خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی فۆڕێکس دەستگیرکرد.
بەپێی زۆربەی پسۆڕانی خۆراک خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لە خەو چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کە هەندێک لە سۆشیال میدیا هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تایف سامی رەزامەندی لەسەر زیادکردنی مووچەی سودمەندانی رەفحا دەربڕیوە کە ئەمەش دوورە لە راستییەوە.
کاسبکارانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی رۆژانە کۆدەبنەوە و داروپەردووی دوکانە سوتاوەکانیان پاک کردەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی پشتیوانی لە كەرتی پیشەسازی عێراقی كرد و کە پێداچوونەوە بە چەند بابەتێكی سەرەكی پەیوەست بەم كەرتە گرنگە كرا.
بەرپرسێکی باڵای پارتی وتی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوا ناکەوێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا پێکدەهێنرێت، وتیشی، هیچ ئاستەنگێک بۆ پێکهێنانی کابینەکە لە ئارادا نیە.
پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی ٩ـی بنەرەتی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٥ـی مانگ دەست پێدەکات و لە رۆژی دووشەممە ٢٦ـی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگدەرانەی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، پشت بە وێنەی چاویان دەبەسترێت.
کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی هات و ئەندامێکی شاندەکەش دەڵێت، کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاتریان هەیە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکراوە کە مامۆستایانی سنووری ماددەی ١٤٠ـیش دەگرێتەوە. دەشڵێت، داوایان کردووە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەکرێن.
هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی هەینیدا بەردەوامیی هەیە.
کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێک ژنانی ئێزدی بەبێ مەرج دەتوانن لە زانکۆکانی عێراقدا درێژە بە خوێندن بدەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی بۆ یەکەمجار پێشوازی لەشاندی دەم پارتی کرد و لای خۆشیەوە پێش کۆبوونەوەکە ئەردۆغان رایگەیاندووە، لەگەڵ دەمپارتی پلان بۆ پڕۆسەی ئاشتی دادەڕێژن.
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە کەوتنە کارکردن و سەرپێچی شۆفێران تۆماردەکەن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر خەڵک دەنگ نەدات پارتی و یەکێتی مووچە نادەن، باج زیاد دەکەن، کارەبا گران دەکەن. هاوکات داواشی لە هاوڵاتییان کرد کارتی بایۆمێتری دەربهێنن و دەنگبدەن بە نەوەی نوێ.
بانکی ناوەندی عێراق، ژمارەیەك هەمواری بۆ رێکارەکانی دەستپێشخەریی وزەی نوێبوەوە راگەیاند، کە تێیدا قەرز تا ٣٠٠ ملیۆن دینار دیاریكراوە و ماوەی دانەوەشی حەوت ساڵ دەبێت، هەروەها سوودی پێشینەکانی کەمکردووەتەوە.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، پارتی و یەکێتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە و لەسەر زۆربەی پۆستەکانیش رێککەوتوون. وتیشی، هەوڵدەدەن کەمترین ئاڵەنگاری رووبەرووی کابینەی نوێی حکومەت ببێتەوە.
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەدوای پشووەکانی جەژنەوە حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار کردووە و ئەمڕۆی وەک کۆتا وادە دیاریکردووە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی راپۆرێکی ئێن ئار تی بلۆک دەکات و دەبێتە هۆی سڕینەوەی کە لەسەر پرۆژەی ڤێلاکانی مەسرور بارزانی کرابوو.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم دەڵێت، بۆ فەریزەی حەجی ئهمساڵ بڕی حەوت ملیۆن دینار بۆ فڕۆكه و پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هەزاریش بۆ رێگەی وشكانی دیاریكراوه.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ناحەیەی مەیدانی سەر بە گەرمیان شوانکارێک بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئامادەن لە مانگی شەشی ئەمسڵدا دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن، وتیشی، وڵاتەکەی یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات.
ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان بۆ یەکەمجار کۆ دەبنەوە و پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ دەکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ هەینی ١١ـی نیسان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێننەوە.
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بڕیار دەدات کە ئایا ناردنی فڕۆکەی بۆمب هاوێژەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بۆ دوورگەی دیێگۆ گارسیا، هەڕەشەن لەسەر تاران یاخود نا، جەختیشیکردووەتەوە هەرگیز ئێران نابێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.
بەهۆی گۆڕینی وەرز و ئەو تەنانەی لەگەڵ گەشەكردنی گژوگیادا دەردەچێت،لە بەهاراندا هەستیاری لە قورگ و لوت و گوێی هەندێك كەسدا دروست دەبێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ١٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بە شیوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووە بۆ ٦٥ دۆلار و بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی ٤ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە.
رۆبۆتێک بە ناوی "فلین" بە سەرکەوتوویی مەرجەکانی وەرگرتنی بۆ کۆلێژی هونەرە دیجیتاڵییەکان تێپەڕاند و بووە یەکەم رۆبۆت کە بە فەرمی وەک خوێندکاری زانکۆ لە ڤیەنا تۆمار بکرێت.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی كار لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەكات و هاوکات كار بۆ وەبەرهێنان لە زیاتر لە ٧٠٪ـی غازی سووتاو دەكات.