رۆژژمێری فەڕمی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە؛ ئەم مانگە چەند رۆژ پشووی تێدایە؟
مانگی نیسان چەندین بۆنەی نەتەوەیی و ئاینی لەخۆدەگرێت کە بەشێکیان وەک پشووی فەرمی دیاریکراون، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رۆژژمێری فەڕمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەکان پشووی فەڕمییە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان و لەسەر شەقامەكان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەرکەسێک بەنزین بەو شێوەیە بفرۆشێت رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد سەردانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی كرد و بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەكو سەرۆك كۆمار، بەناوی ئەمریكاوە پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی كرد.
لە روهای باکوری کوردستان لەناو قوتابخانەیەک تەقە کرا و بەهۆیەوە نزیکەی ١٦ کەس برینداربوون.
سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم، بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.سەرکردەیەکی عەسائیبیش دەڵێت،دوورخستنەوەی مالیكی یەكلابووەتەوەو ئێستا قسە لە سەر سودانی و باسم بەدرییە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئێران ئامادەیی پیشانداوە بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا و پێدەچێت کۆبوونەوەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت".
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی هەینیی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ئەمریکا داوای لە تاران کردووە بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەتەواوی رابگرێت، بەڵام شاندی دانوستانکاری ئێران لە وەڵامدا پێشنیازیان کردووە کە ئەو راگرتنە تەنها بۆ ماوەی پێنج ساڵ بێت.
بهها ئهعرهجی دەڵێت، بژاردهكانی كاندیدكردن بۆ پۆستی سهرۆك وهزیران سنووردارن لهنێوان محهمهد شیاع سودانی و نوری مالیكی.
بافڵ تاڵەبانی لە یادی ئەنفالدا دەڵێت، "تاوان و کارەساتی ئەنفال کە جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، برینێکی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین و دەست لەسەر سنگ یادی لەدەستدانی ئازیزانمان دەکەینەوە".
لە یادی ٣٨ ساڵەی ئەنفالدا مەسرور بارزانی دەڵێت، "شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال، یەکێک لە دڕندانەترین شاڵاوەکانی پاکتاوی نەژادی و جێنۆساید بوون کە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق لە دژی گەلی کوردستان ئەنجامدرا و بووە هۆی بێسەروشوێن بوون و شەهیدکردنی هەزاران خەڵکی بێتاوانی کوردستان و خاپوورکردنی هەزاران گوند و دێهاتی کوردستان".
سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشە چەكدارییەی شەوی رابردوو بۆ سەر كەناڵ ئێن ئارتی دەكات و داوا لە داگای سلێمانیش دەكات، پرۆسەی دادگایكردنی هێرشبەران كراوە بێت.
مەسعود بارزانی لە یادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەنفال برینێكی قووڵە لە دڵی هەموو خەڵكی كوردستان، یەکێکە لە گەورەترین تاوانەکان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پێشووی عێراقەوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و ئامانجدار لەدژی گەلی كوردستان پیادە كرا، لە ئەنجامی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیەدا سەد و هەشتا و دوو هەزار هاوڵاتیی کورد بە بێ ئەوەی هیچ تاوانێكیان كردبێت و تەنیا لەبەر كوردبوونیانەوە بێسەروشوێن و شەهید كران".
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٧٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٦ هەزار دینارە.
هەنگاوەکان بۆ درێژەدان بۆ ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و جێگری ترەمپ دەڵێت، بەرەوپێشچوونی گەورەیان بەدەستهێناوە لە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران و بەرپرسانی ئەمریکاش دەڵێت، پێدەچێت رۆژی پێنجشەممە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان لە ئیسلامئاباد ئەنجامبدرێت.
هەڵمەتەکانى جینۆسایدکردنی کورد بۆ ماوەى چەندین دەیە بەردەوام بوون، کە لە سەرەتادا بە تەعریبکردنى گوندەکانى دەوروبەرى کەرکوک لە ساڵى ١٩٦٣ دەستى پێکرد و دواتر راگواستن و بێسەروشوێنکردنى کوردانى فەیلى لە ساڵانى ١٩٧٠ و ١٩٨٠ کان.
ئاسایشی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو چەکدارانەی ئەمشەو تەقەیان لە نووسینگەی سەرەکی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی کردبوو دەستیگرکران و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ ئەو دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دیاریکرد کە لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواو کردووە و رایگەیاند، لە هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی ناوخۆیی سەرقاڵی تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی دیدارێکی دیکەی راستەوخۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، بە ئامانجی دۆزینەوەی "دەرچەیەکی دیپلۆماسی" پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو وادەی ئاگربەستی نێوان واشنتن و تاران کۆتایی بێت.
کەمێک پێش ئێستا، لە سلێمانی چەند چەکدارێک تەقەیان لە بارەگای سەرەکی کەناڵی ئێن ئار تی کرد.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگای ١٠٠ مەتری لە سلێمانی روویداوە و بەوتەی شایەتحاڵەکان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد تاران بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی خێرا پەیوەندیی بە واشنتنەوە کردووە، بەڵام جەختی کردەوە مەرجی سەرەکییان رادەستکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوە و رێگریی تەواو لە بوونی ئێران بە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند، حکومەتی لوبنان بووەتە ئامرازێکی دەستی ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ئەو نەخشە و پلانانەی کە ئەو وڵاتە دەیەوێت. دەشڵێت، ئامانجی ئیسرائیل لەم هێرشانە تەنها لێدانی حزبوڵا نییە، بەڵکو دەیەوێت لوبنان بە تەواوی لەناوببات.
بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە قەڵادزێ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆران ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و لەکۆبوونەوەیەکدا جەختیان لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابییانەی هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن تاکو ١ـی مانگی ئایار درێژکرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداویکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای (پێنجوێن – سەیدسادق) مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بە سەختی بریندارە.
قائیمقامی چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخەی لە جیهان و ناوچەکەدا دەگوزەرێت، ساڵیادی کارەساتی ئەنفال تەنها بە دانانی تاجەگوڵینە دەکرێتەوە و هیچ مەراسیمێکی گەورە بەڕێوە ناچێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنایی دەدات، کۆگاکانی عێراق پڕن لە خۆراک و بەشی زیاتر لە ساڵێک دەکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە، بەردەوام خۆراک لە دەروازەکانەوە هاوردە دەکرێت.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی رەخنە لە بڕیاری حکومەتی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز و جێبەجێکردنی بڕیاری گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەسەر ئێران دەگرێت و دەڵێت "هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە گەرووی هورمز دابخات".
گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، "هەر کەشتییەک نزیکی گەرووی هورمز بکەوێتەوە لەناوی دەبەین".