خۆبەخشانی تەندروستی لە کفری دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش عێراق بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم و جۆدا.
وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پڕۆگرامی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەکان کەم ناکرێتەوە و هەرکەسێک بانگەشەی بڵاوکردنەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بکات ئەوا رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا شۆفێران و فرۆشیارەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، هەر شۆفێرێک پێچەوانەی رێنماییەکان ئۆتۆمبێلەکەی جام رەش بکات، سزا دەدرێت بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار و بۆ ماوەی سێ رۆژ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێم رایگەیاند، لە دوای جەژنی رەمەزانەوە کێڵگە پەلەوەریەکان بە بڕی ١٠ ملیار دینار زیانیان پێگەشتووە.
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمارکرد، سکاڵاکە بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانە
خۆبەخشانی تەندروستی لە کفری گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر بەڵێنی دامەزراندنی پێداین، بەڵام جێبەجێی نەکردووە.
بەهۆی تووشبونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لەکەرکوک گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی منداڵانە.
هێزێکی پارتی ڕێگرییان لە چالاکوانانی دهۆک کرد گربوونەوە بۆ پشتگیری ئومێد بەرۆشکی بکەن
پەرلەمانتارێکی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناردنی پارە دەکەوێتە هەفتەی داهاتووەوە و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەنقەڕە بگەڕێتەوە و دواتر تەمویلی مووچەی مووچەخۆران بکات.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە شارباژێڕی سنووری سلێمانی، تەقەیان لە باوك و كوڕێك كرد، كوڕەكە گیانی لە دەست داوە و باوكەكەش برینداربوو.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات ، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە
دوای ئەوەی زێڕ نزیکەی ٢٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٤٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ تا رادەیەک جێگیرە.
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار دینار لە بەهاکەی دابەزیووە.
ئەمریکا بەنیازە حکومەتێکی کاتی لە غەززە بە سەرۆکایەتی بەرپرسێکی ئەمریکی پێکبهێنێت، بە هاوکاری کەسایەتییە تەکنۆکراتە فەڵەستینییەکان.
پێنج منداڵ لە گوندی قەڵاچۆغانی سەربە ناحیەی سێبیران، یارییان بە چەرخ و تۆپ کردووە و پیایاندا تەقیوەتەوە و بەشێکی جەستەیان سووتاوە.
دوای کوشتنی ورچێک لە سنوری ناحیەی قەسرێ لە باڵەکایەتی، ئەمڕۆ لاشەی دوو ئاسکی تری کێوی مردارەوەبوو لە دوو شوێنی جیای باڵەکایەتی دۆزرانەوە.
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ لە لایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، ناردنی مووچە دواکەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر شوفێرێكی تاكسی ئۆتۆمبێلەكەی بگۆڕێت بە ئۆتۆمبێلی تەواو كارەبایی یان هایبرێد ئەوە رسووماتی تۆماركردن و ژینگەی لێوەرناگیرێت.
پهروهردهی ههرێم شوێن و هۆڵی تاقیكردنهوهی وزاری خوێندكارانی ١٢ی ئامادهیی راگهیاند و داواكاریشه رۆژێك پێش ئهنجامدانی یهكهم تاقیكردنهوه سهردانی هۆڵهكه بكهن.
بهڕێوهبهری پهیوهندییه گشتییهكان و راگهیاندنی وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لیژنهیەک بۆ یهكخستنی پێبژاردنی هاتوچۆ له نێوان بهغدا و ههرێم پێکهێنراوە.
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردن رایگەیاند، پێویستە كورد وەكو عێراق بیربكاتەوە و لە عێراق چەندین لیستی گەورە هەیە، بۆیە پێویستە كورد بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەكان پێكەوەبن.
وەستا حەسەنی کەبابچی کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە رووداوێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا و دواتریش کوڕەکەی کوژرا. هاوسەرەکەی دەڵێت، بنەماڵەی بکوژەکە پلەدارێکی سەربازیی یەکێتیە و هەڕەشەی کوشتنی سێ کوڕەکەی دیکەشی دەکات ئەگەر بە سوڵحی عەشایەری رازی نەبن.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بڕیاری راگرتنی دەستبەجێی وەرگرتنی داواکاری کۆچبەری لە سەرجەم سنوورەکانی ئەڵمانیا راگەیاند و سێ هەزار پۆلیسی رەوانەی سنوورەکان کرد.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پیشەسازی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشی سێیەمی خۆراک دابەشکردن لە هەرێمی کەردستان دەستی پێکردووە و هیچ ماددەیەکی خۆراکی نوێ زیادی نەکردووە هەمان بەشە خۆراکی مانگەکانی پێشووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، باسیان لە رێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات کرد لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا.
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان ئاگر لە کۆگایەکی کەلووپەلی کارەبایی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان و پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندندا کرد.
ئاگادارییەکی بەپەلە لەلایەن کۆمپانیایی ئەپڵەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسی لەسەر ١.٨ ملیار بەکارهێنەری ئایفۆن هەیە.