سری سورەیا ئوندەر كۆچی دوایی كرد
سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری (دەم پارتی)و ئەندامی شاندی ئیمرالی كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی بەغدا یەوم دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و سبەی ٩٥٠ ملیار دیناری مووچەی ئەو مانگە دەنێردرێت.
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند، هێشتا لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رۆژنامەنووس لە زینداندان، سەنتەری میترۆ هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی رۆژنامەنووسان ئازادانە کار بکەن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی له جوتیاران و تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.
دوای کۆبوونەوەکەی دوکان وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لەچەند رۆژى داهاتوودا جارێکى دیکە پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاکان، دەربڕی.
لە گوندێكی پێنجوێن هەورە بروسكە لە گەنجێكی دا و بەهۆی سووتانی بەشێك لە جەستەی، گیانی لەدەستدا.
راوێژكاری سهربازیی سهرۆكی ھهرێمی كوردستان رایگهیاند، كابینهی نۆی حكومهتی ھهرێمی كوردستان، ھهنگاوی زۆرباشی بۆ یهكخستنی ھێزی پێشمهرگه ناوه و له سهرهتاكانی كابینهی داهاتوودا كوردستان، دهبێته خاوهن یهك ھێزی پێشمهرگه.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە دەڵێت، دۆخی تەندروستی ئەو کەسەی تووشی تای خوێنبەربوون بوو، ٨٠٪ نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە و بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات. وتیشی، پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن.
جێگرى سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، پێویستە ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین بکەینە هێڵی سووری کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەوەى هیچ هێز و لایەنێک دەست بۆ بەرتەسککردنەوەی سنووری ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین نەبات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کچێکی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کوژرا. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوت کەوا کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
نرخ و کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ناو شاری هەولێر دیاریکرا، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٢ بۆ ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە و نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە ٤٣ دینارە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری دەڵێت، "هیوادارین رۆژنامەنووسان پیشەییانەو بابەتییانە كاربكەن بۆئەوەی كارەكانیان دەربڕینێكی راستەقینە بێت بۆ نەهامەتییەكانی خەڵك و خواستەكانیان".
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە حاجی ئۆمەران باریوە.
بەرپرسێکی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت کە بڕەکەی ٩٥٢ ملیار دینارە. چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمیش بە ئێن ئاڕ تی وت، "چاوەڕوانی هاتنی پارەکەین و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین".
لە رۆژى جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریدا رێکخراوى پەیامنێران دەڵێت، لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا لە هەرێم پێشێلکارى بەرامبەر ١٤ دەزگاى میدیایى و ٣١ رۆژنامەنووس کراون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئێن ئاڕتی وت، پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە کاتی ئامادەکردنی گۆشتدا دەستکێش و ماسک بەکار بهێنرێت.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەهاکەی نزیکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەرى تاوەباران لە ناوچە جیاجیاکان هەیە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە. کەشناسى عێراقیش دەڵێت، تا رۆژی سێشەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کێشەى پارەى نەختینەیان بۆ مووچە نییە و دەشڵێت، ئەو پارانەی لە بانکی رافیدەین و رەشید وەرگیراون پارەی دانراوی هاوڵاتیان نین بەڵکو حسابی سیادی وەزارەتە.
سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان، یادی رۆژی جیهانیی ئازادی رۆژنامهگهری بهرز رادهگرێت كه ساڵانه دهكهوێته ٣ـی ئایارهوه، لهم بۆنهیهشدا هۆشداری دهدات له مهترسی بهكارهێنانی ژیریی دهستكرد (AI) وهك ئامرازێكی دیكهی بهرههمهێنانی ساخته ههواڵ و زانیاری گهمهپێكراو، یان پێشێلكردنی مافه بنهڕهتییهكانی هاوڵاتیان و داوای باشكردنی ژینگهی كاری ڕۆژنامهنووسان و ئازادكردنی حوكمدراوان دهكات.
شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری کەرکوک گەنجێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، "دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە توانیمان بکوژەکە دەستگیربکەین".
پێگەی سانای سوریا رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و لادێکانی، کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لەئێستادا لە قۆناغی گواستنەوەدایە و جەختیشی لەوە کردەوە، ئابوریی ئەمریکا لە داهاتوودا دەبێتە باشترینی مێژوو.
رۆژی ٣ـی ئایاری هەموو ساڵێک لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دیاریکراوە.
لە کاتی داخستنی بازاڕەکان نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە نزمبووە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە سێ هەزار و ٢٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٢٩ مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک نزمبووەتەوە.
لە رووداوێکی سەیر و سەمەرەدا، پیاوێکی بەریتانی ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی دەکڕێتەوە تەنها چەند ڕۆژێک دوای کڕینی بۆی دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی خۆیەتی.
دوای ئەوەی بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٥ بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی وڵاتی چیلی و ئەرجەنتینی هەژاند، دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە هۆشداریان دا لە مەترسی دروستبوونیشەپۆلی تسۆنامی.
دواى هەڵبژاردنەوەى سەرۆک وەزیرانى کەنەدا، بڕیارە رۆژى سێ شەممە بچێتە ئەمریکا و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و گرنگترین تەوەرى سەردانەکەشى ئابووریی و بەدیاریکراویی بازرگانییە.