پەیامێک لە پارێزگاری کەرکوکەوە سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی
نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، تا ئەم ساتە رێبوار تەها بە فەرمی پارێزگاری کەرکوکە و دەشڵێت، ناوبراو پابەندی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە لە سەركردایەتی یەكێتیەوە بۆ ئـاڵوگۆڕ لەم پۆستە درابێت.
کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەیەک لە سنووری ناحیەی دێگەڵە لە کۆیە و بەپێی زانیارییەکان ناوچەکە نزیکە لە بارەگایەکی حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک هێرش دەکرێتە سەر قوتابخانەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە نوێترین رووداویشدا ئەمڕۆ چەکدارێک هێرشیکردە سەر خوێندنگەیەکی شاری ماراش و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندارهەن.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شەڕە ناوچەییەکە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر هەشت سێکتەری گرنگی عێراق هەبووە و دەشڵێت، "تاوەکو شەش مانگی دیکە عێراق و هەرێم دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن".
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکی وەرزی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوە و تەنها راگەیاندنی وادەکەی ماوە، دەشڵێت، ئەمساڵ نۆرەگرتنی بارهەڵگرەکان بۆ رادەستکردنی گەنم نامێنێت و سیستمی نۆرەگرتنی پێشوەختە کاری پێدەکرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی جوتیارانە.
دژی کەمنەکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم خوێندکارانی پۆلی ١٢ گردبوونەوە و دەڵێن، داوادەکەن مەنهەجی خوێندیان بۆ کەمبکرێتەوە، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمیش دەڵێت، پرۆگرامی خوێندنی پۆلی ١٢ کەمناکرێتەوە.
سبەی پێنجشەممە ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت و ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکە دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی رێبوار تەها، پارێزگاری ئێستای کەرکوک دەدات.
چاوەڕواندەکرێت چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم، بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆبێتەوە و دیاریکردنى کاندیدەکە لەنێوان دوو سیناریۆدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە رایگەیاند، دۆسیەی هەزار و ٢٠٠ خانەنشینی پێشمەرگە تەواو كراوە، لەگەڵ مووچەی مانگی چوار مووچەی خانەنشینی وەردەگرن.
شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە لەسەر دیاریکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی دروێنەی ئەمساڵ و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، نەگەشتوونەتە رێککەوتن لە بەغدا.
ئەمشەو لە سنووری قوشتەپە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لە نێوان دوو کەسدا دروستبوو، لە ئەنجامدا گەنجێک بە چەقۆ کوژرا و پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دارایی بۆ ئەو بیانیانەی لە هەرێمن دەرکرد كە بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە نەیانتوانیوە گەشت بكەن یان نشینگەكانیان نوێ بكەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆتاییهاتنی گەڕێکی نوێی دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند و هاوکات مارکۆ رۆبیۆش رایگەیاند، "دانوستانەکانی ئیسرائیل و لوبنان دەرفەتێکی مێژووییە بۆ ئاشتی ناوچەکە".
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی وت، یەکێک لە بریندارەکانی هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆی کەمپی سورداش کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.
بەپێی رۆژژمێری فەرمی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، سبەی بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکانەوە لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهێزترین شەپۆلی بارانبارینی وەرزی بەهارە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و دەشڵێت، لە هەندێك شوێن ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستپێدەکات کە سەرپێچی یاسا دەکەن.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، "لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج".
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری هەورامان، مینێک بە گەنجێکی ١٨ ساڵاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە بریندار بوو، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
چاوگێکى ئاگادار بە ئێن ئاڕ تى وت، بەپێی رێککەوتنێکى سەرەتایی ئاڵوگۆڕ لە پۆستى پارێزگارى کەرکوک دەکرێت و دەدرێتە لایەنى تورکمانى. پارێزگاری کەرکوکیش دەڵێت، "تا ئێستا هیچ شتێکى فەرمى پێنەوتراوە لەوبارەیەوە".
سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم، بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە و سەرکردەیەکی عەسائیبیش دەڵێت، دوورخستنەوەی مالیكی یەكلابووەتەوە و ئێستا قسە لە سەر سودانی و باسم بەدرییە، کەسێکى دیکەش وەک کاندیدى سێیەم ناوى دەهێنرێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، کۆبوونەوەی بەردەوام لە هەولێر لە نێوان فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و تیمی وەزاری و حکومیی حزبەکە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی گشتیی سیاسیی وڵات.
ئێوارەى ئەمڕۆ لە دهۆک، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لەناو باڵەخانەیەکدا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و خاوەنی ماڵەکەش بریندار بوو.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، جارێکی دیکە هێرشەکان بۆسەر ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکردەوە و کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر سورداش لە سنووری سلێمانی و هاوکات لە سنووری سۆرانیش چیای بەنی هەریر بۆردومانکرا.
سهرۆك وهزیرانی عێراق لهپهیامێكدا بۆ یادی ٣٨ ساڵهی كارهساتی ئهنفال رایگەیاند، "لهگهڵ یادكردنهوهی ئهم شاڵاوه تاوانكارییه له دژی رۆڵهكانی گهلی كوردمان، ئهمڕۆ شانازی به یهكڕیزی وڵاتهكهمان و برایهتی پێكهاته و نهتهوه ههمهچهشنهكانیهوه دهكهین".
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لێکتێگەشتنیان لەگەڵ ئەمریکا و ئێران هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.
مانگی نیسان چەندین بۆنەی نەتەوەیی و ئاینی لەخۆدەگرێت کە بەشێکیان وەک پشووی فەرمی دیاریکراون، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رۆژژمێری فەڕمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەکان پشووی فەڕمییە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەسەر شەقامەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەرکەسێک بەنزین بەو شێوەیە بفرۆشێت رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد سەردانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی كرد و بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەكو سەرۆك كۆمار، بەناوی ئەمریكاوە پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی كرد.