پردێکی رێگای سلێمانی-کەرکووک تێکشکا
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی مووچەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، هیچ مەترسیەک لەسەر مووچە نییە و دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری لەسەر مووچەش دەڵێت، دەبێت بە پشبەستن بە پسپۆڕان دەستکاری نرخی نەوت بکرێت لە بودجەدا.
وەزارەتى بازرگانى عێراق بڵاویکردەوە، تا ئێستا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار تۆن گەنمیان لە جوتیارانى باشووری عێراق وەرگرتووە و وڵاتەکە ئەمساڵیش لە بەرهەمى گەنمدا گەیشتووەتە ئاستى پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆ.
بارهەڵگرێک خۆی بە پردی پەڕینەوەی رێگای سەرەکی سلێمانی-کەرکووک کێشاوە و پردەکە کەوتووە و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی سلێمانی ـ کەرکوک پەکی کەوتووە.
ئەمشەو یەکەم کاروانی حاجیان لە رێگەی گەشتی ئاسمانیەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەڕێکەوتوون و ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار و ٣٠٠ کەس بوو
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زۆربەمان مەترسی شێرپەنجەی سییەکان دەبەستینەوە بە جگەرەکێشان یان پیسبوونی هەوا، بەڵام توێژەران پەیوەندییەکی سەرنجڕاکێشیان لە نێوان نەخۆشییەکە و کوالیتی خۆراکدا دۆزیوەتەوە.
بە پێی بەیاننامەی نووسینگەیەکی تایبەتی خۆی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بە تەور هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد.
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بەهۆی رێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان بۆ باشووری عێراق گردبوونەوە و دەڵێن، رێگەنادرێت بەرهەمەکانیان بەرەو سنووری عێراق بنێرن، بەڵام کەسانی حزبی بە قاچاخ ئەو کارە دەکەن.
پزیشکێکی کورد پلەی یەکەمی لە پسپۆڕی هەناوی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێنا.
بەهۆی نەدانی مووچەی دوو مانگ لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، لە شاری سۆران ژینگەپارێزان بایکۆتی کارکردنیان راگەیاند و بەهۆیەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە بازاڕ و کۆڵانەکان کۆبۆتەوە.
پۆلیسی هەولێر چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیر کرد، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی هەبووە و خۆی ون کردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەکەنەوە، لە ئێستادا بەرنامەی پڕکردنەوەی کۆبوونی خۆراک لە رێی مۆبایلی زیرەکەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە و لە ئایندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی تری هەرێم کارا دەکرێت.
له گهڕهكی شههیدانی سهرچناری شاری سلێمانی شۆفێرێكی تهكسی به تهور هێرش دهكاته سهر هاوڵاتیهك.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی لە پانێڵێکدا رایگەیاند، بەم زووانە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەست پێ دەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، داهاتویان لە چوارچێوەی عێراق دەبیننەوە و پێویستە عێراق بە پێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکات.
تەندرووستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، توشبوو خەڵکی شاری موسڵە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری چڕ خەوێندراوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی خۆپاراستن لە تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، لە جەژنی قورباندا کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ تەنها لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشان رێگەپێدراوە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پاڵاوگەی بێجی بڵاوکردەوە.
کونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
دوای نزیکەی ٢٠ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە ژنێک لە زاخۆ بەهۆی بە هەڵە تێکردنی خوێنەوە گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی بە ئێن ئاڕ تییان وت، داوایی یاسایی لەسەر ئەو کارمەندە پزیشکییانەی سەرەتا پشکنینیان بۆ کردووە تۆمار دەکەن.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی ئازادیی شارەکە، دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی وەزارەتی دادی توركیا رەزامەندی نیشاندا، شاندی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلان بكەن، ئەمڕۆ پەروین بوڵدان و ئۆزگوور ئێڕۆڵ پارێزەری ئۆجەلان، بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێ كەوتن.
ئەوقافی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو یەکەم گەشتی حاجیان بە رێگای ئاسمانی دەستپێدەکات و تا ۲۸ی مانگ سەرجەم حاجیان دەگەنە سعودیە.
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دەستبکرێت بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تا ئێستا وەزارەتی دارایی سیستمی پەیرۆڵی کارا نەکردووە.
وەزیری ناوخۆی عێراق سەركەوتنی دەزگا ئەمنییەكانی لە دەستەبەركردنی سەلامەتی شاندەكانی بەشدار لوتكەی عەرەبی بەغدا راگەیاند، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەو هەوڵانەی دراون شایانی ڕووداوێك بوون كە تەنها ١٠-١٥ ساڵ جارێك روودەدات.