نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین، بوو بە چەند؟
بەرپرسێکی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەى داهاتوو پارەی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی هەرێم بکرێت و هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بوونی کێشە بووە لە لیستی مووچە.
سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەر بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە پەیامێک ئاڕاستە دەکات و دەڵێت، كرێكاران بەشداریی كارایان هەبووە لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان.
دوای هێرشەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کشمیر لە هیندستان، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، ئازادی تەواوی بە سەربازەکانی بەخشی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکە و ئاسمانی خۆی بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخست کە لە پاکستان تۆمارکراون.
جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر سەبارەت بە رۆژی جیهانی کرێکاران رایگەیاند، گەشەسەندنی راستەقینە بەدی نایەت بەبێ هێزێکی کاری شارەزا.
تیمی هەژماری من دەڵێت، لە ماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە دوو هەزار كارتیان لە سلێمانی بۆ مووچەخۆران گەڕاندووەتەوە و لە پڕۆژەكەدا سوودمەند بوون.
رۆژی یهکی ئایار وهک رۆژێک بۆ چینی کرێکار له میژوودا پهیوهسته به خهباتی کرێکارانەوه، کە تیایدا داوایان دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردنیان بۆ هەشت کاتژمێرلە رۆژێکدا بۆ کەم بکرێتەوە، ئهم رۆژهش لە سەدەی نۆزدەوه له ئهمریکا کراوه به رۆژی پشوو.
بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ، ٥ هەزارو ١٣٦ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت، بەپێی پیشبینییەکانیش رەشەبایەکی بەهێز هەڵدەکات و بارانبارین و هەورە بروسکەیشی لەگەڵدا دەبێت.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٦٥ دۆلار نزمبووەوە بەراورد بە دوێنێ.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار و دوو سەنت نزمبووەوە.
جگەر یەکێکە لە چالاکترین ئەندامەکانی جەستە،لەڕێگەیەوە جەستە خۆی لە ژەهرەکان رزگار دەکات بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس، لەبەر ئەوەشە هەندێک خواردن نابێت بخورێت بۆ پاراستنی لە نەخۆشییەکان.
شایەت حاڵێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو زیندانیەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی چارەسەر برایە نەخۆشخانە و دواتر هەڵات، لە گوندی بێساتە لە سنوری شێخان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان و بەشداریكردن لە هەناردە و بازرگانیكردن بە نەوتی ئێران، واشنتۆن سزا بەسەر حەوت کۆمپانیای بەرهەمە پترۆكیماییەکانی ئێراندا دەسەپێنێت.
وەزارەتى نەوتی عێراق رایگەیاند، گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکى چینى واژۆ کردووە، بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لە کێڵگەى رۆژهەڵاتى بەغدا بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازار گەیشتە زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن و ٢١١ بەرمیل کە داهاتەکەی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ بەهۆی رۆژی کرێکارانەوە لە پارێزگای هەڵبجە پشوو دەبێت.
سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لە وەرزی حەجی ئەمساڵ کردووە و یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەرێگەی ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەڕێ دەکەون کە ژمارەیان ٣٤٩١ حاجیە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، دەستدەکەن بەدابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ١٢ گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر و دوو گەڕەکی شاری سلێمانی، هەروەها، پێشتر ئێن ئاڕ تی دوای سۆراغێکی زۆر ئەوەی دەستکەوت کە نرخی کیلۆواتێک کارەبا لە کارەبا گرانەکە بە ١٩٨ دینار دانراوە بۆ ئەو کەسانەی ٨٠٠ کیلۆوات بەکاردەهێنن.
بەهۆی روداوێکی هاتووچۆوە لە نێوان خانەقین و جەلەولادا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر رایگهیاند، لهلایهن هێزهكانیانهوه باندێكی ماددهی هۆشبهر دهستگیركرا كه پێكهاتبوو له شهش تۆمهتبار کە خهڵكی دهرهوهی ههرێمی كوردستانن.
دوای ئەوەی پاسێکی گەشتیاری خوێندکاران وەرگەڕا پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، کە گەشتی قوتابیانی لە سەرجەم قوتابخانەکان راگرت.
کونسوڵیەتی ئەمریکا لە هەولێر تایبەت بە سەردانیان بۆ لای سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایانگەیاندوە، کونسوڵی گشتی وڵاتەکەیان و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کردووە بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ سلێمانی.
حکومەتى کاربەرێکەر کۆبووەوە و دەڵێت، ئەوەندەی پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت، هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و دانانی داهاتەکەی لە گەنجینەی گشتی فیدڕاڵی.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، تیمی حکومەتی راسپارد هاوکاربن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکی پێویست بۆ کارەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لە عێراق.
فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاسێکی خوێندکاران لە کونەماسی وەرگەڕاوە و بەهۆی رووداوەکەوە نزیکەی ١٦ خوێندکار گەیەندرانە نەخۆشخانە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگهیاند، زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خەرج دەکات.
زیندانییەکی چاکسازی زڕکای دهۆک لە کاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەر لە کاتی چوون بۆ دەستشۆر هەڵهات.
پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەى داهاتوو پارەی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی هەرێم بکرێت و وتیشی، هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بوونی کێشە بووە لە لیستی مووچە.
پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە رۆژی یەکشەممە ١ـی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و رۆژی ٢٩ـی ئەو مانگە کۆتایی دێت.