆچى دوایی کرد.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەمەبەستی پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان یەکەم هەڵبژاردنی تاقیکاری ئەنجام دەدەن.
کۆشکی سپی ئەمریکا سوریای لە لیسیتی وڵاتە نەیارەکانی لابرد ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکاش دەنگی لەسەر بڕیارەکەدا.
بەغدا پەیامێکى بۆ حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم ناردووە و دەڵێت، تا داهاتى نەوتى و نانەوتى رادەستى بەغدا نەکرێت، بەغدا پێشوازی لە هیچ شاندێک ناکات و گفتوگۆش لەسەر مووچەى مانگى پێنج ناکرێت.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بەبڕی ٣٥٠ ملیۆن دینار قەزر دەدرێتە گەنجان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک، دەشڵێت، قەرزەکە لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكهوتنی ههولێر دەڵێت، لە دوو رۆژی جەژنی قورباندا پێشوازییان زیاتر لە هەزار و ١٠٠ کەس کردووە و نزیکەی ١٢٠یان لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیدا برینداربوون.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە خشتەیەکدا کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکردوە، لە کۆی ١٠٠ وڵاتی ناو خشتەکە، عێراق پلەی ٢٩یـەمی بەدەستهێنا.
وتەبێژی گەشتوگوزار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەشتیاران لە عێراق و دەرەوەش روویان لە هەرێم کردووە و پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بگرێتەوە.