چاوگێک: لایەنە شیعەکان لێکتێگەیشتنیان کرد لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، گۆڕەپان دیاری دەكات نەک سۆشیال میدیا، بەوەی گەرووەکە کراوەیە یان داخراوە و رێساکانی بەڕێوەبردنی كامانەن، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئابڵوقە گەرووی هورمز دادەخرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لایەنە شیعەکان لێکتێگەیشتنیان کرد لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی باسم بەدری وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران رابگەیەنێت.
ترەمپ دەڵێت، پێدەچێت كارەكان لەگەڵ ئێران زۆر باش بەڕێوەبچن بەڵام ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە نەگەنە رێککەوتن، رەنگە دەست بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بکاتەوە.
سودانی دەڵێت، عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێی هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا دەچێت، جەختیشی لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا کردەوە.
پیاوێکی چینی لەسەر دزینی مێروولە خرایە زیندانەوە و دادگای نایرۆبی لە کینیا پیاوە چینییەکەی بە ساڵێک زیندانی و حەوت هەزار و ٧٣٧ دۆلار سزادا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە چوارچێوەی هەڵمەتی توڕەیی ئابووری سزای بەسەر چەندین سەرکردەی گروپە چەکدارە عێراقییەکاندا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی "رقی ئابووری" (Economic Fury)، سزای توندی بەسەر "حەوت فەرماندەی گرووپە چەکدارە عێراقییەکان" سەپاندووە.
ترەمپ دەڵێت، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەیەکی نادیار و یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران دەهێنرێت بۆ ئەمریكا.
وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری راگرتنی مامۆستا هەرمان بێسفکی لە وتارخوێندن دا.
سەرەرای ئاگربەست بەڵام هێرشەکان بۆسەر هەرێم بەردەوامە و چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی دوو هێرشی درۆنی و و موشەکەوە چوار کەس لە سنووری هەولێر شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، کە بەهۆی لۆدێکی زۆر و بوونی ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران، لە ئێستادا رێگای تونێلی پێشڕەو قەرەباڵغییەکی زۆری تێدایە و داوا دەکەن بۆ گەڕانەوە رێگای شاخی ئەزمەڕ بەکاربهێنن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز رایگەیاند، کەشتییەک گەیشتووەتە بەندەری بەسرە و بڕیارە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار بکات و بەرەو بازاڕەکانی جیهان بڕوات.
دوای ئەوەی کچە پێشمەرگەکەی کۆمەڵە لە سورداش بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا، لە ماڵی سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق تەرمەکەی شۆردرا و کفن کرا و لە سلێمانیش بەخاک سپێردرا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی و پێشبینی دەکەن لە ماوەی دوو مانگدا لێکتێگەشتنێک واژۆبکەن، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، گەرووی هورمزیان کردووەتەوە تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەستی لوبنان.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، گەرووی هورمز بەڕووی هەموو کەشتییە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە و دۆناڵد ترەمپیش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو کەسانەی بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان لە لیستی یەدەگەکاندا بووە، ساڵی داهاتوو بەبێ تیروپشک گەشتی حەج دەکەن.
ئەحمەد شەرع دەڵێت، دوایین بنکەی بیانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کشایەوە و پڕۆسەی یەکگرتنی هەسەدە و سوریاش ئەنجام دەدرێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێش باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورەبرووسکە دەبێت و پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و تاوە باران و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت.
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی ئەساس دەڵێت، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی نەبوونی زۆرینە بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدێکی سەرۆک وەزیران دواخراوە، وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکەی سودانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکەی سبەینێ یەکلاکەرەوە دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له ناوچهكهدا كردهوه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە دەشت و دەر و سەیرانگا و لەژێر دار و دەوەن دروست نییە و هەر گروپێک بەو شێوەیە ئەنجامی بدات، نوێژەکەیان بەتاڵە.
کۆمەڵێک لە نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی بانگەوازێکی بەپەلەوە هۆشداری لە تێکچوونی باری گوزەران و ئەمنییەتی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدەن لە کەمپەکانی باشووری کوردستان.
ئاگربەستە ١٠ رۆژییەکەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ترەمپیش دەڵێت، هەوڵدەدات بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دیدارێکی رووبەڕوو لە نێوان سەرکردەکانی هەردوو وڵات لە واشنتن رێکبخات.
پۆستەکان لە کەرکوک ئاڵوگۆڕکران و محەمەد سەمعان لەبەرەی تورکمان وەک پارێزگاری نوێ شارەکە هەڵبژێردرا، لەبەرامبەردا ١٣ پۆستی دیکە بۆ کورد دەگەرێندرێتەوە. پارێزگاری نوێ دەڵێت، جیاوازی نییە لە نێوان پێکهاتەکاندا و رێبوار تەهاش وتی، ئاڵوگۆڕی پۆستەکان بڕیاری حزبە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی ناوشار ئاگادار دەکاتەوە کە لە هەفتەی داهاتوودا پارەی سەبەتەی دووەمی خۆراک رادەست بکەن، بە پێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا ٦٠ ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی ئەو جوتیارانە خەرج بکات کە بۆ وەرزی ٢٠٢٥ گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پێنج جار هێرشکراوەتەسەر سنووری کۆیە و سلێمانی، بەوەش لەماوەی ئاگربەستەکەی ئەمریکا و ئێران زیاتر ١٠ جار هێرشکراوەتەسەر هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، "لەگەڵ ئێراندا نزیکین لە رێککەوتن و لە زۆر خاڵدا هاوڕاین و دەشڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دانوستان دەستپێدەكاتەوە و ئێران داوای رێككەوتن دەكات و ئێمەش میهرەبان دەبین لەگەڵی".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، محەممەد سەمعان لە بەرەی تورکمانی بە دەنگی ١٢ ئەندامی ئەنجوومەن لە کۆی ١٤ ئەندام کە بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیان کردبوو، وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵبژێردرا و رێبوار تەهاش بووە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک.
وەزارەتی پەروەردە، گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکوک کرد، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو کتێبانەی بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکارییان تێدا کراوە.