وتەبێژی دەستەی ژینگە و پاراستنی هەرێم: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری جوتیارانی چەند ناوچەیەک دەکات کە سبەینێ دوو شەممە ٢٣ـی حوزەیران، دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن.
وتەبێژی دەستەی ژینگە و پاراستنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا هیچ تیشکادانەوەیەکی ئەتۆمی لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە لە ئامێرەکانیان و تا ئێستاش ژینگەکە پاکە.
ئاژانسی هەواڵی CNN دەڵێت، پێش ٤٨ کاتژمێر لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ جوڵەی نائاسایی لە ناوچەکە بینراوە و پەرلەمانتارێکی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە وێستەگەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتبێ.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت،سەرباری شەڕ و ئاڵۆزییەکای ناوچەکە دۆخى دارایی عێراق جێگیرە و بەپێى یاساى بودجە کاروبارەکانى وڵات ئیدارە دەکرێت بۆ وەبەرهێنان و بەکاربردن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەتۆمەتی دزیکردن، تۆمەتباریکی هەڵهاتوو لەلایەن مەفرەزەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیرکرا.
وتەبێژی حکومەتی عێراق سهركۆنهی هێرشهكهی ئهمریكا بۆ سهر ئێران دهكات و دەڵێت، ئەم هەڵکشانە سەربازییە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
پیاسەکردن یەکێکە لە سادەترین و کاریگەرترین ڕاهێنانەکان بۆ باشترکردنی تەندروستی، پێویستی بە هیچ ئامێرێکی تایبەت و کارامەیی ئاڵۆز نییە.
ئەمریکا بە فرۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ و ئەسفەهان و نەتەنزی ئێران و ئێرانیش دەڵێت، هێرشدەکەنە سەر هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت، بەردەوامدەبن لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەم پێشێلکاریانەی ئەمریکا لێکەوتەی قورسیان دەبێت و هەموو بژاردەیەک هەڵدەبژێرێت لە پێناو بەرگریکردن لە سەروەریی وڵاتەکەی. نوێنەری رێبەری ئێرانیش دەڵێت، " ئێستا نۆرەی ئێمەیە"، سوپای ئێرانیش جەختی لەوەکردەوە، هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدا مایەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٧٦ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی هێرشێکی سەرکەوتووی کردووەتە سەر هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمییەکانی ئێران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکە رەتدەکەنەوە.
كۆمپانیای نەوتی بەسرە دەڵێت، رەتیدەكەنەوە هەناردەی نەوتی بەسرە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە راگیرابێت.
پێگەی ئەکسیۆس دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لەرێگەی سەرۆکی تورکیاوە هەوڵیانداوە بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا کۆبکەنەوە بەڵام هەوڵەکەیان شکستیهێناوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز دەڵێت، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، سێ كەسی وەك جێگرەوەی خۆی دیاری كردووە لە ئەگەری كوژرانی لە شەڕی ئیسرائیلدا.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، گەڕاندنەوەی ژمارەیەكی زۆری عێراقییەكانی لە لوبنان، تورکیا، جۆرجیا، میسر و وڵاتانی کەنداو راگەیاند.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەڵێت، قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێدەکات کەژمارەیان ١٣٢ فەرمانبەرە و خاڵی خزمەتیان ٤٠ خاڵ بەرەوسەرەوەیە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی قەرەهەنجیر لە کەرکوک داوایەکیان ئاڕاستە کردووە بۆ کردنەوەی بنکەیەکی ئاگر کوژێنەوە لە ناحیەکە ئەویش دوو نوسراوی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و دوای وەڵام دانەوە بە پێی نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەو ١٠٠ بنکەی ئاگر کوژێنەوە لە عێراق دروستدەکرێت بنکەیەکیان لە ناحەیەی قەرەهەنجێر دەبێت.
کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی تا ئێستا وەرگیراوە گەیشتووەتە ٤.١ ملیۆن تەن، پێشبینیش دەکەن کۆی گشتیی تا کۆتایی وەرزی بازاڕکردنی ئەمساڵ بگاتە ٤.٧ ملیۆن تەن کە ئەمەش پێویستی عێراق بۆ گەنمی خۆبژێوی پڕدەکاتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر زێی گوندی بۆگد لە سنووری کۆیە، باوکێك لەگەڵ دوو منداڵی کەوتنە ناو زێی بچووك و خنکان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی قەدەغەی راوە ماسییەوە لە ٢٠ـی ئازارەوە تاوەکو دوێنێ ٢٠ـی حوزەیران کە ماوەی سێ مانگ دەکات ٩٦ راوچیان دەستگیرکردووە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە تا ئێستا ئاساییە، تەنانەت ئەگەر گەرووی هورمزیش دابخرێت کێشەیان بۆ دروستنابێت.
کۆمسیۆن ناوی سەرۆک لیستی لایەنەکانی لە پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئاشکراکرد و بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ ئومێد محەمەدە و سەرۆکی لیستی پارتی شاخەوان عەبدوڵایە و سەرۆکی لیستی یەکێتیش خالید شوانییە.
دوای ٣٣ ساڵ لە کارکردن، دەنگی ئەمریکا بە زمانی کوردی داخرا، کە لەو ماوەیەدا چەندین رۆژنامەنوس لە سەرانسەری کوردستانەوە پەخشی رادیۆیییان بە هەردوو شێوەزاری کوردی (کرمانجی و سۆرانی) ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پەلە لە خۆتۆمارکردن بکەن، چونکە تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت بۆ کاراکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک ماوە.
لە پارێزگای هەڵبجە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە دەکاتەوە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان هەیەکە رێگە خۆشدەکات بۆ پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان و یارمەتیدەرە بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان وتی، تەنیا لە ٢٣٪ـی داهاتی ئاو لە بەنداوەكەدا هەیە، دەشڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەردانەوەی ئاویان کەمتر کردووەتەوە.