سلێمانی؛ بەهۆی بەفربارینەوە چەند پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە
بەهۆی بەفربارینەوە لە سلێمانی، چادری بەشێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل داروخا و خاوەن پێشانگاکانیش دەڵێن، بەهۆیەوە زیان بە نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێل گەیشتووە.
خۆپیشاندان بۆ پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم بە ئامادەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی بەردەوامە و هاوڵاتیان دەڵێن، ئەوەی لە رۆژئاوا روودەدات شەڕی هەر چوار پارچەکەی کوردستانە و هەموومان یەک گەلین و خاوەنی یەک زمانین بۆیە پێویستە بەردەوامبین لە پشتگیریکردنی رۆژئاوا.
ئەندامیکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، هێشتا ئەوەی دەیانەوێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی بەدینەهاتووە. دەشڵێت، نزار ئامێدی کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
مانگی سووری كوردی رایگەیاند، له كۆبانێ پێنج منداڵ بههۆی سهرماوه گیانیان لهدهستداوه و هۆشداریشىدا له خراپبوونی دۆخی مرۆیی له شارهكه له سایهی ئهو گهمارۆیهی لهلایهن گروپه چهكدارهكانی دیمهشقهوه خراوهته سهری.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و هیوادارن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا بکرێن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی هات و کەش ئاسایی دەبێتەوە و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک هەیە. دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرزدەبنەوە.
شەوی رابردوو لە هێزەکانی ٧٠ هاوڕێیەک بە هەڵە تەقەی لە هاوکارەکەی کردووە و بەهۆیەوە راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
ئاژانسى فرانس پرێس ئاشكرایكردووه، هەسەدەو حکومەتی دیمهشق، لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست رێککەوتوون و ئاگربهستهكهش لانیكهم بۆ نزیكهى مانگێكه.
نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق راگەیاند.
بەرپرسی کارەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، ٩٧ کۆچبەری دیکەی کورد کە لە لیبیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەوەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئارەزوومەندانە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ١٩٧ کۆچبەر.
نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخى یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە یەک ملیۆن و ٤٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، هیچ گۆڕانكارییەك لە بابەتی بەشەخۆراك نەكراوە، مادەكان وەك خۆیەتی و هەر هاوڵاتییەك وەك خۆی وەریدەگرێت.
چاوگێک لە دارایی عێراق وتی، لە دوو رۆژى داهاتوودا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات و مووچەی هەرێمیش دوای ناردنی لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ دەنێرن.
رۆژی یەکشەمە بڕیارە پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە ئەمنیەکان، سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ سوریا کۆببێتەوە.
قائیمقامی دەربەندیخان دەڵێت، رێگاکانیان پاک کردووەتەوە و هەموو رێگاکان کراوەن، بەڵام هاوڵاتیان تا دەتوانن خۆیان لە رێگاکانی دەرەوەی شار دووربکەونەوە.
کوردستانی رۆژئاوا ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشی کرایە سەر، هەسەدە وەک هێزێکی کوردی شەڕی کرد و پارێزگاری لە خاکەکە کرد، هەموو جیهان چاوەڕوانی کەوتنی رۆژئاوای کوردستان بوون، بەڵام دوای نزیکەی سێ مانگ لە خۆڕاگری سەرسەختانەی شەڕڤانان و بەرگریکردنیان، ئەمریکا لەژێر فشاری رای گشتی جیهانیدا ناچاربوو لە دواین ساتەکاندا دەستێوەردان بکات و بە هێرشی ئاسمانی یارمەتی هەسەدە بدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ لە کەرکوک پیاوێک بە تێزاب رووخسار و جەستەی هاوسەری پێشووی سوتاند.
پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی خراپی کەشوهەوا سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی چەمچەماڵ دەکرێتە پشوو و تاقیکردنەوەکانی رۆژی شەممەش دوادەخرێت.
جەعفەر مستەفا وتی، كۆنگرێسی ئەمریكا پاڵپشتیی لە پڕۆسەی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگە و دروستبوونی هێزێكی نیشتمانی لەپێناو سەقامگیریی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەکات.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات رێگاکانی دۆڵەمیران، هەڕووتە، شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە، بەربەستکراوە بەهۆی هەبوونی بەفری زۆر و بەستنی رێگاکە.
هاتووچۆی چەمچەماڵ هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت، شۆفێریکردن لە بەرزاییەکانی بانی مەقان و رێگاکانی دەرەوەی شار مەترسیدارە.
سەرباری سارد و سەرما و بەفربارین، لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و خۆپیشاندان بۆ کوردانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو، هاوڵاتیانیش دەڵێن، دەبێت هەمووان یەکگرتووبن و پشتیوانی رۆژئاوا بکەن بۆ دابینکردنی مافەکانیان.
فوئاد حوسێن لەگەڵ بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە و دەڵێت، پابەندن بە وادە دەستوورییەکانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
بەهۆی درووستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و نالەباری دۆخی کەشوهەوا، زانکۆی سۆران پشووی راگەیاند و تاقیکردنەوەکانی دواخست، هاوکات زانکۆی سلێمانیش بریاری دواخستنی تاقیکردنەوەکانیدا.
لە چۆمان دژی نەبوونی کارەبا هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دەڵێن، بەم بەفر و سەرمایە رۆژانە تەنها چەند کاتژمێرێک کارەبایان پێدەدرێت.
جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، رێگای چیایی ئەزمەر لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێران و هاوڵاتیان ، دادەخرێت تا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبێت.
وەزیری جەنگی ئەمریکا دەڵێت، چەکدارە بیانییەکانی داعش لە عێراق بەشێوەیەکی کاتی دەستبەسەر دەکرێن و دواتر دەگەڕێندرێنەوە وڵاتی خۆیان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کاریەگەرییەکەی بەفر و باران بارین تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سبەینێش کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە دادەبەزن.
سوپای عەرەبی سوریا دەڵێت، یەکەکانی سوپا دەستیان کرد بە گواستنەوەی ئەندامانی هەسەدە لە زیندانی ئەقتان و دەوروبەری لە پارێزگای رەققەوهێزهكانی هەسەدەش دەستیانکرد به چۆڵكردنی زیندانی ئهقتان له سنورکە.
ماڵپەڕی عەرەبیە حەدەس لە زاری سەرچاوە کوردییەکانەوە دەڵێت، بە سەرپەرشتی بارزانی و ئامادەبوونی تۆم باراك شاندی حكومەتی سوریا و هەسەدە لەهەولێر كۆدەبنەوە و كار بۆ درێژكردنەوەی وادەی رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەكرێت.