نرخی نەوت نزمبووەوە؛ گەیشتە چەند؟
وەزارەتی تەندروستیی سعودیە دەڵێت، لە کاتی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، بەهۆی گەرمای بەتینەوە ٢٥ حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش لە بەرزبوونەوەدان و ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی بەرزدەبنەوە.
دوای بڕیارەکەی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نابێت رادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی ببێتە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچە.
لە دەربەندیخان ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەڵێت، سبەینێ بە هۆی کاری نۆژەنکردنەوەی تۆڕی پەستان بەرز و نزمی هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵ و خاوەن دوكانەکان و شوێنە بازرگانیەکان له ناو سهنتهری بازاڕی شاری سلێمانی بەتایبەت ئەوانەی كه دەكەونه سەر فیدەرى ٣٠٣ـی مساعد بێ کارەبا دەبن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە حکومەتەکانی جیهان کردووە هەموو تامەکانی تووتن و بەرهەمە نیکۆتینییەکان قەدەغە بکەن.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، لە رێكەوتن لەگەڵ ئێران نزیكبونەتەوە و ئاشكراشیدەكات، رەنگە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئاگر بەستی غەززە رابگەیەنن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەیەکی زۆر هاوڵاتییانی بەغدا و بەسرە و نەینەوا لەگەڵ بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان کارتی بایۆمێتریان نوێکردۆتەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، کە ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بۆسکێنە لە سنووری رانیە و تەمەنی ٢٩ ساڵە.
دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای کۆبوونەوەی کرد لە لایەناکان جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک، دوای رەتکردنەوەی بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەکە بەشی زۆری لایەنەکانی دیکەش رەتیان کردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
یوتیوبی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاککرا و لایڤێکی بیتکۆینی لەسەر پەخشکرا، بەهۆی ئەوەوە چەناڵەکە بە یەکجاری راگیرا.
حکومەتى عێراق رۆژانى پشووى جەژنى دیارى کرد و پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە ٥ـی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات تا رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای پشتێنەی کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی فۆرمی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کاراکرا، وەزارەتی بازرگانیی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن فۆڕمی خۆراکەکانیان بەئەلیکترۆنی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم، سەبارەت بە رێگریکردن لە ئەگەری روودانی سوتانی ئۆتۆمبێل دەڵێت، لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بە جێبهێڵدرێن وەک ، بتڵی ئاو، چاویلکە، چەرخ و بۆن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک جگە لە پەرلەمان.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کوا داهاتی فرۆشتنی بە قاچاغی نەوت کە رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل دەفرۆشن و ١٧ مانگە یەک دینارتان خەرج نەکردووە بۆ خەڵک کوا لەکوێیە و چیتان لێکرد؟
شانەی ئەمنی عیراق دەڵێت، لە رێگای فڕۆکەی F-16ـەوە، شەش تیرۆرستیان لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین لەناو بردووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ٢٤ هەزار مێگاوات کارەبا، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکیدا ئەنجام دەدەن.
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان هێلانەکانی ساڵانی رابردوویان جێهێشتووە و چوونەتە چەند دورگەیەکی دیکەی ناوچەکە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەرێنەوە بۆ عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە پیرەمەگروون نزیک مزگەوتی هەمزە ئاغا، بە بەرد لێیدرا و بەهۆی قووڵی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، وتیشی، تۆمەتبار دراوسێی کوژراوەکە بووە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا دهتوانن له رێگای شاخی ئهزمەڕهوه هاتووچۆ بكهن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین کۆتاییهاتووە و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە نۆ کەس برینداربوون و دۆخی تەندرووستی دوو کەسیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دەڵێت، لە دوای ١١ ی شەو نابێت مانەوە لە شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغەیە و هەروەها، ئاگرکردنەوەش رێگەپێنەدراوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەوانەى دەنگیان بە پارتی و یەکێتی دا، لەم دۆخەی ئێستا بەرپرسن و ئەوانەشی نەچوون بۆ دەنگدان هەڵوێستەکەیان چووە خزمەتی هەردوو حیزبەکەوە.
هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، لەسەر رێگای سەرەکی نێوان هەولێر_ دهۆک رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.