خوێندنی باڵا داشکاندنی بۆ کرێی خوێندن راگەیاند
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل مانگێکی تێپەڕاندو و پێی ناوەتە دووەم مانگییەوە، بەپێی ئاماری رێکخراوی "کۆمەڵەی چالاکوانانی مافی مرۆڤ" لە ٢٨ـی مانگی شوباتەوە تاوەکو ٢٨ـی ئازار هەزاران کەس لە ئێران، لوبنان، عێراق و وڵاتانی کەنداو کوژراون و دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون.
خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی باڵا داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی ٪٢٠ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە رێژەی (٤٥٪) بەمەرجێک خوێندکار تاوەکو ٣ـی مانگی ٥ تەواوی قیستەکانی بدات.
نوری مالیکی دەڵێت، "بە توندی سهركۆنهی ئەو هێرشانە دهكهم کە ماڵی نێچیرڤان بارزانییان کردە ئامانج، ئەم کردەوە تاوانکاریانە قبوڵكراو نیه".
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی تری بارانبارینروو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێشبینیی باران بارینی مامناوەند و تەرزە دەکرێت.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، پارەی مووچەی مانگی سێ ئامادەیە و هەرێم ١٢٠ ملیارەکە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی سێ بنێرێت مووچە دەنێرن.
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووەوە ئەمڕۆش دەوامی خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیانپێنەکردەوە و ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر دەوامی رۆژانی داهاتوو دەدەن.
شەڕی ناوچەکە پێی نایە رۆژی ٣٠ـیەمەوە و شەوی رابردوو ئێران چەند زنجیرەیەکی تری موشەک و درۆنەکانی ئاڕاستەی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کرد و ئیسرائیل و ئەمریکاش چەندین ناوچەی ئەتۆمی و ژێرخانی سەربازییان کردە ئامانج، ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیانکردووەتە سەر ١٠٠ ئامانج لە ئێران.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٤٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٩٧ هەزار دینارە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند، پنتاگۆن ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی زەمینی لە ئێران و رەنگە ئۆپراسیۆنی هێزی تایبەت و هێرشی پیادەی نەریتی لەخۆبگرێت.
شەوی رابردوو هەرێمی کوردستان شەوێکی سەختی تێپەڕاند و بە زیاتر لە ٤٠ درۆن لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکانەوە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم بە ئامانجگیران و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی لە تۆپزاوا برینداربوون و مەسعود بارزانیش وتی، لەسەرەتای جەنگەکەوە ٤٥٠ جار هەرێمی کوردستان بە ئامانج گیراوە و لە کەرکوک و موسڵیش هێرشكرایە سەر حەشدی شەعبی و پۆلیسی عێراق، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، شەوی رابردوو ماڵی نێچیرڤان بارزانی بە سێ درۆن کرایە ئامانج.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی غاز بە ماڵان خستۆتە كار و دەڵێت، ئەوەی بوتڵی یەكەمی وەرگرتووە ناتوانێت بوتڵی دووەم وەربگرێت تا هەموو هاوڵاتیان وەریدەگرن.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "بەتووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەم لە شاری دهۆک" و دەشڵێت، ئەم کردەوەیە هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرجان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان توانیویانە شکست بە هەوڵێکی ساغکردنەوەی بڕێکی زۆر دۆلاری ساختە بهێنن و تۆمەتبارێکیش دەستگیر بکەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیویەتی زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانی لە ناو خاکی ئێراندا بپێکێت و دەشڵێت، "دەتوانین بڵێین سەرجەم ئامانجەکانی ئێمە بەدیهاتوون".
كەمێك پێش ئێستا لەدوو هێرشی جیاوازدا، فڕۆكەخانەی كەركوك و بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆكەخانە کرانە ئامانج.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و بە توندی ئیدانەی دەکەین".
شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکیدا بۆ پارتی و حزبەکانی تر رایگەیاند، ئەوەی دژی رێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتییە تەنها پارتی و ئەو حزبانەیە کە سەر بە پارتین. جەختیشی کردەوە، نەوەی نوێ ئەم رێککەوتنەی بۆ خزمەتی خەڵکە و هەرچییەکیش پێی بکرێت دەیکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر ماڵەکەی لە شاری دهۆک. هاوکات فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی لێکۆڵینەوەی دا بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست لە دژیان.
چاوگێک لە تەندروستی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاریی، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بەهۆی لافاوەوە خنکاوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خانەقینە.
کەشناسیی هەرێم ئاماری بڕی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە تەوێڵەی سنووری هەڵەبجە زۆرترین باران باریوە کە ٨٤ ملمە.
جێگری یهكهمی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق دەڵێت، لهم ههفتهیهدا لهگهڵ سهرۆكی فراكسیۆنهكان كۆدهبنهوه بۆ رێككهوتن لهسهر دیاریكردنی وادهی دانیشتنی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، سبەی دەوامی فەرمیی ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە بەتەواوی پابەند دەبن.
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، "داوا لە خودا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت".
دهستهی فڕۆكهوانیی مهدهنی عێراق بڕیاریدا ماوهی داخستنی ئاسمانی عێراق به رووی گهشتی فڕۆكهكان بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیكه درێژ بكاتهوه.
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە پارێزگای بەسرە کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە.
ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و سەرجەم ئەو کەسانەى پێشتر سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنى نەوت، ١٠٠ لیتر نەوتیان بە ٣١ هەزار دینار پێدەدرێت.
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی یەکەم هێرشی مووشەکیی گرووپەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل وەک پاڵپشتییەک بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لەئەستۆ دەگرێت و هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانیش دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکە هەوری تەواو دەبێت و بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا بەردەوام دەبێت.