بەهۆی کەشوهەواوە ناوچەیەکی دیکەی هەرێم پشووی راگەیاند
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بڕیاریدا سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە بکاتە پشوو.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق واژۆ کۆکراوەتەوە دژی ناردنی مووچە بۆ هەرێم و لایەنێکی کوردیش واژۆی کردووە.
بەشێک لە چالاکوان و هاوڵاتیان لە سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە سەر شەقام و دژی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، "سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سوریا زۆر پارێزراو و تۆكمەیە".
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، کۆبوونەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەیان کرد، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا "".
هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگەیاند، بەندینخانەی شەدادە، كە سەدان گیراوی داعشی تێدایە، لە دەستی ئەوان نەما و كەوتووەتە دەست هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا.
محەمەد حاجی مەحمود لە پیرمام سەردانی مەسعود بارزانی كرد و گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد.
سەندیكای رۆژنامەنووسان دەڵێت، لە ساڵی رابردوودا ٢٣ پێشێلكاری بەرامبەر بە ٤٥ رۆژنامەنووس و یەک دەزگای راگەیاندنكراوە كە كۆی گشتی دەكاتە ٤٦ پێشێلكاری.
کۆمپانیای غازی بەسڕە دەڵێت، هەناردەکردنی غازی شل زیاد دەکەن و لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ئەو پڕۆژانە تەواودەکەن کە ماون.
لە بەغدا شاسوار عەبدولواحید بە جیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی بزوتنەوەی بابیلیۆن کۆبووەوە.
سەرەڕای رێککەوتنی نوێی حکومەتی کاتی سوریا و هەسەدە راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرجەم ناوچەکان بەڵام هەسەدە دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنە سەر ناوچەکانیعەین عیسا و ئەلشەدادی و رەققە.
لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستپێدەکات و حکومەتی ماوەبەسەرچووش هێشتا لیستی مووچە و داهاتی نانەوتیی رادەستنەکردووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی پێشتر داوای لێکردین بەبێ یەکێتی رێكبكەوین و حكومەت پێکبهێنن ئەی ئەمە بۆ موئامەرە نییە؟
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا درووستبووە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، چەمچەماڵ، سنووری شارەزوور و ئیدارەی راپەرین بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما پشووی فەڕمییان راگەیاند بۆ ماوەی دوو رۆژ.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٤ پلە دادەبەزێت و ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوانیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلەکە دووبارە چالاک دەبێتەوە و باران بارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان، ئیداەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران رێژەی دابارینی زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر و شێوازی دابارینی مامناوەند دەبێت.
لە بەغدا سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەگەڵ نوری مالکی کاندیدی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەدایە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، سیستمی وەرگرتنەوەی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەی یەک بابەت و دوو بابەت لە پۆلی شەشەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ گەڕاندووەتەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما سبەی و دوو سبەی لە هەموو خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، پشوو دەبێت.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەمڕۆ ٢٨٥ دوکان و شوێنی بازرگانی لە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ هاوکاری دەکرێن و هاوكارییەكە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و ئەو خاوەن ئۆتۆمبیلانەش دەگرێتەوە سكاڵایان هەبووە.
یاریدەدەری پەیمانگای کادرانی پارتی دەڵێت، ئامادە نین لەگەڵ یەکێتی و نەوەی نوێ وەک یەک فراکسیۆن دابنیشن و بە جیا لەگەڵیامدا کۆدەبنەوە.
لەناو سەنتەری پێنجوێن زیاتر لە نیو مەتر و لە گوندەکانیشی نزیکەی دوو مەتر بەفر باریووە.
شەوی رابردوو حکومەتی سوریا و هەسەدە رێکەوتنێکیان کرد بۆ راگرتنی شەڕ و تێدا جگە لە رادەستکردنی رەقە و دێرزور، دامەزراوە مەدەنیەکانی دیمەشق دەچنە ناو حەسەکەوە، ئەندامانی هەسەدەش تێکەڵ بە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکرێن. مەزڵوم عەبدیش جەختی کردەوە، ئەوان دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش و تایبەتمەندیی ناوچەکە نابن.
دکتۆر یێڤگێنی چێرموشکین پسپۆڕی شێرپەنجە رایگەیاندووە، چای گەرم و خواردنە بەهاراتییەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاددەکەن.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٦٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٧٢ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەهۆی زۆری بەفربارین، پارێزگاری دهۆک بڕیاریدا، سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگەکانی ئامێدی پشووی فەرمیە.
ئاژانسی فەرمیی سوریا دەڵێت، "ئەحمەد شەرع لەگەڵ مەسعود بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردووکیان جەختیان کردەوە لە یەکپارچەیی خاکی سوریا".
فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، "شەڕێكی سەخت بەسەر گەلەكەمان سەپێندرا، بۆ رێگریكردن لە خوێنڕشتن و قوربانی دانی زیاتر، بەباشمان زانی لەسەر ئاگربەست رێكبكەوین". دەشڵێت، بەپێی رێکەوتنێک تەواوی هێزەکانیان لە پارێزگاکانی رەققە و دێرەزور دەکشێنەوە بۆ حەسەکە و هێزەکانیان لەوێ بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆیان دەکەن و لە توانایاندا هەیە ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن".
لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە ئێوارەی سێشەممەوە شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات کە لەسەرەتای زستانی ئەمساڵەوە هاوشێوەی نەبووە.