وەزارەتى دارایی عێراق لەسەر دەنگۆی کەمی پارە بۆ مووچە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی نزیکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت. کەشناسى عێراقیش دەڵێت، تا رۆژی سێشەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کێشەى پارەى نەختینەیان بۆ مووچە نییە و دەشڵێت، ئەو پارانەی لە بانکی رافیدەین و رەشید وەرگیراون پارەی دانراوی هاوڵاتیان نین بەڵکو حسابی سیادی وەزارەتە.
سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان، یادی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامهگهری بهرز رادهگرێت كه ساڵانه دهكهوێته ٣ـی ئایارهوه، لهم بۆنهیهشدا هۆشداری دهدات له مهترسی بهكارهێنانی ژیریی دهستكرد (AI) وهك ئامرازێكی دیكهی بهرههمهێنانی ساخته ههواڵ و زانیاری گهمهپێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنهڕهتییهكانی هاوڵاتیان و داوای باشكردنی ژینگهی كاری ڕۆژنامهنووسان و ئازادكردنی حوكمدراوان دهكات.
شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری کەرکوک گەنجێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، چاوگێکی ئەمنیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاکو ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
پێگەی سانای سوریا رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و لادێکانی، کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لەئێستادا لە قۆناغی گواستنەوەدایە و جەختیشی لەوە کردەوە، ئابوریی ئەمریکا لە داهاتوودا دەبێتە باشترینی مێژوو.
رۆژی ٣ـی ئایاری هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دیاریکراوە.
لە کاتی داخستنی بازاڕەکان نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە نزمبووە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٢٩ مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک نزمبووەتەوە.
لە رووداوێکی سەیر و سەمەرەدا، پیاوێکی بەریتانی ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی دەکڕێتەوە تەنها چەند ڕۆژێک دوای کڕینی بۆی دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی خۆیەتی.
دوای ئەوەی بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٥ بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی وڵاتی چیلی و ئەرجەنتینی هەژاند، دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە هۆشداریان دا لە مەترسی دروستبوونیشەپۆلی تسۆنامی.
دواى هەڵبژاردنەوەى سەرۆک وەزیرانى کەنەدا، بڕیارە رۆژى سێ شەممە بچێتە ئەمریکا و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و گرنگترین تەوەرى سەردانەکەشى ئابووریی و بەدیاریکراویی بازرگانییە.
وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیووە بە بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشحانەی شار.
ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکانی ساڵی داهاتووی بە بڕی ١٦٣ ملیار دۆلار کرد، کە زیاتر لە پێنج لەسەر سێی خەرجییە ناسەربازییەکان لەناو دەبات.
دوای ئەوەی یەكەم حاڵەتی توشوبون بە تای خوێنبەربوون لە کۆیە تۆمارکرا، تەندروستی شارەکە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە نەخۆشییەکە کاتێکی نادیار تاکە کوشتارگەی شارەکەی داخست.
ڕاپۆرتێک ئامۆژگاری گەشتیاران دەکات ئەگەر بتوانن خۆیان لەم فڕۆکەخانەیە بەدوور بگرن، چونکە بەهۆی یەکتربڕینی هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ڕێڕەوی فڕینی سەرەکییەوە، یەکێکە لە فڕۆکەخانە نامۆکانی جیهان.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی عێراقی راگەیاند و رۆژی ٨ی ئایاری وەک وادەی یەکەم گەشت دیاری کرد.
راوێژکارێکى سودانى: حکومەتى عێراق رێکارێکی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنى کارەبا، دواى ئەوەى بەهۆى سزاکانى ئەمریکاوە هاوردەکردنى غازى لە ئێرانەوە راگرت.
دوای ئەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونیان لە هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم، بۆ دووربوون لە نەخۆشییەکە چەند رێنماییەکی بۆ کاتی ئاژەڵ سەربڕین بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتى کۆمارى سوریا راگەیەندراوێکى لەسەر هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ نزیک لە کۆشکى کۆمارى بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێشهاتێکى مەترسیدارە و ئاسایشى ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
یەکێتی ئەوروپا بە بڕی زیاتر لە ٥٣٠ ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکدا سەپاند، بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا و گواستنەوەی زانیاری بەکارهێنەرانی ئەوروپی بۆ چین.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندیی بێبەرامبەر و سیمکارتی ئینتەرنێت پێشکەش بە حاجییان دەکرێت کە پێنج گێگابایت ئینتەرنێت و ١٢٠ خولەک پەیوەندی لەخۆدەگرێت.
وهزارهتی بازرگانی چین دووپاتیكردهوه كه ئهمریكا پێویستە ئهو باجانهی بهسهر وڵاتەکەیاندا سهپاندوویهتی ههڵبووهشێنێتهوه ئهگهر بهڕاستی دڵسۆز بێت له خواستی دانوستاندن لهگهڵ چین.
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کۆبوونەوە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی نەوت و گاز و وزە.
بەهۆی خراپبوون و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، ئاسایشی عێراق و تەندروستی بەغدا دەستیان بەسەر ١٢٠ تەن شیر و دوو تەن پاككەرەوەی خراپبوودا گرتووە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێکردنی حاجیانی هەرێم تەواوکردووە و کاروانی حاجیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بەڕێدەکەون. هاوکات، ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراق داویەتی بۆ پێدانی دۆلار بە حاجیان بە نرخی فەرمی، حاجیانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، تۆماركردنی یهكهم حاڵهتی تای خوێنبهربوونی راگهیاند كه هاوڵاتییهكی خەڵکی شاری (كۆیه)یه و تهمهنی ٤٢ ساڵه.
تەندروستی بەسرە رایگەیاند: زیاتر لە ٣٦٠ حاڵەتی ههناسهتهنگی تۆمارکراوە لە ئەنجامی ئەو شهپۆله خۆڵبارینەی رووی له ناوچهكه كرد و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە پارێزگاکەی گرتەوە،
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزمبووەوە و هاوکات ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی ٥٠ دینار دابەزیوە.