لە هەرێم رۆژێک کرایە پشوو
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ناوی سەرۆک لیستەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردووەتەوە و ئەمڕۆ یەکەم گەشتیان لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە.
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە سنووری سیدەکان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە حەوزێکی ئاودا خنکا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی خۆراک راگەیاند و دەڵێت، خزمەتگوزاری نوێ بۆ كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك زیاد دەكرێت.
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم راگەیەندرا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٣٨٠ هەزار بەرمیلیان بۆ بەرهەمی نیشتمانی لە پێكهاتە نەوتییەکان زیاد كردووە و بەمەش دەتوانن پێداویستی ناوخۆی عێراق پڕبکەنەوە، دەشڵێت، رێژەی هاوردەکردنی بەنزین گەیشتوەتە کەمترین ئاست.
بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و کاروباری شارستانی هەولێر دەڵێت، سبەی دەوام ناکەن و هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن تا هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە داهاتوودا ئێران دووبارە بنکەی ئەتۆمی دابمەزرێنێتەوە و دەستبکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا ئەمریکا دووبارە هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی.
نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێم کۆبوونەوە و بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت،"من لە جیاتی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و جێگرەکەی تەریق دەبمەوە"، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی ٣٪ی مووچەیەک دەبڕن کە هێشتا نەیانداوە.
شاندێكی وهزارهتی دارایی عێراق گهیشته ههرێم و لهدیدارێكدا لهگهڵ دارایی هەرێم باسیان له جێبهجێكردنی بڕینی ٣٪ له مووچهی فهرمانبهر و خانهنشینانی ههرێم كرد كه لهم مانگەوە جێبهجێدهكرێت.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئهو گرته ڤیدیۆیهی كه تێیدا سوكایهتی به ژنێکی بهساڵاچوو دهكرێت، بۆ دوو ساڵ لهمهوبهر دهگهڕێتهوه و رێكاری یاسایی بهرامبهر بهو كهسه گیراوەتەبەر كه ڤیدیۆكهی تۆماركردووه.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.
دەستەی نیشتمانی عێراق بۆ چاودێری ئەتۆمی دەڵێت، دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ پیسبوونێکی هەوایان بە تیشکی ئەتۆمی لە عێراقدا تۆمار نەکردووە.
لە سنووری چۆمان کەسێک لەکاتی راوەماسی بەر تەزووی کارەبا کەوت و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
لە وەڵامی قسەکانی مەسرور بارزانیدا شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، سوپاسی خۆڕاگری هاوڵاتییان مەکەن، بەڵکو سوپاسی بنەماڵە و کۆمپانیاکانتان بکەن کە ملیاران دۆلاری هاوڵاتیانیان دزیوە و بەوان بڵێن ئەو پارانە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەش بکەن. دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن دەربچنەوە دۆخی خەڵک سەد هێندەی ئێستا خراپتر دەبێت.
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شەش بە ٢٤٢ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.
بانکی نێودەوڵەتی دەڵێت، بڕیاری پێدانی پاڵپشتیی دارایی بۆ بەهێزکردنی ئابووریی عێراقیان پەسەند کردووە کە بڕەکەی ٩٣٠ ملیۆن دۆلارە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان درێژناکرێتەوە و سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ خۆ تۆمارکردن.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بەشی سێیەمى پارەى گەنمى جوتیارانى خەرج کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە بڕەکەى ٥٠٠ ملیار دینارە و دەشڵێت، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان بەگشتیی و مووچەخۆران چاوەروان بوون حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر دابەشکردنی مووچە بڕیاربدات، بەڵام سەرۆکی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە جارێکی تر شکستی خۆی و جێگرەکەی سەلماندەوە و دەڵێت، مووچەمان پێ نادرێت لەگەڵ ئەوەی ٢٣ تریلیۆن دیناریان لەبەردەستدایە لە داهاتی ناوخۆ و نەوت.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم دوای ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل رووی لە دابەزین کرد و بەراورد بە دوێنی زیاتر لە هەزار دینار دابەزیووە.
دوای ٥٥ رۆژ لە دابەشنەکردنی مووچە و چاوەڕوانیی مووچەخۆران، لەبری بڕیاری دابەشکردنی مووچە، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لەم رۆژانەدا شاندێک لەسەر مووچە لە بەغداوە دەگەنە هەرێم و هیوادارن لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن و مووچە دابەش بکەن.
بەهۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، مانگی داهاتوو، گەشتەكانی عومرە لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە.
لە شەڕی ١٢ رۆژەی ئێران و ئیسرائیلدا، لە هەردوو وڵات نزیکەی ٦٣٩ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥ هەزار و ٥٧٢ کەسیش برینداربوون.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە دەڵێت، گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکان لە ئەنقەرەوە بۆ کەرکوک و بەغدا دەستپیدەکاتەوە و دەشڵیت، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتەکانی چوون و هاتنەوەش دەستپێبکاتەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری سێ چاوگەوە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل کاردەکەن و بە زمانی فارسی کە زمانی سەرەکی ئێرانە قسە دەکەن، لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە پەیوەندییان بە فەرماندە باڵاکانی ئێرانەوە کردووە و هۆشدارییان داوە لەوەی کە دەکرێنە ئامانج.
شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە زەیتانە چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکەن.
٥٥ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم لە چاوەڕوانیی مووچەکانیاندان، حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە دەکەن.