وەزارەتی تەندروستی چەند رێنماییەکی بۆ جەژنی قوربان بڵاوکردەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ناوچەکەدا و دیدگایان هەیە بۆ پێشخستنی ئابووری.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا کە لە ٢٤ـی ئهم مانگهوه دەستیپێکردوه، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، شاندێكی ئهمنیی عێراقی سهردانی سووریای کرد و لهگهڵ سهرۆكی راگوزەری ئهو وڵاته تاوتوێی هاوکارییە دووقۆڵییهكان پهیوهست به رووبهڕووبوونهوهی تیرۆر و چهند پرسێكی دیكهیان کرد.
باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە بەغدا، کردنەوەی سەنتەری وەرگرتنی ڤیزا BLS ی راگەیاند کە لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٥ دەستپێدەکات.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەکی نوێ ئیستەنبوڵی هەژاند و دانیشتووانی شارەکە بەتەواوی هەستیانپێکرد.
وەزیری دەرەوە سوریا داوای له ئەنجومەنی ئاسایش کرد که فشار بخاته سەر ئیسرائیل بۆ کشانەوه له خاکی سوریا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە گەڕەکی کازیوە روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ رووسیا بۆ هاوردەکردنی گازی رووسیا واژۆ کردووە، کە رۆژانە ١٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گاز هەناردەی ئێران دەکرێت لە رووسیاوە.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتیکردەوە کە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن تۆماری دەنگدەران تۆمارکراوە و ناو تۆمارکردن لە رۆژانی هەینی و شەممەش کراوەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گەیشتە مەسقەت و سبەی دانوستانەکە بە نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەیەوێت سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی دابمەزرێنێت و گرێبەستەکانی بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی دیجیتاڵی پشتڕاستکردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە رێژەی دۆلاری بۆ گەشتیاران بەرزکردبێتەوە.
رەوتی دوو فورات کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست و دووبارە متمانەی بە محەممەد شیاع سودانی، دایەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە سکرتێری گشتی رەوتەکە.
چین هەندێک لە هاوردەکردنی کاڵای ئەمریکای لە باجەکانی ٪١٢٥ بەخشیوە و داوای لە کۆمپانیاکان دەکات ئەو کاڵا گرنگانە دەستنیشان بکەن کە پێویستیان پێیەتی بەبێ باج، بەپێی ئەو بازرگانانەی کە ئاگادارکراونەتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانی هۆشداریدا لەوەی کە رووبەڕووی کەمیی بودجە بووەتەوە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای پشتگیریکردنی ئەو کەسانە هەبێت کە رووبەڕووی کەمیی خۆراکی توند بوونەتەوە و لەوانەش وڵاتی سودان.
بانکی رەشید رایگەیاند، بڕی قەرزی خانووبەرەی بۆ ٢٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی زیادکردووە زۆرترن بڕی قەرزە کە تائێستا درابێتە هاوڵاتیان.
عێراق لە پلەی سێیەمدایە لە جیهانی عەرەبیدا لە هەناردەکردنی کاڵاکان، کە زۆربەیان نەوتی خاو و زێڕی رەشن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەیە لەگەڵ رێبەری باڵای ئێران یان سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە رێککبکەون بەبێ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئێران.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
وەزارەتی تەندروستی چەندین بڕیار و راسپاردەی نوێ بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەردەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئێمە لە رێگەی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە دیمەشق، بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەو رووداوە دەکەین کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی عێراقی لە سوریا."
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای روسیا لە مۆسکۆی پایتەخت بە تەقینەوە کوژرا و حکومەتی روسیاش دەڵێت، تەقینەوەکە بە بۆمبی چێندراوی دەستی ئەنجامدراوە.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی رایگەیاند، "کارگەی کۆمپانیای دەوڵەتی ئەلزەورا، سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، بۆ دروستکردنی پانێڵی خۆر، ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەمی تێدایە بە توانای جۆراوجۆر، بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو".
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەفدێکی چووەتە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری حکومی.
وهزیری دهرهوهی روسیا له لێدوانێكدا رایگەیاند، کە تهنیا ئەو دامهزراوانە دهكهنه ئامانج كه لهلایهن سوپای ئۆكرانیاوه بهكاردههێنرێن.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاند، نوێژی بەکۆمەڵی هاوڵاتییان لە کاتی گەشت و سەیرانەکاندا لەبری نوێژی هەینی دروست نییە و بەتاڵە، هەرکەسێکیش لە دوای نوێژی بەیانی لە شار دەربچێت نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت و بۆ ئەوەی نوێژەکانتان نەفەوتێت یان دوای نوێژ گەشت بکەن یان بیخەنە رۆژێکی ترەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەفدێکی دیبلۆماسی و تەکنیکی و پسپۆڕ بەرەو مەسقەت بەڕێدەكەوێت، بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
بڕیارە ئەمڕۆ سەدان هەزار کەس لە مەراسیمی پرسەی پاپا فرانسیس لە شەقامی سانت پیتەر بەشداری بکەن، لەنێویاندا سەرکردەکانی جیهان و بەرپرسانی کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا بەشدارن.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بە نوسراوێک دەڵێت، نابێت کۆی مووچە و دەرماڵەکان لە ٢٠٠٪ تێپەڕ بکات.