لە ئەمریکا بارهەڵگرێک بە ٢٥٠ ملیۆن مێش هەنگەوە وەرگەڕا
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە ناوچەیەکی سنووری رانیە سێ كەس برینداربوون.
لە واشنتنی ئەمریکا بارهەڵگرێکی پڕ لە مێش هەنگ وەرگەڕاوە و مێشەکانیش بەهۆی رووداوەکەوە بڵاوەیان کردووە بە ناوچەکەدا و بەرپرسانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکەن دوو رۆژ نەیەنە دەرەوە تا مێشەکان هێوردەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر دەڵێت، دوای جێبەجێکردنی نۆرەی ئەلکترۆنی لە هەموو پارێزگاکان و هەرێم بەهۆی هاتنی هاوینەوە هاوڵاتییان پێویستە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ گشت فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی هەولێر نۆرەی ئەلیکترۆنیان هەبێت.
بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە حکومەتی کاربەڕێکەر تێیدا داوا دەکات کاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە قەدەغەکردنی بازاڕی 'فۆڕێکس' و دراوە دیجیتاڵییەکان.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕتی وت، تاوەکو ئێستا هاوکاری هاوپەیمانان نەگەیشتووەتە دەستیان، وتیشی، بڕینی موەچەی چەند فیرقەیەک لەلایەن هاوپەیمانانەوە دوورە لە راستییەوە.
بەهۆی دانەمەزرانی دەرچووانی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٤ کە ژمارەیان لە ٥٥٠ پزیشکە، لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، تا گوێ لە داواکارییەکانیان دەگیرێت دەوام ناکەن.
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە دوێنێ لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، کەسێکی لە گەڕەكی دریم ستی كوشت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان میکانیزمی دەنگدانی ئاوارەکانی ناوخۆ و دەنگدەرانی شنگالی روونکردەوە و دووپاتی کردەوە کە زیاتر لە ٣٣ هەزار ئاوارە کارتی بایۆمێتریان خۆیان نوێکردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراكی دهۆک دەڵێت، بە ئامادەكردنی چەند پێداویستییەك ئێستا نوێكردنەوەی زانیارییەكانی پسوولەی خۆراك بەردەستە.
ونبوویەکی هەڵەبجە کە لە ئێران ژیاوە، گەڕاوەتەوە هەڵەبجە و ماوەی شەش ساڵە لە هەوڵی دۆزینەوەی خانەوادەکەیدایە و دەڵێت، حکومەتی کاربەڕێکەر و لایەنی پەیوەندیدار هیچ هاوکارییەکیان نەکردووە.
ماڵپەڕێکی جیهانی دەڵێت، ئەمریکا پێشنیارێکی نوێی بۆ رێککەوتن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە پێشکەشی ئێران کردووە تارانیش دەڵێت، بەگوێرەی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەیان، وەڵامی واشنتن دەدەنەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانى هەرێمى چەند بڕیارێکی بۆ رێکخستن و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان و کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان دەرکرد.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەنەوە، رۆژانە لە رێگەى لینکێکەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى ٢٠٢٤ ـ ٢٠٢٥ خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق دیارترین گرێبەستەکانی لەبوارەکانی پڕچەککردن، بەرگریی ئاسمانی و ئاسایشی ئەلیکترۆنیی راگەیاند و دەڵێت، لەماوەیەکی نزیکدا ژمارەیەک فڕۆکەی کاراکالی فەڕەنسیی و راداری پێشکەوتووی فەڕەنسیی بەدەستدەگات.
دژی کڕینی و فرۆشتن بە یەکە نیشتەجێبوونەکانیانەوە ژمارەیەک هاوڵاتی لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن سێ ساڵە بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەم گرفتەیان پێدەدرێت بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک لەو بارەیەوە نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق یەكەم بیر بەمەبەستی دۆزینەوەی نەوت و غاز لە سنوری كفری هەڵدەكەنێت و وەزیری نەوتی عێراقیش دەڵێت، وەزارەت بە واژۆی ئەم گرێبەستە، دەستیكرد بە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ هەڵكەندنی ١٥ بیر بەمەبەستی دۆزینەوەی نەوت.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی یاساییان سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەکانیان تۆمارکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانسالارییەکیان بۆ دەردەکرێت.
خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم ـ خولی دووەم، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥ بڵاوکرایەوە کە یەکەم تاقیکردنەوە لە رۆژی دووشەممە ١٦ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، دوایی رێکەوتی ٦ـی حوزەیرانی ئەمساڵ کامێراکان لەسەر دوو شەقامی سەرەکیی شارەکە، سەرپێچی تۆماردەکەن.
دوای ناڕەزایی جوتیارانی مەخمور و دیبەگە و دەوروبەری لەبارەی داخستنی سایلۆی مەخموور و وەرنەگرتنی بەرهەمەکانیان، لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، سایلۆی مەخموور دەکرێتەوە و بەرهەمی جوتیارانیش وەردەگیرێت، هاوکات گرفتی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان چارەسەر دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەنەوە .
نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر دەڵێت، ناوی منداڵی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە ناخرێتە ناو پسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراک.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە
دەستەی خانەنشینی لە عێراق بڵاویکردەوە، رێککارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان تەواوکراون.
ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، دروستكردنی قەیرانی دابینکردنی بوودجەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەم کاتە کە نزیک دەبینەوە لە هەڵبژاردنەکان، بڕیارێکی پلان داڕێژراوی سیاسییە و بە پێچەوانەی دەستوورە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا وتی، ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا دەکەن کە ترەمپ سەپاندوویەتی بەسەریاندا و بڕیارە لە شەشی مانگەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، خەڵکی هەرێم کێشەی کەرامەتی نییە و کێشەى مووچەى هەیە، ئەوەى کێشەى کەرامەتی هەبێت پارتی و یەکێتى دوو بنەماڵەکەن.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیانپێکرد و رۆژانی جەژن تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن.