بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان ئاگادارییەک لە بارەی دابەشکردنی مووچەوە بڵاودەکاتەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان رایگەیاند، سبەی شەممە رێکەوتی ( ١٧ ی ئایاری ی ٢٠٢٥ ) دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان لە ئەستۆدایە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەشت مانگە مامۆستایانی وانەبێژ بوونەتە گرێبەست و یەک مانگ مووچەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە وەرنەگرتووە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، سوریا بەنیازە لەبری روسیا دراو لە ئیمارات و ئەڵمانیا چاپ بکات، ئەوەش دوای بەڵێنێکی ئەمریکا دێت بۆ هەڵگرتنی سزاکان، كه دەرفەتی نوێ دەخاتە بەردەم دیمەشق.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی قسەكانی ئەمڕۆی سەرۆكی ئەمریكا كە وتی، پیشنیاریكی نوێیان لەبارەی گفتوگۆی ئەتۆمیی بە ئێران داوە، دەڵێت، هیچ پێشـنیارێكی ئــەمریـكایـان پێ نەگەیشتووە و دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابن.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ عێراق بە تەواوی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رادەگرێت و هاوکات، جێگری سکرتێری وەزارەت پلانێکی ئاشکرا کرد بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تا ساڵی ٢٠٣٠.
كۆمەڵەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كە سەر بە بانكی جیهانییە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە سعودیە و قەتەر قەرزەكانی سەر سوریایان داوەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، دوای کەمتر لە ٢ کاتژمێر گفتوگۆ راستەوخۆکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی هات و سەرۆکی شاندنی رووسیاش وتی، بڕیارە هەزار سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکرانیا بە هەزار سەربازی رووسی بگۆڕدرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشەخۆراکی ئەو مووچەخۆرانە دەبڕدرێت کە مووچەی مانگانەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە.
سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، نەبوونی یاسای نەوت و گاز کێشەی زۆری لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و پارێزگاکاندا دروست کردووە و بە تێپەڕاندنی یاساکە کێشەکان چارەسەر دەبن.
وتهبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) رایگهیاند، هێشتا بنكه و بارهگاكانیان لهلایهن سوپای توركیاوە گەمارۆ دراوه و مهودای نێوان گهریلا و سهربازانی توركیا ١٠٠ مهتره، له دۆخێكی وههادا چۆن دهكرێت چهك دابنێین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن لەبەردەم ساتێکی هەستیار و دیاریکەردایە لەگەڵ تاران، هیواشی خواستوە، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەڵبژێرێت، نەک رێگەی وێرانکەر.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە رایگەیاند، سبەی پاداشتی مامۆستایانی چاودێریی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابەشدەکرێت.
هەفتەیەک ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری و کۆمسیۆنێش دەڵێت، لە رۆژانی هەینی و پشووەکانیشدا بنکەکانیان کراوەن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانیان بکەن و کارتە بایۆمەترییەکانیان وەربگرنەوە، تاوەکو مافی دەنگدانیان نەفەوتێت.
توركیا میوانداری دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكات و زیلێنسكی دەڵێت، یەكەم هەنگاوی دانوستانەکە، بریتییە لە ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێك.
بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا سێیەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ لە هەرێم دابەش دەکرێت و کێشەی نەبوونی زەیت چارەسەرکراوە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کردووەتەوە کارتێکی سیاسی و دۆخی عێراق بە جۆرێک نییە بتوانن ئەو مامەڵەیەی ئێستایان لەگەڵ هەرێم بەردەوامی پێبدەن.
بەرگریی شارستانیی هەرێم بڵاویکردەوە، دوو کارمەندی تیمی رزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە هەولێر لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمی شۆفێریک لەناو کۆگایەکی نەوتدا، گیانیان لەدەستا.
بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆچی دواییکرد
سبەینێ بەغدا میوانداریی ٣٤ەمین لوتكەی وڵاتانی عەرەبی دەكات، حكومەتی عێراق ھەموو ئامادەكارییە ئەمنی و تەکنیکییەکانی بۆ پێشوازیی لە سەرکردە و بەرپرسانی عەرەبی تەواو کردووە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، رهنگه بهیاننامهی كۆتایی بابەتی چاوەڕوان نەکراو لهخۆبگرێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە سبەینیوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن و دەگەنە سەروو ٣٥ پلەی سیلیزی.
لە هەولێر بەهۆی کەوتنە ناو کۆگای هەڵگرتنی نەوت و بەنزین، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوانیان کارمەندی بەرگری شارستانین.
ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان لە پارێزگای سلێمانی بەرەو مەککە بەڕێکەوت بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و نزیکەی ٢٠٠ حاجی رێگەی وشکانی دەگرنەبەر و ئەمساڵیش بە گشتی نزیکەی پێنج هەزار و ١٩٠ کەس لە هەرێم ئەو گەشتە ئەنجام دەدەن.
هەندێک کەس چ بەهۆی ئارەزوو نەکردن لە خواردنی نانی بەیانی یان خەوتن یاخود کارکردنەوە نانی ئەو ژەمە ناخۆن، کە زیانی تەندروستیی بۆ جەستە دەبێت و مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠٠ دۆلار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی ٢٠ هەزار دینار بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار دابەزیوە.
لەدوای ١٠ ساڵ، کۆمپانیای گووگڵ وەشانێکی دیزاینکراوی لۆگۆکەی خۆی خستەڕوو، کە ئەم گۆڕانکارییە وردە لە لۆگۆ نوێیەکە، ئامانجی کۆمپانیاکەیە دیمەنێکی نوێتر و هاوچەرختر بە لۆگۆکە بدات، ئەمەش رەنگدانەوەی گرنگیدانی بەردەوامی گووگڵە لەسەرزیرەکی دەستکرد.
سەرۆکی ئیمارات، لە میانی پێشوازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گرێبەستێکی واژۆکردووە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، کە لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا، وڵاتەکەی بە بڕی ١.٤ ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات.
بانكی چەمچەماڵ و بانکی چەرموو مووچەخۆران ئاگاداردەکەنەوە، كە سەرەڕای ئەوەی رۆژی شەممە پشووی فەرمییە، دەوامدەكەن و مووچە دابەشدەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، کۆمەڵێک ماتۆڕسکێلی نایاسایی و بێ ژمارە کە بوونە هۆی بێزارکردنی شۆفێران و تێکدانی ئاسایش و ئارامی شار، دەستیان بەسەرداگیرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە ٢٥ی ئایارەوە بۆ ماوەی یەک مانگ، دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان دەکەن و ژمارەی ئەو کەسانەی کە داتاکانیان نوێ کردووەتەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە و زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتیانی عێراق تا ئێستا تۆماری دەنگدانیان نوێ نەكردووەتەوە.