چاوگێکی ئەمنی: لە سنووری گەرمیان کەسێک بە دەستڕێژی گوللە کوژرا
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نزیک گوندێکی سەر بە رێگای کەلار- کفری، کەسێک بە دەستڕێژی گوللە لەلایەن ٤ کەسی ترەوە کوژراوە و دوای ئەوەی بکوژەکان هەڵهاتوون، لە ناحیەی نەوجول دەستگیرکران.
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بە توندی ئیدانەی هێرش كردنە سەر شوان سابیر، پارێزەر و لێکۆڵەری دادی دەكات و دەڵێت، ٢٤ كاتژمێر بەسەر رووداوەكەدا تێپەڕیوە تا ئێستا كەس لەسەر ئەم رووداوە دەستگیرنەكراوە.
حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودوا تەمەنی یاسایی دەنگدان لە ١٦ ساڵییەوە دەستپێبکات کە پێشتر لە ١٨ ساڵییەوە بوو.
دوای ئەوەی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندکرا، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە واژۆ بکرێت و ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکرێت.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە دابەزین و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی زاخۆ، دژە تیرۆری پارتی دەڵێت، ئەمرۆ جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
کەسوکاری ئەنفالکراوێک دەڵێت، لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا پارە بۆ پشکنینی روفاتی ئەنفالکراوانی هەرێم تەرخانکرا بوو، هاوکات رەخنەش لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی دەگرێت و دەلێت کەمتەرخەمن.
شەوی رابردوو ئاگر لە مۆڵێكی بازرگانی شاری كوت کەوتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس کە ژن و منداڵیشیان تێدایە گیانیان لە دەستدا، پارێزگاری واستیش دەڵێت، ئەوانەی بەرپرسیارن سزا دەدرێن.
پەیامنێری ئێن ئاڕتی وتی، لە بەردەڕەش کەسێکی دەمامکدار تەقەی لە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کردووە و تەندروستی بەردەڕەشیش دەڵێت، لە رووداوەکەدا کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەشناسی عێراقیش وتی، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە لە چوار پارێزگا کراوەتە پشوو.
دوای رازیبوونی هەرێم بە داواکارییەکانی بەغدا، بڕیار وایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر پابەندبوونی بە ڕێککەوتنی نێوانیان و ناردنی مووچە بۆ هەرێم.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
سهرچاوهكانی وهزارهتی بهرگری سوریا رایانگهیاند، دوای بڵاوبوونهوهی هێزه ئهمنییهكان له ناو شاری سوهیدا، سوپای سوریا له شارهكه دهكشێتهوه.
شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕوکێنەر رووی لە عێراق كردووە، بەوهۆیەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان.
دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشە درۆنیەکەی کێڵگەی نەوتی باعەدرێ لە شێخان، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە سنووری ئامێدی.
رێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان لەسەر ئەو تووندوتیژیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی ئێن ئاڕتی کرا هاتە دەنگ و دەڵێت، سووکایەتیکردن و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە و پێویستە سنوورێکی بۆ دابندرێت.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥، یەکشەمەی داهاتوو بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکات.
دوای چەندین هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بێنە سەر خەت و گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزن.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر کێڵگە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات و دەڵێت، دوای هێرشەکانی ١٥ و ١٦ـی تەمموز کارکردن لە بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکان راگیراوە، تەنانەت ئەوانەش کە هێرشیان نەکراوەتەسەر.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ، ھاوڵاتییەک لە بەنداوی باوەشاسوار لە کفری مەلەی کردووە، لەکاتی مەلەکردندا لەناو بەنداوەکە خنکاوە. دەشڵێت، تا براوەتە نەخۆشخانەش ئومێدێک هەبووە، هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە.
دژە تیرۆری پارتی رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ جارێكی تر لهرێگهی درۆنهوه هێرشکرایە سەر كێڵگهی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
ئەنجوومەنی راژەى عێراق دەڵێت، دەست بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دەكەنەوە و هەشت هەزار و ٦٠٠ دەرچوو دادەمەزرێنن، كە دەرچووانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، کوشتنی ژن و منداڵ و دەستدرێژیکردنە سەر هێما ئایینییەکان، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکانی سوریان. دەشڵێت، دوای ١٤ ساڵ شەڕ، کاتی ئەوە هاتووە شەڕ و خوێنڕشتن لە سوریا کۆتایی پێبهێندرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لە پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل شەڕ روویداوە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان بە فیشەک بریندارکراوە.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر، بەشەق و هەڕەشەكردن و جنێودان، دەستیان بەسەر مۆبایلی رۆژنامەنووسان و كەلوپەلی رۆژنامەگەری گرتووە و بە مەرجی وەرگرتنی پاسوۆردی مۆبایلەكانیان رادەست کردوونەتەوە.
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، هێزەکانی پارتی و یەکێتی هێرشیان کردووەتە سەریان و رێگەش نادەن مووچەی ئەو مامۆستایانە بگەڕێتەوە سەر بەغدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی نزیکەی لە ٤٠٪ـی بەرهەمی نەوتی بۆ پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بههۆی خراپی و نهشیاوی بۆ خواردن و بهكارهێنان، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیەت دهستیان بهسهر زیاتر له ١٦ تەن خواردهمهنی و كاڵاوشمهكی جۆراوجۆردا گرتووه و بهفهرمانی قائیمقام لهناوبراون.